Saturday, November 22, 2014

هاوپرسەکی سیاوەش گۆدەرزی لە بەرنامەی "گەلی ئازاد"ی تێلێڤیزیۆنی نەورۆز لەگەڵ دوکتور کامڕان مەتین مامۆستای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی ساسێکس سەبارەت بە " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" لە ڕۆژئاوا

نەورۆز تیڤی، بەرنامەی گەلی ئازاد
مۆدێڕاتۆر : سیاوەش گۆدەرزی
بەرواری بڵاو کردنەوە: یەکشەمە ١٦ی نۆڤامبری ٢٠١٤
هاوپرسەکی لەگەڵ: دوکتور کامڕان مەتین مامۆستای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی ساسێکس – بریتانیا
بابەت: هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوا

سیاوەش گۆدەرزی: ڕۆژتان باش بینەرانی هێژای نەورۆز تیڤی بەخێر بێنەوە بۆ دووەمین بەرنامەی " گەلی ئازاد"، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان لە سەر بناغەی بەڵگەنامەیەک دامەزراوە کە  بە ناوی
 " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" ناسراوە. " هاوپەیمانەتیی دێمۆکڕاتی " لە ٦ی ژانڤییەی ساڵی ٢٠١٤، ئەمساڵ لە لایەن مەجلیسی یاسا دانان لە ڕۆژئاوای کوردستان پەسند کرا.  " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" هەموو لایەنەکانی ژیانی سیاسی و بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان وەخۆ دەگرێت. " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی " لە ڕاستیدا لە ٧ بەش و ٩٨ خاڵ پێک هاتووە. ٧ بەشی سەرەکی "هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" بریتین لە: بنەما گشتییەکان، بنەما سەرەکییەکان، ماف و ئازادی، مەجلیسی یاسا دانان، مەجلیسی خۆ بەڕێوەبەری، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن و دادگای باڵای یاسای بنچینەیی.
بەڵێ بینەرانی هێژا ئەمجارە بۆ باس لە سەر سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک، بەڕێز دوکتور کامڕان مەتین مامۆستای
زانکۆ، مامۆستای پێوەندییە نێو دەوڵەتییەکان لە پریتانیا لە ستودیۆ حازرە. دوکتور کامران بە خێر بێی!

کامڕان مەتین: زۆر سپاس، مەمنوون
گۆدەرزی: دوکتور کامران وەکوو سەرەتایەک، سیستمی خۆ بەڕێوە بردنی دێمۆکڕاتیک لە باری فکری، لە باری تێئۆریکەوە، لە ڕوانگەیەکی کۆمەڵناسی، سۆسیۆلۆژییەوە چۆن ئێوە دەنرخێنن؟ فەرموو!
مەتین: بە بڕوای من سیستمی خۆ بەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک ڕەنگە سێ لایەنی هەبێ کە لە سیستمەکانی موتەعارفی مەوجوود لە ، بە تایبەتی لە ووڵاتانی سەرمایەداری ، یان با بڵێین سیستمەکانی لیبێڕال – دێمۆکڕاتیک جیای دەکاتەوە. ئەو سێ لایەنە دەکرێ بەو جۆرەی باس بکەین. سیستمی خۆ بەڕێوەبردنی دێمۆکڕاتیک بە بڕوای من بیرۆکەیەکی ئینتێگراتیڤ ە، یانی عەرسەکانی جۆراجۆری ژیانی کۆمەڵایەتی  کە لە سیستمی سەرمایەداری دا بە هۆی ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی سیستمی سەرمایەداری لێک جیا دەبنەوە، وەکوو عەرسەهایەکی خودموختار دەبیندرێن، وەکوو مەسەلەن ئابووری عەرسەیەکە، پێوەندییەکی ئۆرگانیک لە گەڵ دەوڵەت یا سیاسەت پەیدا ناکا. یانی لە بیرۆکەی لیبێڕاڵ دا ئەوانە دوو عەرسەی جیاوازن. هەر وەتر بڵێین ژینگە یاخو  تەبیعەت بەو شێوەیەی کە لە بیرۆکەیە دا جێگایەکی سەرەکی و ستراتێژیکی هەیە کە دێمە سەری دواتر، لە سیستمەکانی دیکەی کە دەر واقع
هەن لە دنیای ئەوڕۆ دا بە تایبەت لە ڕۆژئاوا دا نایبینین. بەو مەعنایە سیستمی خۆ بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک لە بنەمایەک دەست پێدەکا کە ژیان وەکوو کولییەتێک دەبینێ  و لایەنە جۆراجۆرەکانی ژیان لەگەڵ یەکتر دە تەماس دان، دە پێوەندی دان و یەکتر شکڵ دەدەن و بۆیەش پێشفەرزی ئەو بیرۆکەیە ئەوەیە کە بەرەوپێشچوون یا دێمۆکڕاتیک کردن لە بەشی ژیانی سیاسی کۆمەڵگایەک ناکرێ و نابێ جیا بکرێتەوە لە شکڵ و قەوارەی لایەنەکانی دیکەی ژیانی  کۆمەڵایەتی. بەو مەعنایەی با بڵێین بیرێک یان بیرۆکەیەی ئینتێگڕاتیڤ ە، دەیهەوێ  دووبارە ئەو جیاوازیانە یا ئەو لێک هەڵپچڕانانەی  کە سەرمایەداری بە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی دا تەحمیلی دەکا دووبارە بینانهێنێتەوە بۆ لای یەکتر.
لایەنی دووەم کە بە بڕوای من جیای دەکاتەوە وەکوو سیستمێکی پێشکەوتوو و دێمۆکڕاتیک ئەوەیە سیستمی خۆ بەڕێوەبردنی دێمۆکڕاتیک دەقیقەن بە دەلیلی ئەوەی، کە بە هۆی ئەوەی کە ئەمری سیاسی، بەشداریی سیاسی دەگەڕێنێتەوە بۆ ناو خەڵک، بۆ ناو ئەندامانی کۆمەڵگایەک بە شێوەیەکی زۆر بنەڕەتی و ڕادیکاڵ سیاسەت دەکاتەوە بە ئەمرێکی بایەخدار خۆی لە خۆی دا. بەو مەعنایە ئەگەر ئێوە چاو لێبکەن بۆ وێنە لە ووڵاتانی پێشکەوتووی دێمۆکڕاتیکی غەربی حەتتا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان زۆر کەمن . لە ووڵاتێک کە ئەمن لەوێوە دێم لە بریتانیا بۆ وێنە، لە باشترین حاڵەت دا ڕەنگە سی چل دەر سەد لە خەڵک بچن دەنگ بدەن لە هەڵبژاردنێک دا کە هەر چوار ساڵ  یەکجار، یان پێنج ساڵ یەکجار ڕو دەدا. بەو مەعنایە ئەوەی بە ئینگلیسی پێی دەڵێن ئەیپەتی [ بێ تەفاوەتی، خەمساری] هەیە . ئەمری سیاسی وەکوو شتێک کە پێوەندییەکی  نزیک لە گەڵ ژیانی تاک یان کۆمەڵگای هەیە نابیندرێ،. زۆرتر وەکوو پڕۆسەیەکی زۆر فۆرماڵ کە هەر
چەند ساڵ جارێک ڕودەدا.

گۆدەرزی: ڕووتینێک
مەتین : بەڵێ، ڕووتینێک کە ئەو مەعنایەی کە دەبێ هەیبێ بە پێی ئەو شتەی کە ئینتیزار لێی هەیە نەیماوە. بەڵام، ئەو سیستمی خۆ بەڕێوەبردنی دێمۆکڕاتیک لانی کەم حەول دەدا – لە ڕەوەندی بەڕێوەچوونی دا چەندە نزیک دەبێتەوە شتێکە ئینسان پێشاوپێش ناتوانێ قەزاوەتی لە سەر بکا- بەڵام، حەولەکەی ئەوەیە و فۆرموولبەندی خودی ئەو سیستمە جۆرێکە کە حەول دەدا سیاسەت بێنێتەوە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵک ، دەخیلیان بکا و چونکە سیستمێکە کە هەر وەک ناوەکەی ئاماژەی پێ دەکا خۆبەرێوەبەری یە، بەو مەعنایەی کە خەڵک لە خوارەوە ئەو سیستمەی دەر واقیع دەست پێدەکەن، نەک لە سەرەوە، لە تەریق سیستمێکی برۆکڕاتیک کە لە واقیع دا خەڵک  پاش دەنگ دان هیچ  نەخشێکیان لە ئەمری سیاسی دا نامێنێ. ئەتۆ نوێنەرێک هەڵدەبێژێری و بە مەحزی ئەوەی کە ئەو نوێنەرە هەڵبژێردرا ئەتۆ تا چوار ساڵی داهاتوو دەستڕەسیت  بەوشکلەی کە دەبێ پێی نییە و لەو لەحزەیەی کە ئەو هەڵبژاردنانە دەر واقیع لە سیستمهای مەعموول دا تەواو دەبن، ئەمری سیاسی دەبێتە ئەمری برۆکڕاتیک بەو مەعنایەی .
گۆدەرزی: باشە ئەگەر لە سەر خاڵی دووەم، بەشداری چالاکانەی خەڵک ڕاوەستین، بەراوەردت کرد تۆ لە گەڵ بریتانیا یا ڕۆژئاوا بە گشتی، بەشداری چالاکانەی خەڵک لە پڕۆسێسی سیاسی یەکێک لەوان  لە هەڵبژاردن دا. بەڵام دەزانین  بە تەواوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  یا بە گشتی لەو هەرێمانە دا هەلومەرجێکی دیکە هەیە . پێت واهەیە کە ئەو بەراوەردەت بەجۆرێک بە تایبەتی لە گەڵ چالاکی سیاسی و بەشداری سیاسی  لە ڕۆژئاوا دا شتێکی دیکەیە. بە تایبەتی ئەوەی کە ئاوتۆماتیک، بڵێین بە شێوەیەکی  خۆ بە خۆ خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلی کوردیش بە هەمان شێوە بۆ خۆیان لە پڕۆسێسی چالاکانەی ڕۆژانە دا دەژین.
مەتین: بەڵێ، بڵێین من میسالی ووڵاتانی پێشکەوتووی ڕۆژئاوام هێناوە چونکە ئەوان لە واقیع دا وەکوو پێشکەوتووترین شکڵی دێمۆکڕاسی غەڕبی دەناسرێن بۆیە ئەمن ویستم لەگەڵ باشترین شکڵی دێمۆکڕاسی کە هەیە هەڵیسەنگێنم کە نیشان بدەم حەتتا لەگەڵ وانیشدا سیستمی خۆ بەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک لە واقیع دا زۆر ئەڕجەحییەتی هەیە و باشترە. بەڵام ئەگەر ئێمە بیهێنینەوە لە ناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەڵی سەنگێنین جیاوازییەکە هێندەی دیکە زەق دەبێتەوە، چونکە لەو ناوچەیە دا دیارە ئێمە دەزانین کە بنەماکانی دێمۆکڕاتیک یا ئەسڵەن نییە یا ئەگەر هەیە زۆر بە شێوەیەکی سەروپێ بڕاو زۆر کورت هەیە. فەڕزەن چاو لە سیستمی لە ئێران، لە تورکیا یا خۆ لەو ووڵاتانەی کە کوردیان لێ دەژین هەموویان لە باشترین حاڵەت دا دەتوانین بڵێین نەوعێک ئۆتۆریتارایانیسم یا بڵێین دەسەڵاتی دیکتایۆرمەئابانەیان هەیە. یانی ئەگەر لەگەڵ وەی هەڵسەنگێنین جیاوازییەکە زۆر زەقتر دەبێتەوە.بەڵام چونکە ئەو سیستمەی خۆ بەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک هەر وەک کە ئێوەش ئاماژەتان پێ کرد لە ناخی جووڵانەوەیەکی هەمەلایەنەی نەتەوەیی و جەماوەری دا پێک هاتووە ئەو بایەخانە هێندەی دیکە دە خۆیدا مونعەکیس دەکا و نێشان دەدا و هەم خودی ئەو بیرۆکەیە جۆرێکە کە دەتوانێ، زەرفییەتی بڵێین پۆتانسییەلی  ئەوەی هەیە کە ئەو لایەنانە ئەوەندەی دیکە گەشە پێ بدا و بەربڵاوتریان بکاتەوە.
لایەنی سێهەم کە ئەمن دەمویست ئیشاڕەی پێ بکەم کە ئەو بیرۆکەیە جیا دەکاتەوە لە بیرۆکەکانی دیکە کە ئەمری سیاسی و دێمۆکڕاسی لە ڕووداو ڕا دێنێ تەبدیل دەکا بە پڕۆسەیەک. چونکە لەو سیستمە دا خەڵک دەر واقیع ڕۆژانە ژیانی سیاسی خۆیان، دیارە ژیانی کۆمەڵایەتییان بە گشتی خۆیان بەڕێوەی دەبەن، لە تەریق شووڕاکانیان، لە تەریق کۆمۆنەکان کە لە سەتحی گوند و شار و دێ و گەڕەک و ناوچە دا هەن و ئەوان دە واقیع دا ژیانی ڕۆژانەیان مودام لە گەڵ ئەمری سیاسی دە واقیع دا تێکەڵ دەبێتەوە و ئەوە ئەگەر هەر میسالی هەڵبژاردن کە ئەمن ئیشارەم پێکرد لە پێش چاو بگرین لەوێدا ڕووداوە. دێمۆکڕاسی دە واقیع دا ڕووداوێکە کە هەر چوار ساڵ جارێک  روودەدا و ئەتۆ دەنگ دەدەی و دوایە دەکشێیەوە بۆ شێوەیەکی دیکە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری. لە سیستمی خۆ بەڕێوەبردنی دێمۆکڕاتیک دا حەول ئەوەیە کە دە واقیع دا ئەمری سیاسی دەبێتە ڕەوەندێک، دەبێتە پڕۆسەیەک کە تۆ ڕۆژانە، مانگانە و هەموو کاتێک لە واقیع دا لەگەڵی دەژی و بەشێکە لە ناسنامەی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایە. بەو مەعنایە، ئەمن پێم وایە کە ئەم سیستمە هەم زەرفییەتی هەیە و هەم  ئێستاش کە لە ماوەیەکی کورت بەڕێوە چووە نیشانی داوە کە دەتوانێ دێمۆکڕاسی زۆر قووڵتر بکاتەوە، دەتوانێ بڵێین لە عەرسەکانی جۆراجۆری ژیان  ڕەنگدانەوەی هەبێ و تەنها بە هەر بەو شێوەیەی کە بەتەوری موتەعارف هەر وەک باسم کرد – لە ڕۆژئاوا بە تایبەت – لە سەر مەسەلەی سیاسی ، یان لە باشترین حاڵەت دا  لە سەر بابەتی حقووقی موتەمەرکیز دەبێ یا بڵێین خۆی دەبەستێتەوە، لێرە دا  دەبێتە، بڵێین دەر واقیع ئەو هەوایەی کە کۆمەڵگایەک تێیدا هەناسە دەکێشێ، دەر واقیع ژیانی کۆمەڵگا بە شکلێکی جەماوەری دەچێتە پێشێ.
گۆدەرزی: باشە دوکتور کامران تۆ باسی سێ خاڵت کرد کە بە جۆڕێک وەکوو پێناسەیەک بۆ سیستمی خۆ بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک کە ئەو سیستمە لە سیستمی دیکە جیا دەکاتەوە. بەڵام بێجگەلە  لەو سێ خاڵە، ئەوەی کە ئێستا سیستمی خۆ بەڕێەبەریی دێمۆکڕاتیکی بۆ نموونە لە ڕۆژئاوای کوردستان پڕاکتیزە دەکرێت، لە ناو ژیانی سیاسی گەلێک دا بەڕێوە دەچێت کە ئەم گەلە بە هۆی سیستمی دەوڵەت نەتەوە ، بەهۆی دەوڵەتی سووریا ، و بە هەمان شێوە لە دەوڵەتانی دیکەش دا بۆ خۆی زەختێکی سەدان ساڵە بووە لە سەر میلەتێک. لەو ڕوانگەوە ئێوە کە بە جۆرێک باسی ئەو سیستمەتان کرد وەکوو جیاوازییەک لە گەڵ سیستمی باوی بڵێین دێمۆکڕاسی ڕۆژئاوایی دا. بەڵام  ڕاست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئەو سیستمە بە تایبەتی کە دەبێتە سیستمی بەرانبەری دەوڵەت نەتەوە. کە دەوڵەت نەتەوە بڵێین چەوسێنەرن یان بڵێین  دەوڵەت نەتەوەیەک بەو مانایەی کە نکۆڵییەکی تەواو  لە نەتەوەکانی دیکە کراوە. ئەو سیستمە، لەو بارەیەوە پێت وایە
دەتوانێ لە بەرانبەر سیستمی دەوڵەت نەتەوەی وەکوو سووریا و تورکیا و ووڵاتانی دیکە دا چۆن جێگەی خۆی بگرێت؟




مەتین: بە بڕوای من لەو بوارەش دا زۆر جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە، بەو مەعنایە ئەگەر ئێوە چاو [ ئیشارە دەکا بە دەقی "هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" کە لە بەر دەم گۆدەرزی یە ] لەو " هاوپەیمانییەی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بکەن دەست پێدەکا بە ددان پێداهێنان بەوە دا کە ئەو کۆمەڵگایە پێک هاتووە لە مەزهەب و زمان و ئێتنیکی جیاواز و حەتتا ناوی ئەو بەڵگەیە کە هاوپەیمانی یە ، قانوونی ئەساسی بەو جۆرەی کە مەعموولە ناوی نابەن. هاوپەیمانی دیارە یانی لایەنهایەک هەن کە پەیمان دەدەن بەیەکتر، یانی حەتتا لە ناوەکەی دا ئەو بەڵگەیە ددان بەوە دا دەهێنێ کە ئەو کۆمەڵگایە پێک هاتووە لە ڕەگەز و زمان و بڵێین ناسنامەکانی جیاواز و ئەو بەشە جیاوازانەی ئەو کۆمەڵگایە  بە ناسنامەکانی خۆیان دێن  لە ڕەوەندێکی دێمۆکڕاتیک و بەرابەر دا و یەکسان دا لە سەر ژیانی سیاسی خۆیان  بڕیار دەدەن و تەسمیم دەگرن بەو شکڵەی کە پێیان خۆشە و پێیان باشە  بەڕێوەی بەرن. لەو لحازەوە دەقیقەن جیاوازی هەیە لەگەڵ  دەوڵەت- نەتەوە، بە تایبەت دەوڵەت – نەتەوەیەک کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێ کەوتووە کە بنەماکەی ناسنامەیەکی دیاری کراوە. ناسنامەیەک لە ناو چەندین ناسنامەی دیکە. بۆ وێنە بڵێین ناسنامە، هووییەتی عەڕەب  زاڵە بە سەر ئەوانیتر دا، یان لە تورکییە ئی تورک، لە ئێران ئی فارس بە هەمان شێوە. لێرە دا  کۆمەڵگا و سیستمی سیاسی و ئیداری نازر بەو کۆمەڵگایە لە واقیع دا لە بنەڕەت ڕا و لە دەسپێک ڕا ددان بە هەمە ڕەنگی ئەو کۆمەڵگایە دا، لە باری ناسنامەی زمانی و ئێتنیکی دا دەهێنێ کە ئەوە هەر خۆی لە خۆی دا، لە واقیع دا زۆر دێمۆکڕاتیک ترە و لە سیستمەکانی مەوجوودی جیا دەکاتەوە. وێڕای وەی دیارە لایەنی دیکەشی هەیە کە جیاوازی دەکاتەوە. سیستمەکانی دەوڵەت – نەتەوە ڕەگەزێکی زۆر بە قووەتی بڵێێن جێندریان [ جینسییەت ] هەیە ، دیارە ئەوە دەکرێ هەمیشە بە کەلیمات بەیان نەکرابێ لە قانوونی ئەساسی ئەو ووڵاتانە دا، بەڵام بە هۆی ئەو فەرهەنگ و ئەو ڕابردوویەی ئەو سیستمە دەوڵەت – نەتەوانە لە سەری ساغ دەبنەوە ، مەسەلەی یەکسانی ژن و پیاو یا بڵێین جینسییەت ڕەنگ دەداتەوە لە قانوونەکانی ئەم ووڵاتانەش دا.
ئەم بەڵگەنامەیە [ ئاماژە دەکا بە " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی" لە بەر دەست گۆدەرزی ] بە جیاوازی لە وان نەتەنها لە سەر جیاوازی ژن و پیاو پێ دادەگرێ کە ئەوە ڕەنگە لە ووڵاتانی ڕۆژئاواش هەر هەبێت ، بەڵام مێکانیسمهایەک دابین دەکا ئەو یەکسانییە لە عەمەل دا، لە پڕاتیکی ڕۆژانەی بەڕێوەچوونی ئەو کۆمەڵگایە دا ئەوە دەستەبەر دەکا. بۆ وێنە ئێوە ئەگەر چاو لەو بەڵگەنامەیە بکەن ، لە چەندین جێگا باسی ئەوە دەکا کە لە کۆمۆنەکان، لە مەجلیسەکان، لە وەزاڕەتەکان چل لە سەد دەبێ لە ڕەگەزی جیاواز بێ یانی لە کەمترین حاڵەت دا دەبێ چل دەر سەد ژن حزووریان هەبێ، دەبێ بەشداری بکەن. کە ئەوە بە بڕوای من لەم ووڵاتەی کە ئێمە ئێستا تێیداین ؛ سوێد هێشتا، ڕەنگە  یەكێک لە پێشکەوتووترین ووڵاتانی ڕۆژئاوا بێ، لێرە، ڕەنگە ئەمە چەند ساڵە ئەم شتە باس بکرێ کە دەبێ بە ئیستیلاح  " دیسکریمیناشیۆنی پۆزیتیڤ " [ دووچاوکی پۆزیتیڤ ]  بە کار بێنن بۆ ئەوەی کە ژن لە کۆمەڵگا دا و لە ژیانی سیاسی دا دەخیل بێ، لە حاڵێکدا ئێمە لێرە لە خودی بەڵگەنامەکە دا واتە لە " هاوپەیمانیی کۆمەڵایەتی " دا ئەوە دابین کراوە و باسی لێ کراوە.
گۆدەرزی: باشە دوکتور کامران بێجگەلە جێندر یان موشارەکەتی سیاسی یا بڵێین بەشداری چالاکانەی سیاسی لە پڕۆسەی سیاسی دا، تۆ چی دیکە، لە پێشدا ئاماژەت بە جیاوازی سیستمی خۆبەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک لەگەڵ سیستمەکانی دیکە کرد.، بەڵام بێجگەلە ئەو جیاوازیانە ئەتۆ چ جیاوازییەکی دیکە ئەبینی  کە ئەم سیستمە بکاتە سیستمێکی جیاواز لە سیستمەکانی دیکەی بەڕێوەبەری؟
مەتین: من پێم وایە ئەو تەئکیدەی کە لەو سیستمە دا لەسەر یەکینەکان یان بڵێین واحیدەکانی چکۆڵەی کۆمەڵایەتی هەیە کە لە گوند و شار و ناوچە ڕا دەست پێ دەکا و حەتتا لە ناو گوند و شاریش دا لە سەر  گەڕەکەکان کە کۆمۆنی خۆیان هەیە و ئەوەی کە خەڵک  لە بەربڵاوترین شکڵی خۆی دا دەخیلن لە بڕیار دان لە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی ژیانیان و دەر واقیع شکل و ستروکتوور و ساختاری بڵێین سیاسی زۆر جیاوازی دەکاتەوە، بەو مەعنایەی کە بڵێین لە دیسکۆرسی چەپ دا زۆر باسی ڕادیکال دێمۆکڕاسی دەکرێ، دێمۆکڕاسی ڕادیکاڵ یانی زۆر ڕیشەیی و قووڵ. ئەم سیستمە لە واقیع دا دەیهەوێ ئەو ڕادیکاڵ دێمۆکڕاسییە بە ڕادیکاڵترین شێوەی خۆی ، ئەگەر بکرێ بڵێین، مسۆگەر بکا بەو مەعنایەی کە دێمۆکڕاسی ڕەوەندێکە کە، پڕۆسەیەکە لە خوارەوە دەست پێدەکا بۆ سەرێ ، نەک وەک ئەو سیستمهای مەعموول کە لە سەرێ ڕا دەست پێدەکەن بۆ خوارێ. ڕەنگە لایەنی دووهەمیش کە بە بڕوای من  لە دنیای ئەوڕۆ دا، بە تایبەت لە سی چل ساڵی ئەخیر دا هەر دێ و زۆرتر گرینگ دەبێ مەسەلەی ژینگەیە. چونکە وەک دەزانین ماهییەت و نێوەرۆکی سەرمایەداری جۆرێکە کە هیچ سنوورێک بۆ سەرمایە دانانێ. یەکێک لەو مەشاکیلەی، بڵێین موعزەلاتەی ئەو سیستمە دایدەنێ ئەوەیە کە تەبیعەت، ژینگە لە دنیای ئەوڕۆ دا بە شێوەیەکی پڕۆگرێسیڤ و پێشڕەوەندە خەریکە لەبەین دەچێ کە ئەوە لە درێژ ماوە دا دەتوانێ ئەسڵەن مەوجوودییەتی بەشەر لە سەر عەرز بخاتە ژێر مەترسییەوە هەر وەک ئێستا مەسەلەن باسی گەرم بوونی دنیا دەکرێ و ئەوەی کە چ عەواقبێکی دەکرێ هەبێ. ئەم سیستمە مەسەلەی ژینگە نە وەک شتێکی لاوەکی کە لە سیستمی لێبێڕاڵ دێمۆکڕاسییەکان دەیبینن دابین دەکەن، بەڵکوو ژینگە بەشێکە ، یەکێک لە سێ عونسوری ئەساسی ئەو سیستمەیە کە ئەگەر بڵێین ئەمری سیاسی، مەسەلەی جێندر و مەسەلەی ژینگە ئەوانە بناخە ئەسڵییەکانی ئەو سیستمەنە و لە نەتیجە دا چونکە ژینگە دەبێتە یەکێک لە بنەماکانی ئەسڵی – یانی پاراستنی ژینگە مەبەستم ئەوەیە، دەبێتە یەكێک لە بنەماکانی ئەسڵی ئەو سیستمە، لە نیهایەت دا ئەو پاراستنەی ژینگەیە خۆی لە خۆیدا باعیس دەبێ کە ئەم سیستمە لە سەر ئابووری ئەو کۆمەڵگایەش بۆچونێکی زۆر تایبەتی هەبێ کە تەئکیدی لە سەر بەکار هێنان و ئیستیفادە کردن لەو سەرچاوانەیە کە تەبیعەت دەیدا بە بەشەر. مەسەلەن ئەگەرچاو لە کارەکانی مۆڕای بووکچین بکەن کە زۆرێک لە مەسەلەی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک لە کارەکانی وی ئیلهامی وەرگرتووە ئەو زۆر باسی فەڕزەن ئیستیفادە کردن لە بڵێین  ووزەی با. ئەنێڕژی کە بڵێین لە با بە وجوود دێ ، یا لە ڕۆژ، لە گەرمای ڕۆژ دەکا. کە ئەو شتانە ئێمە دەیبینین ووردە ووردە دەستی پێکردووە لە ساڵی ڕابردوو لە "ڕۆژئاوا "، بەڵام ئەو بە ئیستیلاح گەڕانەوە بۆ سەر تەبیعەت  بە شێوەیەکی زۆر دۆستانە و غەیری ئەگرێسیڤ، کە سەرمایەداری زۆر بە شیدەت ، بە شێوەیەکی زۆر ئەگرێسیڤ و بلێین بێ سنوور خەریکە ژینگە بۆ بەدیهێنانی بڵێین سوود یان پڕۆفیت بە کار دێنهێ لە سیستمی خۆ بەڕێوە بردنی دێمۆکڕاتیک  دا سنوور دادەندرێ و خەڵک بڕیار دەدەن لە واقیع دا کە چۆن ئابووری خۆیان سازمان بدەن، بە شێوەیەک کە ڕەوەندی گەشە کردنی کۆمەڵایەتی بتوانێ درێژ ماوە، درێژ خایەن بێ و ئیدامەکاری هەبێت.

بۆیە بە بڕوای من مەسەلەی یەکسانیی جێندر و مەسەلەی ژینگە و مەسەلەی ڕادیکاڵیزە کردنەوەی دێمۆکڕاسی و هێنانەوەی 
دێمۆکڕاسی بۆ ناو خەڵک و بە عونوانی پڕۆسەیەک کە مودام بەرەوپێش دەچێ و لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دا دەبیندرێ و هەستی پێ دەکرێ ئەوە ئەو سیستمە زۆر جیاواز دەکاتەوە لە سیستمانێک کە حەتتا لە ووڵاتانی پێشکەوتووی
ڕۆژئاواش دا هەمانە .
گۆدەرزی: بێجگەلە جێندر، لە ئێکۆلۆژی، و هەر واتر لە دێمۆکڕاسی و بەشداریی چالاکانەی خەڵک لە پڕۆسەی سیاسی دا،پرسێکی دیکە پرسی ستاتۆ یە، هووییەتی نەتەوەیی یە و مافی گەلانە. ئەگەر ئێمە لێرە دا بڕێک بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بۆ ئەو مەسئەلەیە بڕاونین دەزانین کە ناسیۆنالیزمی کوردی بە گشتی لە ماوەی حەفتا هەشتا ساڵی ڕابردوو دا لە ژێر کاریگەری ناسیۆنالیزمی نەتەوەی سەر دەست دا و بە گشتی بەو ڕێچکەیە دا ڕۆیشتووە کە دەوڵەتی نەتەوەیی کورد ڕزگار دەکات. ئەمە لە باری کولتوورییەوە هێشتا لەهەناوی کورد دا هەیە و بە گشتی کاریگەری هەیە لە سەری. پێت وا هەیە لەو پێوەندییە دا ، کە بەتایبەتی لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک دا پرسی هووییەت بەو شێوەیەیە لە بەر ئەوەی کوردستان ووڵاتێکی موزائیکە، هەموو ئێتنیک و نەتەوەیەک  ئاشتیانە پێکەوە دەژین و سەرەڕای جیاوازیان و سەرەڕای هەبوونی مافی خۆیان. لەو پێوەندییە دا یانی پێت وایە کە ئەو بۆچوونە، ئەو ڕوانگەیە لە بەرانبەر ڕوانگەی دەوڵەت – نەتەوە دا کە بە جۆرێک بڵێین باڵی بە سەر جووڵانەوەکانی کوردیش دا کێشاوە  دەتوانێ چ کێشەیەک دروست بێ ؟



مەتین: بە بڕوای من لەم بوارە دا، ڕەنگە ئەو جیاوازییە بە دوو جۆر ببیندرێ، یەک ئەوەی کە ناسیۆنالیزمی سوننەتی پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی نە وەکوو ئامرازێک  بۆ حەلی مەسەلەی نەتەوەیی، بەڵکوو وەکوو ئەوە تەبدیل دەکا بە ئامانجێک، خۆی لە خۆیدا هەدەفێک. دە حاڵێک د ا ئەگەر چاوی لێ بکەین لە ڕاستیدا وا نییە حەتتا ئەگەر لە دەقەکانی ئەو کەسانەی لە سەر ناسیۆنالیسم لە سەدەکانی ١٩ و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمیش دا نووسیویانە،لە سەرەتا دا پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی ئامرازێکە بۆ وەی کە مەسەلەی نەتەوایەتی یان ناسنامەیی  نەتەوایەتی و ئەو حقووق و ئیمکاناتەی بڵێین دەبێ دابین بکرێ بۆ نەتەوەکان لەو تەریقەوە جێبەجێ دەبێ، یانی ئامرازێکە خۆی لە خۆیدا تەقەدوسێکی ئەو جۆرەی نییە. خۆ بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک لە واقیع دا ئەوەی هەزم کردووە لە نێو خۆی دا. بەو مانایەی کە زیاد بوونی دەوڵەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک ناتوانێ  بە مەعنای جێبەجێ بوونی مەسەلەی نەتەوایەتی بێ چونکە هەر بە قەولی ئێوە باستان کرد لە سەر بنەمای هەر ئەو سیستمەی کە چەوسانەوەی نەتەوایەتی ساز کردووە، فەڕز ئەوەیە کە ئەتۆ دەوڵەتێکی وەکوو وی دروست بکەی ئەو مەسەلەیە بەو شێوەیە جێبەجێ دەبێ. لە حاڵێکدا ئەگەر ئێمە مەسەلەی نەتەوە یا دەوڵەتی نەتەوەیی وەکوو قەوارە چاو لێبکەین نەک وەک ناوەرۆک ئەو دەم بۆمان دەردەکەوێ کە مەسەلەی نەتەوایەتی دەتوانێ بە شێوەهایەکی زۆر جۆراجۆر  جێبەجێ بکرێت. بەو مەعنایە ئەو بەڵگە نامەیەی " هاوپەیمانیی دێمۆکڕاتیک" کە باسی دەکەین ئەوڕۆ، لە سەرەتاکەی باس لە مافی چارەی خۆنووسینی گەلان دەکا و ئەو مافی چارەی خۆنووسینە پێشاپێش هیچ قەوارەیەکی سیاسی تایبەت  تەجویز ناکا بە عینوانی تەنیا ڕێگای دەستەبەر کردی مافی چارەی خۆ نووسین. لێرە دا بە بڕوای من ئەو جیاوازییە هەیە کە ئێمە دەتوانین بە قووڵکردنەوەی دێمۆکڕاسی مەسەلەی نەتەوەیی جێبەجێ کەین نە بە ساز کردنی دەوڵەتی نەتەوەیی مەسەلەی نەتەوەیی، چون حەتتا لە باشترین حاڵەت دا دەوڵەتی نەتەوەیی فەقەت  بەشی، لایەنی ناسنامەیی مەسەلەی نەتەوەیی حەل دەکا نەک لایەنی کۆمەڵایەتی، لایەنی ئابووری، لایەنی ئیداری. بو وێنە مەسەلەن مەسەلەی برۆکڕاسی لە دەوڵەت نەتەوەکان دا مەسەلەیەکی زۆر جیدی یە، وایە؟ یانی لە ووڵاتانی هەرە پێشکەوتووی دێمۆکڕاتیکیش دا ئەو ئاستەنگانەی لە سەر دێمۆکڕاسی هەنە زۆرتر ناشی لەوەیە برۆکڕاسییەکی زۆر پیچیدە و بەربڵاو هەیە کە بە هۆی گەورەیی ، بە هۆی قورسایی خۆی لە واقیع دا بە شێوەیەکی زۆر هەمەلایەنە  بەشداریی خەڵک لە ئەمری سیاسی دا سنووردار دەکا. لە حاڵێکدا لە خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک چونکە ئەو برۆکڕاسییە یان  لە واقیع دا بڵێین بە شێوەیەکی لانی کەمی دەبێت یا بە شێوەیەک دەبێ کە بە دەلیلی خۆ بەڕێوەبەرایەتی  کە لەوێدا ناوەرۆکی ئەم بەڵگەیە و ئەم سیستمەیە، ئەوە کە سنوور دادەنێ بۆ ئەندازە و بڵێین شکڵ و شەماییلی برۆکڕاسی نە بەرعەکس. بەو مەعنایەی زۆر تەفاوەتی هەیە.لایەنی دووەمیشی ئەوەیە کە ئەو مەسەلەی، پێم وایە دەبێ بڕێک زۆرتر باسی بکەین، مەسەلەی تێگەیشتنێکی جیاواز لە مەسەلەی نەتەوایەتی وەکوو مەسەلەی نەبوونی دێمۆکڕاسی نەک نەبوونی سیرفەن ئامرازەکانی دەوڵەتی کە لە گەڵ ناسنامەیەکی نەتەوەیی دیاریکراو  ئیرتیباتیان هەبێت. وەختێک ئێمە مەسەلەکە لە ڕوانگەی دێمۆکڕاتیزە کردنی کۆمەڵگا ڕا چاو لێدەکەین، ئەو دەمە کە زۆر لایەنی دیکە ، ئەومەسەلەی ئینتگراتیڤ بوونی ئەو کۆنسێپتە یا بڵێین ئەو چەمکە کە باسمان کرد لە سەرەتا دا ، لایەنەکانی جۆراجۆری ژیانی کۆمەڵایەتی دێنێتەوە ناو یەک کولییەتی واحید، ئەو دەمە کە لە سیستمێکی ناسیۆنالیستی کە  لە سەر بنەمای دەوڵەت نەتەوە داندراوە ئەو لایەنانە لاوەکین و یا حەتتا لەوانەیە باسیشیان نەکرێ، یانی ئەوە گرینگ نییە کە ئابووری بڵێین دەوڵەتێکی کوردی سەرمایەدارییە یا هەرچی هەیە ئەو بەشە  ئەسڵەن مەسەلەیەکی ئەوتۆ نییە لە ڕوانگەیەک بۆ حەل کردنی مەسەلەی نەتەوایەتی کە لە سەر دەوڵەت – نەتەوە دامەزراوە.
بەشێکی دیکەی کە بە بڕوای من جێگای ئاماژەیە ئەوەیە ئەگەر چاو لێبکەین حەتتا لە بیرۆکەی چەپ حەتتا لە بیرۆکەی لیبێڕاڵیش دا، دێمۆکڕاسی لە سەرەتای خۆی لە باری مێژووییەوە لە واقیع دا سیستمێکە دەیهەوێ ئەو سنوورانەی کە  کۆمەڵگای چینایەتی بۆ سەر بەشداری تەواوی تاکەکان و ئەندامانی کۆمەڵگایەک  لە ئەمری سیاسی دا دادەنێ لابەرێ. یانی بەو مەعنایە چەوسانەوە یاخۆ زاڵبوون لە چەمکی تەبەقە یا چین دا  مەحدوود دەکرێتەوە. لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک بە پێچەوانە ئەو جۆرەی لەو بەڵگەنامانەی سەبارەت بەو چەمکە دەیبینین زاڵبوون یا خۆ چەوسانەوە فەقەت  لە چین دا خۆ نانوێنێ، بەڵکوو  لە زۆر بواری دیکە دا ئەو زاڵبوونە دەتوانێ خۆی نیشان دا. مەسەلەن هەر ئەوەی کە جێندر یا ژینگە جێگایەکی ئاوا تایبەتی هەیە ناشی لەوەیە کە ئەو بۆچوونە پێی وایە کە زاڵبوون ئیلزامەن پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بڵێین سەروەتی مادی دەتوانێ نەبێ. دەسەڵاتی پیاو لە سەر ژن حەتتا لە نێو یەک بنەماڵە دا ئیلزامەن ناشی لەوەی نییە کە لایەک دەوڵەمەندترە یا لایەک فەقیرترە یا لایەک دەسەڵاتی مادی زۆرترە. یا زاڵبوونی شار بە سەر گوند دا، یا زاڵبوونی بڵێین نەتەوەیەک یا خۆ ڕەگەزێک  بە سەر ئەویتر دا هەمیشە ڕاستەوخۆ لەگەڵ مەسەلەی چینایەتی  ڕەنگە نەبێت. بۆیە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک چون مەسەلەی دەسەڵات و مەسەلەی نادێمۆکڕاتیک بوون لە چوار چێوەی چین دەباتە دەرێ ، مەسەلەی دەوڵەتیش بەو شێوەیە جۆرێکی دیکە تەعریف دەکرێ. یانی دەوڵەت خۆی بە جۆرێکی دیکە دەنوێنێ لەو سیستمە دا و لە باتی زۆرتر و زۆرتر کردنی دەوڵەتەکان وەکوو ئامرازی دەستەبەر کردنی مافی نەتەوەیی، ئەو سیستمە دێ ئەو چوارچێوانەی کە هەن لە حاڵی حازر دا ئەوان لە ناوەوە، لە ناخەوە دێمۆکڕاتیزە دەکا و بەوجۆرە ئەو قەوارەی دەوڵەت – میلەت هەر دەڕوا و ئەو فۆنکسیۆنانەی کە لە حاڵی حازر دا هەیەتی بۆ سنووردار کردنی ژیانی سیاسی و بە پێی ویش سنووردار کردنی مافی نەتەوەکان ئەوە لەناوەوەدەگۆڕێ و گۆڕانکاری زۆر بڵێین قووڵیان بە سەر دا دێنێ. بۆیەش ئەو سیستمە دەتوانێ و پۆتانسییەلی وەی هەیە کە لە هەموو عەرسەکاندا بە یەک ئەندازە و بە یەکسانی لەگەڵ  نایەکسانییەکان دا  ڕووبەڕوو بێتەوە، جا ئەو نایەکسانییە بڵێین لە جێندر دایە یانی لە پێوەندی ژن و پیاو، یا حەتتا مناڵ و بە ساڵاداچوو، یا شار و گوند هەر وەک باسم کرد، یا ئابووری و مەسەلەن کەشاوەرزی و فەلاحەت و ئەوانە. هەمووی ئەوانە ، ئەو کۆنسێپتە ئیجازە دەدا کە وەکوو یەک کولییەتی واحید چاوی لێبکرێ و یەکسانکردنەوەیان دەر واقیع دەبێتە مەعنای عەمەلی دێمۆکڕاسی بەو مەعنایەی.
گۆدەرزی: بەڵێ، دەزانین کە " هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتی"  وەک من لە پێشەکی باسەکەش دا باسم کرد ساڵێک تێناپەڕێ، یانی دە مانگە کە  لە لایەن مەجلیسی یاسا دانان لە ڕۆژئاوای کوردستان  پەسەند کراوە و لە ڕاستیدا ئێستا بڵێین وەک یاسایەکی بنچینەیی لێ هاتووە کە لە کانتۆنەکانی خۆبەڕێەبەریی دێمۆکڕاتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان  لە هەر سێ کانتون دا لە کۆبانی، جزیرە و عەفرین کاری پێ دەکرێت.دە مانگ زۆر زوویە بۆ ئەوە بزانین کە"هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتی" چۆن جێگر بووە  وەکوو سیستەم لە ڕۆژئاوای کوردستان دا بەڵام، تۆ وەکوو لە ناوەرۆکی تێکستەکەدا خوێندووتەتەوە ، یانی " هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی" خوێندووەتەوە بەگشتی  وەکوو سیستەم ئەگەر بەراوەردی بکەین لە گەڵ سیستەمەکانی دیکە دا بە تایبەتی  جەنابت پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەخوێنیتەوە و لەگەڵ زۆر سیستمی دیکە ی دەوڵەتانی دیکە ئاشنای، ووڵاتانی دیکە ئاشنای. بە تایبەتی ئەوەی کە باست کرد ئێکۆلۆژی بۆ نموونە چەند ە لە ڕۆژئاوا لە ئوڕووپا گرینگە، لە " هاوپەیمانێتی کۆمەڵایەتی " دا هەمان گرینگی پێ  داوە. باسی ژێندەر  تەنانەت زۆر زۆر لە پێشترە تەنانەت ئەگەر تۆ  بۆ نموونە ڕێژەی بەشداری ژنان بۆ نموونە لە ووڵاتێکی وەکوو سوید دا  لە ئاستی پارلمان و وەزیرەکان دا زۆر زۆر کەمترە لەو  ڕێژەیەی کە بۆ بەشداریی ژنان لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک  داندراوە. بە گشتی لەوبارەیەوە  بڵێین بەراوەرد کردنی دەق و تێکستی  ئەو سیستمەی کە خوێندووتەتەوە لەگەڵ سیستمەکانی دیکە  گشتی چۆن دەبینیت؟
مەتین: بەڵێ، بە بڕوای من  دیارە هەر وەک ئاماژەت پێ کرد ڕەنگە ئەو ماوە کورتە  دروست نەبێ ئێمە بە پێی وی قەزاوە بکەین کە چۆن بە ئامانجەکانی گەیشتووە ئەو بەڵگەیە یان نا ‌! بەڵام ئەگەر هەر  لە سەتحی بەڵگەکەوە چاو لێ بکەین ، بە بڕوای من ئەگەر پێشکەوتووتر نەبێ، دواکەوتووتر نییە، یانی هەر ئەو ڕێژەی بەشداریی ژنان کە دابین کراوە  پێم شک نایە، دیارە ڕەنگە ئەمن قانوونی ئەساسی هەموو ووڵاتانی ئوڕووپام  نەخوێندووەتەوە، بەڵام پێم شک نایە لە هیچ ووڵاتێک دیاری کرابێ کە چەند دەر سەد دەبێ لە هەموو بوارەکان دا ژن بەشداری بکەن.  
وێڕای وەی  کە من دەمەوێ بڵێم کە  لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی ئەو ووڵاتانەی  خەڵکی کورد لێی دەژین دوو مەسەلە، مەسەلەی  زۆر موشکیلەی جیدی و ڕۆژانە و مێژوویی خەڵکن لەو مەنتەقانە.
یەکیان  ئەوەیە ئەو ناوچانەی کە کورد لێی دەژین و ناوچەی  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی زۆر فرە  نەتەویی، فرە مەزهەبی و فرەزمانییە. بۆیەش ئەو مەسەلەی دەوڵەت نەتەوە خۆی لە خۆیدا  هێندێک ناکارامەدی هەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو مەسەلەیە . بۆیە ئەو بەڵگەنامەیە بە تەئکید لە سەر دەوڵەمەندیی فرە مەزەبی بوون و زمانی بوون نەک وەکوو موشکیلەیەک بەڵکوو وەکوو دەوڵەمەندییەک، وەکوو سەرچاوەیەکی ئیتیفاقەن ئیجابی و موسبەت بۆ ئەو کۆمەڵگایە چاوی لێ دەکا و ئەو شتانەی کە ئێمە دەشبینین لە " ڕۆژئاوا" ڕوو دەدا، لە بواری بەشداربوونی ئەندامانی ئەو کۆمەڵە جیاوازانە لە باری مەزهەبی یا زبانی، یا سیریاکەکان (سوریانییەکان) یا چەچەنەکان یاخۆ عەڕەبەکان کە لەو مەنتەقانەی کورد لێی دەژین ئەوانیش لەوێ دەژین، هەموو ئەوە نیشان دەدا کە ئەو بەڵگەنامەیە توانیویەتی لەو ماوە کورتە دا ئەو ئیعتمادە پێک بێنی لەوێ کە ئەو خەڵکانە کە لەوێ لەچاو خەڵکی کورد کەمایەتین هەست بە نابەرابەر بوون نەکەن، بە شێوەیەکی زۆر هەڵسوڕاوانە و فەعالانە لە سیستمی خۆبەڕێوەبەرایەتی دا بەشدارێ بکەن  و حەتتا لە بەرەکانی شەڕ ئێستا لە بەرابەر هێرشی داعش دا ئێمە دەبینین کە لە مەسیحییەکان، لە ئاسیرییەکان، لە کەمایەتییەکانی دیکە هەن و ئەوە نیشان دەدا کە ئەوان خۆیان بە سێحەبی ئەو سیستمە دەزانن و هیچ هەست بە پەراوێز بوون یاخۆ چەوسانەوە لەو سیستمە دا ناکەن، کە ئەوە بە بڕوای من لە ناوچەیەک کە شەڕی مەزهەبی لە هەموو لایەکی خەریکە  ژیانی خەڵک لێک هەڵدەوەشێنێ و لە بەینی دەبا ئەوە بە ڕاستی جێگای شانازی یە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەو سیستمەیان پێک هێناوە. مەسەلەی جێندریش هەر بە تایبەت.
گۆدەرزی: باشە ئێمە ئەگەر لە سەر پێکهاتەی موزاییکی ڕاوەستین دەزانین کە ڕۆژئاوای کوردستان بێجگەلە پێکهاتەیەکی تەواو جیاوازی موزاییکی لە باری ئێتنیک و مەزهەبەوە هەیە، لە باری جوغرافیشەوە بەشی ڕۆژئاوای کوردستان ووڵاتێکی دابڕاوە..
مەتین: وایە
گۆدەرزی: بەڵام هەمان پێکهاتەی موزاییکی ئێمە لە باکووری کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشووری کوردستانیش دەبینین. بۆ نموونە جەنابت خەڵکی شارێکی، خەڵکی شاری نەغەدەی  کە بەشێکی تورکە و بەشێکی کوردە و دوو ئێتنیکی جیاواز لە ژیانی ڕۆژانە دا پێکەوەن و شەڕ وشۆڕیش هەبووە. بە گشتی تۆ پێت وایە  کە ئەگەر بگەڕێینەوە سەر ئەو پرسیارەی کە فکری زاڵی ناسیۆنالیزمی کورد دەوڵەت کە بە جۆرێک لە باری کولتوورییەوە ووتمان ئێستاش ئاسەوارەکەی ماوە، بەڵام ئەگەر ڕۆژئاوای کوردستان وەکوو مۆدێلێک بگرین پێت وایە سەرەڕای گرفتەکان، کێشەکان ئەم مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیکە دەتوانێ لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش دا، یا نە تەنیا لە کوردستان بەڵکوو لە شوێنەکانی دیکەش دا، لە سووریا، تورکیا بۆ نموونە کە پێکاتەی جیاوازی لێیە بتوانێت خۆ بگرێت ئەم سیستمە؟
مەتین: ئەمن پێم وایە دیارە پۆتانسییەلی وەی هەیە چونکە ئەگەر ئێمە چاو لێبکەین لە باری مێژووییەوە چەمکی دەوڵەت – نەتەوە  لە ئوڕووپاوە کە سەرچاوەی گرتووە لەو شوێنانە بڵێین سەرکەوتووتر بووە کە ئەو فرە زمانی و فرە مەزهەبی و فرە نەتەوەیی بوونە کەمترین حاڵەتی هەبووە. مەسەلەن هەر ئەو سوێدە کە ئێمە ئێستا لێین، و بۆیە وەختێک ئەو چەمکە  سادر کراوە بۆ شوێنەکانی دیکەی دنیایێ یا وەرگیراوە لە لایەن کۆمەڵگاکانی تری دنیا بیلافاسلە لەگەڵ موشکیلی زۆر جیدی ڕووبەڕوو بووە چونکە زۆربەی هەرە زۆری جوغرافیای دنیا و خەڵکانی دنیا جۆرێک دەژین کە دەوێدا ئەو جۆرە فرە زمانی و فرە نەتەوەیی و بڵێین ئەو حاڵەتی موزاییکە واقیعەن هەیە بۆیە  ئەو چەمکە بە ڕاستی مودام ئیستیکاکی هەیە لە گەڵ  ئەو واقعییەتەی ژیانی بەشێکی زۆر لە خەڵکی دنیا. بۆیە ئەو چەمکە، سیستمی خۆ بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک چون لە سەر بنەمای ئەو تەنەوعە زمانی و فەرهەنگی و مەزهەبییە دامەزراوە و حەمووی ئەوانە نایهەوێ لە  یەک دانە چوارچێوەی دەوڵەتێکی واحید دا جێ بکاتەوە زەرفییەتی زۆرترە. ئەڵبەتە ئەوە بەو مەعنایەی نییە کە  هەموو دەوڵەت نەتەوەیەک بەنا بە تەعریف دەبێ حەتمەن هەموو ئەو تەنەوعە بە ڕەسمییەت نەناسێ، بەڵام فەرق هەیە بەینی سیستمێک یا چەمکێک  لە سەری دامەزراوە کە لە واقیع دا ئەو فرە بوونە بەشێک لە ناسنامە ی ئەو چەمکەیە، ئەسڵەن بنەماکەیەتی تاوەکوو بڵێین کە ئێمە دەوڵەت نەتەوەمان هەیە  و ئەو دەوڵەت نەتەوەیەش ناسنامەی سەرەکی ئەوەیە بەڵام جا وەرن لە نێو ، دەتوانێن لە نێو ئەو چوارچێوەیەش دا مەسەلەن مافی ئەوانەی تریش  بە ڕەسمییەت بناسین. ئەوە فەرقی هەیە لە گەڵ وەی کە بڵێی ئەو چوارچێوەی ئێمە لە بنەڕەت ڕا، هەر لە سەرەتا ڕا تەنەوعی تێدا هەیە و ئەوە واقعییەتێکە کە ئێمە دەبی لەوێڕا دەست پێبکەین، نەک دوایە خۆمانی دەگەڵ تەتبیق بدەین. لەو ڕوانگەیەوە بە نەزەری من خۆ بەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک پۆتانسییەلێکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ هێوەر کردن و هێمن کردن و بڵێین بە ئاشتی کردنی پێوەندی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی  ئەو کۆمەڵگایانەی ئێمە هەمانە. و دیارە لەو شوێنانەی کە هەلومەرجێکی وا پێک دێ کە ئەو سیستمە بتوانێ قەوارەی ئیداری خۆی، وەکوو ئەوەی ڕۆژئاوا کە ئێستا لە کوردستان هەیە بەدەست بێنی و لە عەمەل دا، لە پڕاتیک دا خۆی نیشان بدا تەبیعەتەن ئەو دەم ئەو گیرایی یان بڵێین جەزابییەتی ئەو سیستمەی زۆر زەقتر و زیندووتر دەبێ بۆ خەڵکانێک کە فێعلەن لە ژێر ئەو چوارچێوەیە دا هەڵسوکەوت ناکەن بە هۆی هەلومەرجی جۆراوجۆر بە تایبەتی هەلومەرجی سیاسی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان کە ئیجازەی وەی نەداوە کە ئەو تەجروبەیە بەو شێوەیە کە لەوێ ئێستا جێگیر بووە، لەوێش بەڕێوە بچێت.
گۆدەرزی: باشە، سیستمی خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک کوتمان بەرانبەری یان دژ بە سیستمی  دەوڵەت – نەتەوەیە لە ڕاستیدا، و دەوڵەت – نەتەوەش لە مێژووی سەد ساڵی ڕابردوو دا بڵێین لە تورکیا ئەزموونی خۆی داوە کە پرسی  کورد یەکێک لە هەرە پرسە گەورەکانی تورکیا بووە هەتا ئێستا و ئەوەش نیشانەی جێنەگرتنی ئەو سیستمە بووە، سیستمی دەوڵەت نەتەوە. سووریا دەزانین  کە چ وەزعێکی هەیە، ووڵاتانی دەور و بەریش بە هەمان شێوە. دەوڵەتی عێڕاق و دەوڵەتی ئێران. بەڵام، لە باری دیکەوە ئێستا یانی هەلومەرجی ئێستای سیاسی کوردستان بە گشتی، بە گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش ئێستای کوردستان، شەڕی داعش بۆ نموونە ، پێکهەڵپڕژانی مەزهەبەکان، شەڕی شیعە و سوننە، شەڕی تائیفی. بە گشتی لەم هەلومەرجەدا کە ئێستا کوردستان و ناوچەکەی تێدایە پێت وایە سیستمی  خۆبەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک دەتوانێ‌ چ گیرایی، چ جەزابییەتێکی هەبێ بۆ ئەوەی کە بچەسپێ؟ بۆ ئەوەی خەڵک بەرەو ئەو سیستمە بێن؟ لە کاتێکدا کە  هەلومەرجەکە بەو شێوەیەیە.
مەتین: بە بڕوای من  ئاستەنگی سەرەکی نەک بڵێین  کەموکووڕی خودی سیستمەکە بێ، کە دیارە وەکوو هەموو سیستمێک ڕەنگە کەموکووڕی هەبێ بەڵام، ئەو سیستمە هێندێک مێکانیسمی تێدایە کە دەتوانێ خۆی خۆی ئیسلاح بکا هەر وەک کە دەچێتە پێشێ هەر وەکوو زۆر لە سیستمە ذێمکڕاتیکەکانی دیکە.بەڵام، ئاستەنگییەکان زۆرتر دەرەکین.   ئێوە چاو لێ بکەن مەسەلەن  ئەو تەجروبەی کە ئێستا لە  " ڕۆژئاوا " ڕوو دەدا زۆر بە هەڵکەوت نییە کە تورکیا بەو شێوەیە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکا و دەیهەوێ بە هەر شێوەیەک دەکرێ ئەم تەجروبەیە لە بەین بچێ، جارێک بە بیانووی ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێ ناوچەی بافر زۆن، ناوچەی حائیل دروست بکەین ..
گۆدەرزی: بەڵێ..
مەتین: کە دەقیقەن ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای لێیە. جارێک بە هۆی ئەوەی کە ئەو هەڵسوکەوتەی ئێستا لە "کۆبانێ" دەیکەن و بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ  یارمەتی داعش دەدەن ناشی بڵێین  فەقەت لە لایەنی نەتەوایەتی ئەو تەجروبەیە نییە، بەڵکوو ئەم تەجروبەیە ئەوان وەکوو خەتەرێک دەبینن کە زۆر زۆرترە فەقەت لە جەنبەی نەتەوایەتی  چونکە ناوەڕۆکی ڕادیکاڵی دێمۆکڕاسی لەم تەجروبەیە دا دەتوانێ زۆرێک لە لایەنەکانی دیکەی ژیانی سیاسی و ئابووری ئەو ووڵاتانەی کە لە قەوارەکانی دەوڵەت نەتەویی فێعلی دا هەنە بخاتە مەترسی، مەترسی بڵێێن نەک بە مانای سیاسی یا سەربازی خۆی، بەڵام هەر دەقیقەن بە مەعنای جەزابییەتێک کە سازی دەکا بۆ خەڵکانێکی دیکە کە لە ژێر ئەو سیستیمە دا ناژین. ئێوە ئەگەر چاو هەر لە خودی سووریا بکەن بە تایبەت ئێمە فەڕز دابنێین کە ئەو تەجروبەیە بتوانێ خۆی بچەسپێنێ و بمێنێتەوە بە بڕوای من نیشان دەدا کە سوورییە بە تەنەوعی مەزهەبی و زمانی و نەتەوەیی کە هەیەتی رەنگە ئەو سیستمە باشترین حاڵەت پێک بێنێ بۆ وەی کە ئەم ووڵاتە دوچاری شەڕێکی درێژماوەی مەزهەبی و زمانی و ئەوە نەبێ. ئەو شەڕەی کە هەیە تەواو بێ و سیستمێکی تازە ساز بێ کە لەوێدا ئەم کەمایەتییانە بتوانن لە هەست بە یەکسان بوون کردن و هەست بە بەرابەر بوون لە مەوزعێکی بەرابەرەوە وارید بن و سیستمی سیاسی خۆیان دروست بکەن. بۆیەش دیارە چین و توێژەکانی  دەسەڵاتدارانی حاکم لەم ناوچانە و لەم دەوڵەتانە بە هۆی جۆراوجۆر ڕەنگە موخالف بن لەگەڵ ئەم تەجروبەیە یان بیانهەوێ تا ئەو جێی بکرێ تەزعیفی بکەن، مەحدوودی بکەن و ئەوانە. بۆیەش بە بڕوای من ئەگەر بگەڕێمەوە سەر  ئەسڵی پرسیارەکەت ئاستەنگەکان زۆرتر دەرەکین. یانی ئەو سیستمانەی مەوجوودن و جیاوازن و خۆیان لە مەترسی بەربڵاوتربوونی ئەو تەجروبەیە دەبینن کە ئاستەنگی بۆ ساز دەکەن بە هەموو  جۆرێک. دەنا ئەگەر لە کەشوهەوایەک لە هەلومەرجێکی ئاشتییانە دا ئەم تەجروبەیە بتوانێ خۆی بەراورد بکا لە گەڵ ئەوانیدی و خەڵک بتوانن ببینن کە ئەو سیستمە چ ئاسەوارێکی هەیە و چۆن تەئسیری هەیە لە سەر ژیانی ڕۆژمەڕەی خەڵک، قەتعەن ئەمن پێم وایە جەزابییەتی یەکجار زۆر دەبێ بۆ بەشێکی زۆر لەو خەڵکانەی لەو ناوچانە دەژین.
گۆدەرزی: دوکتور کامران بەرەو کۆتایی بەرنامەکە دەچین پێم باشە کە چەند خولەکی دواتر، چوار هەتا پێنج خولەکی دواتر بۆ " کۆبانی" تەرخان بکەین. دەزانین " کۆبانی" ش یەکێک لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە، یەکێک لە سێ کانتۆنەکان. لە کۆبانی دا ئەوەی کە ئێستا ئێمە لە بواری تێئۆریک دا ئەم سیستمەمان شرۆڤە کرد لە عەمەلی، لە کردەوە دا هەیە، بەشداری ژنان و بەرخوەدانێک کە لە کۆبانی هەیە . تۆ پێت وایە ئەوەی لە " کۆبانی" دەگوزەرێت، ئەوەی کە لە کۆبانی بە گشتی لە ماوەی ڕابردوو دا هەتا ئێستا دەکرێ چ پێوەندییەک لە نێوان کۆبانی هەم وەکوو بەرخۆدان و هەم وەکوو ژیانی سیاسی کە لە کۆبانی هەبوو پێوەندی بە سیستمی خۆ بەڕێوەبەریی دێمۆکڕاتیک یانی بە فکر و تێئۆریەکەوە بدەین کە خەریکە ووردە ووردە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێ گر دەبێت، پێوەندی نێوان سیستمی خۆ بەڕيیوەبەریی دێمۆکڕاتیک و ئەو خەباتەی کە ئێستا هەیە !
مەتین: بەڵێ، دیارە "کۆبانی" وەکوو یەکێک لەو سێ کانتۆنەی کە ئەو سیستمە لەوێ بەڕێوە دەچێ لە واقیع دا بڵێین یەک لە ناوەندەکانی ، تەبەلوورێکی  ئەم تەجروبەیەیە لە ناوچەیە بۆیەش بە بڕوای من هێرشێک کە کراوەتە سەری تەنها لایەنی ئێتنیکی نییە – کە دیارە هەیەتی -  یانی هەر ئەوە نییە کە تەجروبەیەکی خۆبەڕێوەبەریی گەلی کورد خراوەتە ژێر هێرش و توند وتیژی، بەڵکوو کۆبانی دەر واقیع کۆبانی سەمبول یان بڵێین هێمای تەجروبەی ژیانێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی یە کە لە گەڵ ستراتێژی ئەو هێزانەی کە دژ بەوین یەکتر ناگرێتەوە، مەسەلەن ئەگەر چاو لێبکەن چ داعش لە لایەکەوە و چ دەوڵەت تورکییە هەر دووکیان دە واقیع دا دەیانەوێ جۆرە سیستمێک  جێ گر بکەن کە لە بنەڕەت ڕا لەگەڵ سیستمی خۆ بەڕێەبەریی دێمۆکڕاتیک جیاوازی هەیە لە یەکسانی  نەتەوەکان و ڕەگەزەکانەوە بگرە هەتا مەسەلەی ژینگە و بە تایبەت یەکسانی ژنان لەگەڵ پیاوان. حەمووی ئەوانە بە دەرەجەی جۆراجۆرلە هەر دووک سیستم دا لە بەرچاو ناگیرێ، نەتەنها لە بەر چاو ناگیرێ ، لە مەڕ داعش دا دیارە هەموومان دەزانین کە زۆر بە ئاشکرایی نایەکسانی دە واقیع دا بەشێکی بنچینەیی ئەم کۆمەڵگایەیە کە ئەوان دەیانهەوێ دروستی بکەن. بۆیەش سەرکەوتنی بەرخوەدانی کۆبانی لە واقیع دا دەبێتە سەرچاوەی بەهێزبوونی ئەم تەجروبەیە، هەم لە ناوچەکە دا و هەم لە ناو خودی " ڕۆژئاوا" دا و لە واقیع دا پۆتانسییەلەکانی سیستمی خۆبەڕێەبەریی دێمۆکڕاتیک دەتوانێ زۆرتر جێگیر بکا و مسۆگەر بکا و لە عەینی حاڵ دا ئە جەزابییەتەی لە پرسیاری پێشوو دا باسمان کرد بۆ گەلانی دیکەی ناوچەکە و بۆ پێکهاتەکانی دیکەش دەتوانێ زۆرتر و زۆرتر بێ و ئەوە خۆی لە خۆی دا دەتوانێ ڕەوەندێک دەست پێبکا کە لە واقیع دا " ڕۆژئاوا" و بەشی ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانێ قورساییەکی زۆر زۆرتر لە قورسایی کەممی خۆی لە داهاتووی سیاسی مەنتەقە دا ڕۆڵ بگێڕێ، زۆرتر لەوەی کە ئێمە ڕەنگە بە پێی نفووس یا جەمعییەتی  خەڵکی کورد لەوێ چاوی لێبکەین، ڕەنگە قورساییەکی تایبەتی سیاسی بۆ وان لە داهاتوو دا ببینین. بەڵام، ئەگەر ئەو تەجروبەیە سەر بکەوێ، من هیوادارم و دڵنیاشم هەر سەردەکەوێ، بە بەرخوەدانێک کە لەوێ هەیە دەتوانێ تەئسیرێکی زۆر گەورەی هەبێ لە سەر جیهەتی ڕووداوەکانی سیاسی لە سووریا و لە ناوچەکە بەگشتی.
گۆدەرزی: کە واتە ئەوەی کە لە " کۆبانی " دەگوزەرێ، ئەو شەڕەی لە کۆبانی هەیە تەنیا شەڕی فیزیکی نییە لە نێوان " یەکینەی پاراستنی گەل " یەپەگە و گرووپەکانی دیکە دا، بەڵکوو شەڕی فکرێکە لە گەڵ چەند فکری دیکە دا، شەڕی ڕوانگەیەکە لەگەڵ چەند ڕوانگەی دیکە. زۆر سپاس بۆ تۆ بەڕێز دوکتور کامران مەتین.
مەتین: ئەمنیش زۆر سپاستان دەکەم مەمنوونم،
گۆدەرزی: زۆر سپاس بۆ تۆ. بەڵێ بینەرانی هێزا لێرە دا گەیشتینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەی " گەلی ئازاد " . لە ئازادی دا و بۆ ئازادی بژین و ماڵتان ئاوا.

******************************************************************
تێبینی: لە ڕووی ڤیدێۆی بەرنامەی " گەلی ئازاد" لە تۆڕی یوتووبەوە دابەزێندراوە.
حەسەن قازی
سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی 





Monday, November 17, 2014

سیاسەت سەدەمە دەگەیێنێ بە یەکەم ئەنیستیتووی کوردیی لە تورکییە


سیاسەت سەدەمە دەگەیێنێ بە یەکەم ئەنیستیتووی کوردیی لە تورکییە
ئەلمۆنیتۆر
١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٤
نووسینی فەهیم تاشتەکین
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە حەسەن قازی
ئەنیستیتووی زمانە زیندووەکان، کە لە ساڵی ٢٠١٠ لە زانکۆی ئەرتوکلو لە شاری مێردین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە دامەزرا، یەک لە هەنگاوە هەرە بەرچاوەکانی ئانکارایە لە حەولی دا بۆ چارەسەر کردنی پرسی کورد. ئەوە یەکەم دیپارتمانی کوردۆلۆژی تورکییە و یەکەم بەش بوو کە بە زمانی سوریانی دەرس بڵێتەوە. سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وەک " شۆڕش " ێک باسی دامەزراندنی ئەو ئەنیستیتووەی کردووە و هەبوونی تێشکێکی هیوا بووە لە ناو ئەو هەموو گێڕە وکێشانەی دا کە چەت لە پێواژۆی ئاشتی کوردی دەخەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ئەنیستیتووە لەوەتا دامەزرانییەوە بەرەوڕووی تەنگوچەڵەمە و هێڕش بووە ، و هەم ئانکارا و هەم بزووتنەوەی کوردی وەزحمەت خستووە. حکوومەت لە پێکهاتەی ستافی ئاکادێمی ئەنیستیتووەکە و لەو خوێندکارانەی کە پەروەردەیان دەکا کە ببنە مامۆستا و هەر وەها لە بانگهێشتنی ڕۆژنامەنووسانی دژبەر بۆ یەکەم جێژنی تەواو بوونی خوێندنی خوێندکاران ڕازی نەبووە. بزووتنەوەی کوردیش، بە نۆرەی خۆی، بەو چاوە لە ئەنیستیتووی ڕوانیوە  کە تاکتیکێکی حکوومەت بێ بۆ سست کردنەوەی داواکانیان بۆ هەبوونی پەروەردەی خوروو بە زمانی کوردی. ئەو پڕۆژەیە بووە هۆی تووڕەیی داو و دەزگای دەوڵەتی شاراوەش، کە هەمیشە لەوە تۆقیوە کە تورکییە بەرەو دابەش بوون بڕوا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی وەدەست ئەل- مۆنیتۆر کەوتوون هێزە ئەمنییەتییەکان بە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە و هەڵسووڕێنەرانی ئەنیستیتوو  لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بە نامە هەڕەشەیان لێکراوە.
لێکۆڵینەوەی ئەمنی لە مەر ئەو خوێندکارانەی کە ویستوویانە کۆردۆلۆژی بخوێنن ئاستی خۆ ڕاگری دامەزراوەی دەوڵەتی بە دژی کرانەوە بەڕووی کورد دا دەردەبڕێ. لە ساڵی ٢٠١٢، ٤٨٠ کەس لەو ٥٠٠ کەسانەی کە لە سەر بنەمای زاڵبوونیان بە سەر زمان و ئەدەبییاتی کوردی دا وەرگیران لە بەر مەیلی سیاسییان  دەشیا ئیرادیان لێ بگیرێ. دوا جار لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە بەڕێوەبەری ئەنیستیتووەکە قەدری ییلدرم دەستی پێکرد، لە سەر بنەمای ئەو ئیدیعایەی کە هاتبووە گۆڕێ کە ئەنیستیتوو ستاف و کارگێڕەکانی لە نێو لایەنگرانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک.) و پارتیی لایەنگری کوردی ئاشتی و دێمۆکراسی (بەدەپە) دیاری دەکا.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو لێپرسینەوەیە پێی نەکرا چ بەڵگەیەک  کە بکرێ تاوانێکی ئاوا بورووژێنێ وەدەست بهێنێ، ییلدرم دەڵێ " ئێمە خوێندکارەکانمان لە سەر بنەمای پاڵێوران لە ڕووی ئەمنی وەرنەگرت بەڵکوو لە سەر بنەمای ئاستی کوردی زانینیان. ئەوە کێشەی بۆ من ساز کرد. ئەمن بەوە تاوانبار کرام کە خەڵکی سەر بە کۆڕوکۆمەڵی دژبەر وەپێش دەخەم. لێپرسینەوەیەک سەبارەت بەمن دەستیپێکرد، بەڵام هیچی لێ هەڵنەکڕا، وێدەچێ ئەوان نەیانتوانیوە لە ماوەی ئەو دوو ساڵە دا هیچ ببیننەوە. هێشتا ئاگاداریان نەکردووم لەوەی بە ئاکامێک گەیشتبن".
دەسپێکێکی گرژ
لەوەتا دامەزرانییەوە گرژی لە گەڵ ئانکارا ئەو ئەنیستییووەی دە زەحمەت خستووە. لە ساڵی ٢٠١٢ ، دوای ئەوەی کە ئەو ئەنیستیتووە یەکەم دەستەی ٥٠٠ کەس لە خوێندکارانی وەرگرت، ئەوانە لە نێوان ٣٠٠٠ داوخوازکار دا هەڵبژێردران، دەستەی خوێندنی باڵا ( یۆک) ژمارەی ئەوانەی دەبووا وەربگیرێن بۆ نیوە دابەزاند، ئەوەش گەیشتە ئەوەی کە ئەنیستیتوو ووشداری بدا کە دەست لە بەرنامەی پەروەردەی مامۆستا و ئامادە کردنی کتێبی خوێندن بۆ خولەکانی تایبەتی زمانی کوردی لە خوێندنگە گشتیەکاندا هەڵدەگرێ بێتوو ئەو خوێندکارانەی کە لە تاقی کردنەوە دا سەرکەوتوون مافی خوێندن لە ئەنیستیتووەکە دا لە کیس بدەن.
سەرەڕای شک و گومانی بەردەوام، ئەو ئەنیستووە توانیویە لە ماوەی ٢ ساڵان دا ١٠٠٠ کەس پەروەردە بکا، کە ئەوەش دەستکەوتێکی جێی سەرنجە. بەڵام بە دەم شەلە شەلی قاچەکەی دیکەی کرانەوەی کوردی یەوە، ئەوانەی دەرسیان تەواو کرد و بە هیوای ئەوە ناونوسییان کردبوو  ببنە مامۆستای خولە تایبەتییەکانی زمانی کوردی کە لە ساڵی ٢٠١٢ را کرا لە خوێندنگە گشتییەکان دا بخوێندرێ، دانەمەزرێندران و بێکار مانەوە. ئەوان لە مانگی ئووت، دەستیان بە مانگرتن کرد دوای ئەوەی کە وەزاڕەتی پەروەردە ڕێگای نەکردەوە بۆ دەبەر کارنانیان. لە چاوپێکەوتنەکانی لە ئانکارا،ییلدرم ووشداری دا بە کاربەدەستان بێتوو کێشەکە چارەسەر نەکرێ ئەو خۆشی لەگەڵ مانگرتنەکە دەکەوێ. وەزاڕەتی پەروەردە دواجار ناچار ما ١٨ مامۆستا دەبەر کار بنێ.
ییلدرم لە قسەکانیدا بۆ ئەل- مۆنیتۆر گوتی ، حەولە بە بڕیارەکانیان کارێکی ئاوای کردووە کە هەم حکوومەت و هەم بزووتنەوەی کوردی بۆچوونی خۆیان لە ئاست ئەو ئەنیستیتوویە بگۆڕن. ئەو پێی وایە کە ئامادە بوونی کاربەدەستانی حکوومەت و نوێنەرانی بەدەپە لە پاڕلمان لە جێژنی تەواو کردنی خولی ئەمساڵ نیشانەیەکە لە نەمانی پێشداوەری پێشوو.
١٨ پیشە بۆ ١٨ ڕۆژ مانگرتن
بە پێی قسەی ییڵدرم، پێشکەوتن و گیروگرفتە سەرەکییەکانی ئەنیستیتوو دەکرێ لەم خاڵانەی خوارەوە دا کورت بکرێنەوە.
* خوێندکارەکان  بۆ خوێندنی پلەی ماستر وەردەگیرێن بە تێز نووسین یان بێ ئەو لە سەر بنەمای ئەو ئەزموونانەی کە زاڵبوونی ئەوان بە سەر ڕێزمان و ئەدەبییاتی کوردی دا دەپێوێ.
* لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ دا هەرە ساڵەی ٥٠٠ خوێندکار دەرسیان تەواو کرد. سەرەڕای پەڵێنەکانی حکوومەت  ژمارەیەکی جێی قەبووڵی مامۆستای دەبەر کار نەناوە، لە ١٨هەمین ڕۆژی مانگرین لە خواردن دا تەنێ پێشنیازی دامەزراندنی ١٨ کەسی کرد. ( لە ڕاستیدا، ئەوانەی چاوەڕوانی کار دەکەن ئەو ٥٠٠ خوێندکارەش وەبەر دەگرێ کە لە زانکۆکانی دیار بەکر، بینگۆل، و مووش دەرسیان تەواو کردووە . کە ئەو زانکۆیانەش خولی فێر کردنی زمانی کوردییان کردووەتەوە). وەزاڕەتی پەروەردە ئێستا پێویستی بە ١٠٠٠ مامۆستا هەیە، بەڵام خوێندنگەکان ناچارن بۆ ماوەی کاتی خەڵکی ئاوا دەبەر کارنێن کە بتوانن دەرس بڵێنەوە بۆ ئەوەی شاگرد باوەڕنامەی گوتنەوەی زمانی کوردی وەربگرن. گیرو گرفتی دامەزران برەوی ئەنیستیتووی کەم کردووەتەوە و ئێستا ژمارەی داوخوازانی خوێندن لە ٣٠٠٠ کەسەوە لە ساڵی ٢٠١٢ ، لە دوو ساڵی دواتر دا گەیوەتە ٢٠٠٠ و ١٠٠٠.
*وەزاڕەتی پەروەردە ئیزن دەدا بە زانکۆی ئەرتوکلو کە هەموو ساڵێ ٤٠ خوێندکار وەربگرێ بۆ خوێندنی پلەی ماستر بە تێزەوە. کۆی ئەو خوێندکارانە هەنووکە ١٠٠ کەسن.
*دەورەی لیسانسی خوێندنی زمان و ئەدەبییاتی کوردی چوار ساڵە و یەکەم دەستە ساڵی داهاتوو تەواوی دەکەن. ئەو خولە لە ساڵی ٢٠١٠ بە ٢٠ خوێندکارەوە دەستی پێکردو لە ساڵانی دواتر دا ئەو ژمارەیە زیادی کردووە و گەیوەتە ٦٥ کەس. دەستەی خوێندنی باڵا (یۆک) داوخوازی زانکۆی بەرپەرچ داوەتەوە بۆ ئەوەی ساڵانە ١٠٠ خوێندکار وەربگیرێن

*دیپارتمانی کوردۆلۆژی کتێبی خوێندنی کوردی بۆ منداڵانی پۆلی پێنج و شەش و حەوت نووسیوە و ئامادەی کردووە. وا چاوەڕوان دەکرێ کتێب بۆ پۆلی هەشت ساڵی داهاتوو ئامادە بێ. ئەو کتێبی خوێندنانە هەم بە شێوەزاری کورمانجی و هەم شێوەزاری زازاکی ن.
* ٤٥ ئەندامی ستافی ئاکادێمیک  هەم زانای ئوڕووپایی و هەم زانای هەر چوار پارچەی کوردستانیان تێدایە، کە لە نێوان تورکییە، عێڕاق، ئێران و سوورییە دا دابەش کراوە.
کێشەی پیتان
ییلدرم چیرۆکی گرژی ئەو کاتە وەبیر دەهێنێتەوە کە کوردەکان بۆیان نەبوو پیتی Q ، X،و W  لە ناو و نووسینەکانیاندا بەکار بهێنن تا ساڵێک لەمەوبەر لە بەر ئەوەی ئەو پیتانە  لە ئەلفووبێی تورکی دا نین. ئەو دەڵێ: "لەو سەردەمەی دا کە هێشتا ئەو قەدەغەیە هەبوو، ئێمە دەبوو کتێبی خوێندن بۆ وەزاڕەتی پەروەردە ئامادە بکەین. ووشدارییان پێ داین  نەکا ئەو سێ پیتە بەکار بهێنین. ئەمن پێم گوتن ئەگەر ئاوا بێ ئێمە لە پڕۆژەی ئامادە کردنی کتێبی خوێندنی کوردی دەست دەکێشینەوە، چونکە ئەگەر ئەو پیتانە نەبن، ئەلفووپێی کوردی چی تێدا نامێنێ. ئێمە بە توندی پێکێشیمان  کرد لە سەر هەڵوێستی خۆمان و دواجار ئەو پیتانەمان هەم لە کتێبی خوێندن و هەم لە پایاننامەکان دا بە کار هێنا".

سەبارەت بە ڕەواندنەوەی تەمی پێشداوەرییەکان، ییلدرم دەڵێ: " دەوڵەت ئێمەی تاوانبار دەکرد کە لایەنگری بەدەپە بین. لە کاتێکدا کە کوردەکانیش ئیدیعایان دەکرد ئێمە لە خزمەت جەماعەت  [ی فەتحوڵا گولەن] داین. لە گەڵ ئەوەشدا، ئەمساڵ، هەستمان بە ئاسوودەیی کرد. ئەردۆغان بە بۆنەی جێژنی تەواو بوونی خوێندن پەیامی پیرۆز بایی نارد و لە لایەکی دیکەشەوە ئەحمەد تورک شارەداری مێردین و گویرسەل ییلدرم نوێنەری پاڕلمان سەر بە  هەدەپە لە جێژنەکە بەشدارییان کرد. کاتێک ئەردۆغان بە دەم کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار سەری لە مێردین دا پەسنی کارەکەی ئێمە دا. کۆڕ و کۆمەڵی لە مەڕ  بەدەپە – هەدەپە ش ، دەستیان کرد بەوەی  بۆیان دەرکەوێ کە ئێمە تەنێ سەرقاڵی کار و چالاکی ئاکادێمیکین. ئەوە بۆ یەکەم جارە کە قەدر لە کارەکەمان دەگیرێ  هەم لە لایەن حکوومەت و هەم لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە."
ئەڕۆڵ دۆرا، نوێنەری هەدەپەی شاری مێردین لە پارڵمانی تورکییە دەڵێ ئەوان هیچ دژایەتییەکیان لەگەڵ ئەو ئەنیستیتووە دا نییە، بەڵام  جەختی کردەوە حکوومەت زۆر جار ئەو جۆرە دەستپێشخەرییانە وەکوو تاکتیکی هەتەڵە کردن بەکار دەهێنێ. دۆڕا، یەکەم ئەندامی سوریانی پارڵمانی تورکییە  بە ئەل- مۆنیتۆری گوت : " ئەو مامۆستایانەی  دەرسیان تەواو کردووە تەنانەت دەبەر کارناندرێن، ئەگەر حکوومەت بە ڕاستی دەیەوێ زمانی کوردی پێش بخا و یارمەتی بکا بە پەروەردەی زمانی دایکی ، دەبێ مامۆستاکان دا بمەزرێندرێن" ئەو گوتی " هێندێک پێشوەچوونی پۆزیتیڤ کراون بەڵام ئەوانە داوخوازەکانی پارتی ئێمە پێک ناهێنێ  کە داوای چارەسەرییەکی زۆر قووڵتر دەکا  کە لە خوێندنی تایبەتی تێپەڕێنی و بگاتە پەروەردەی تەواو بە زمانی کوردی."
کوردۆلۆژی یان نا
هێندێک لە زانستکارانی کە حەولدەدەن بۆ دامەزراندنی دانیشکەدەیەکی کوردۆلۆژی لە تورکییە دەڵێن  ئەو ئەنیستیتووەی زمانانی زیندوو ناکرێ پێی بگوترێ دانیشکەدەی کوردۆلۆژی، لە بەر ئەوەی کە ڕێگا نەدراوە تەنانەت  ووشەی " کورد" لە ناوەکەیدا هەبێ ، و تێیدا خوێندنی دوکتورا قەدەغەیە ، و ستاتوسێکی زۆر لە خوارەوەی هەیە. ئەوان هەر وەها لە سەر ئەوە جەخت دەکەنەوە ئەو کەسانەی کە لەو ئەنیستیتووە خوێندنیان تەواو کردووە و وەزاڕەتی پەروەردە دایمەزراندوون پێیان دەڵێن " مامۆستایانی زمانان و دیالێکتە زیندووەکان" تا ئەوەی کە پێیان بڵێن " مامۆستایانی زمانی کوردی" ئەوان دەڵێن، لە ئاکامی ئەوە دایە، کە داوخوازکار بۆ ئەو خوێندنە لە کەمێی داوە، چونکە ئێستا ئەوانەی لەوێ دەخوێنن ئەوە لە ئاسۆ دا نابینن کە دەرس بڵێنەوە و هەر لەبەر خۆشەویستی ئەدەبییاتی کوردی ئەو بەشەیان هەڵبژاردووە.
بە کورتی. زانکۆی ئەرتوکلو ئیدی چبڕ مەیدانی کێشەی نێوان ئانکارا و بزووتنەوەی کورد نییە. بەڵام بە بێ نەخشە ڕێگایەکی ڕوون بۆ چارەسەرییەکی هەموولایە، ئەو کێشانەی تا ئێستا لە ماوەی پێواژۆی ئاشتی دا تووشیان هاتوون دیسان دەکرێ سەر هەڵدەنەوە. بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە دانیشکەدەی کوردۆلۆژی هێشتا بە ئی مەیل هەڕەشەی لێدەکرێ، حەولێکی زۆر پتەوتر بۆ سەقامگیر کردنی پێویستییەکە.

-----------

فەهیم تاشتەکین گۆشەنووس و ئیدیتۆری ئەرشەدی دەنگوباسی دەرەوەیە لە ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ ی تورکی کە لە ئەستەنبووڵ دەر دەکەوێ . ئەو لە تێلێڤیزیۆنی ئی مەجە دا هەر حەتوو نا حەوتویەک بەرنامەی " دۆغوو دیوانی " پێشکێش دەکا. تاشتەکین شیکەرەوەیەکی پسپۆڕە لە مەڕ سیاسەتی دەرەوەی تورکییە و قەوقاس، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کارو باری لەمەڕ یەکێتیی ئوڕووپا. ئەو ئیدیتۆری دامەزرێنەری ئاژانسی قەوقاس ە

============================================================
شەرحی وێنەکە:
وێنەی ناساندنی زانکۆی ئەرتوکلو بە قەدی شاخێکەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە لە شاری مێردین ١٣ی نۆڤامبری ٢٠١٤. ئەنیستیتووی زمانانی زیندوو، یەکەم دیپارتمانی کوردۆکۆژی یە لە تورکییە، لە ساڵی ٢٠١٠ لەو زانکۆیە دامەزرێندرا  ( فۆتۆ: بەشی پەروەردەی ئەرتوکلو)

سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ



تامیلەکان شانبەشانی کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕاوەستاون و پاکتاوی ئێتنیکی بە دەست ئیسلامیستەکان شەرمەزار دەکەن


 
تێبینی:  ماکی ئەم نووسراوەیە لە ٤ سێپتامبری ٢٠١٣ لە ماڵپەڕی
 دا بڵاو کراوەتەوەRojhelat.info
تامیلەکان شانبەشانی کوردەکانی ڕۆژئاوا ڕاوەستاون و پاکتاوی ئێتنیکی بە دەست ئیسلامیستەکان شەرمەزار دەکەن
" خەباتمان لە هەموو شوێنێک دەبێ، و لە دڵمان دا.
ئەو ئاڵایانەی کە شاهیدی مەرگی ئێمە بوون، ئەو
ئاڵایانەی بە خوێنی ئێمە شەڵاڵ بوون،وەک گەڵای داران
لە وەرزی بەهاران زیاد دەکەن."

- بابلۆ نێروودا
ئێمە بە پەژارەیەکی زۆرەوە خەبەری دڵتاوێنی پاکتاوی ئێتنیکی کوردی مەدنیمان لە ڕۆژئاوا بە دەست گەیشت. دەگوترێ کە چەتە ئیسلامیستەکانی سەر بە ئەلقاعیدەی جەبهەتولنوسرە لە ڕۆژئاوا / کوردستانی ڕۆژئاوا، کە لە باکووری سوورییە هەڵکەوتووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ئەو کوشتارە بێ بەزەییانەیان کردووە. هەر وەها دەگوترێ کە کەسی مەدەنی دە نێو ماڵەکانی خۆیاندا قەسابی کراون، ژن و منداڵان ئەتک کراون ، و هەر وەها سەربڕینیش هەبووە.
لە گوزارشتێکی لە قاودەرانە  لە ماڵپەڕی  " ئۆپن دێمۆکڕاسی " دا تێکۆشەرێکی کورد دەڵێ" خەڵک لە تەل ئەبیەژ  هەر ئاوا هێرشیان کردە سەر ئێمە کورد ، چونکە پێشنوێژە عەڕەبەکان فەتوایان دەر کرد بوو کە لە ڕووی ئایینییەوە کوشتنی پیاوانی کورد ، و دوایە تاڵانی موڵک و ماڵیان و کۆیلە کردنی ژن و منداڵیان  حەڵاڵە. بەڕاستیش ترسێنەرە مرۆ شتێکی ئاوا لە مزگەوتێکەوە ببیسێ کە لە شارێکی پچووکی وەک تەل ئەبیەز دا  دەرگای بە دەرگاتەوەیە."
سەرهەڵدان بە دژی ڕێژیمێکی دیکتاتۆڕی نەک هەر ماف بەڵکوو ئەرکی گەلێکی چەوساوەشە – ئەوە دەرسێکی بەنرخە کە چەوساوەکان فێری بوون لەوەتا شۆڕشی بەشکۆی ژاکۆبێنی لە فەڕانسە.
شۆڕشی فەڕانسەی ڕۆبسپییێر هەر وەها فێری کردین کە ئەو سەرهەڵدانەی چاكە لە بیر دەکا و جێگۆڕکێ بە کۆمەڵێک لە دیکتاتۆران لەگەڵ کۆمەڵێکی دی دەکا سەرهەڵدان نییە، بەڵکوو بەربەرییەتە. ئێمە دەزانین کە ئەو گۆیا 'سەرهەڵداوانە"ی  ئەلنوسرە  و ' سەرهەڵداوەکان' ی دیکەی ئیسلامی لە سوورییە بە ووردی نوێنەرایەتی ئەو بەربەرییەتە دەکەن. هەموو تێکۆشەرانی پێشکەوتنخواز دەبێ بە دژی ئەو کردەوە دڕندانە و نائینسانییانەی ئەو زڕە   سەرهەڵداوانەڕاپەڕن.
ئەمێریکاییەکان، لە بەر خەسڵەتی دووڕوویانەی خۆیان هەرا و زەنایەکی زۆریان نایەوە کە بەڵێ هێزەکانی ئەسەد بە چەکی کیمیایی پەلاماری خەڵکیان داوە. بەڵام تەنێ بە چلو و نیوەچڵی و بە نابەدڵی کوشتاری کوردەکانیان شەرمەزار کردووە. تورکییەش کە ئاکەپە ئیدارەی دەکا  بێ شەرمانە و بێ ئەوەی گوێ بداتە پێواژۆی ئاشتی لە گەڵ پ.ک.ک و بە پێشێل کردنی هەموو پێوانە ئینسانییەکان، یارمەتی چەتە ئیسلامیستە دژە کوردەکانی داوە لە سوورییە.
کاتێک خەبەری ئەو زوڵم و کارەساتانەی لەگەڵ کوردان کراوە بە چالاکگەران و خەڵکی ئاسایی تامیل نادوو گەیشت ، کاردانەوەی ئەوان دەڕبڕینی تووڕەیی و بێزاری بەحەق بوو. تێکۆشەرانی تامیل نادوو، بزووتنەوە جەماوەرییە سیاسییەکانی  وەک بزووتنەوەی ١٧ی مای، بزووتنەوەی خوێندکارانی باڵاچاندران، بزووتنەوەی لاوانی موسوڵمان بە دژی جێنۆساید، ڕایانگەیاند لە کاتی تەنگانە و خۆڕاگری دا بە نیشانەی هاوپێوەندی لە لای کوردەکان ڕاوەستاون.  ئێمە بە توندی نەک هەر ذڕندەییەکانی چەتەکانی ئەلنوسرە شەرمەزار دەکەین ، بەڵکوو  ئەو هێزە نێونەتەوەییانەش مەحکووم دەکەین کە یارمەتی ئەو ‌هێزە وەحشیانە دەدەن و دەیان حاوێننەوە.
ئێمە دەزانین کە چ جێنۆسایدێک بە دژی براکانمان لە تامیل ئێلام کرا کە ئیمپریالیستەکان پشتیوانیان لێکرد. ئێمە هەر وەها  دەزانین کە چۆن دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا -  کە ڕاوێژی عەسکەری دا بە سری لانکا بۆ ئەوەی گەلی تامیل ئێلام بۆمباران بکا و بێ ئەوەی متەقی لێوە بێ تەماشای کرد کە دەوڵەتی جێنۆسایدانەی سری لانکا  چەکی کیمیایی بەکار هێنا بە دژی تامیلەکانی ئێلام -  ئێستا ئەوە هاواری لێ هەستاوە لە سەر ئەوەی کە گۆیا ئەسەد چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێ. پشتیوانی سەربەستراوی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا لەو ئیسلامیستانەی کە پاکتاوی ئێتنیکییان لە مەڕ کوردەکان بەڕێوە بردووە شایانی مەحکووم کران و بێ شەرمانەیە.
خەباتی گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی ئیدێئۆلۆژیکی ڕێبەری پ.ک.ک. ئوێجاڵان  و خەباتی تامیلەکانی ئێلام کە  بیری پیراپاهاران بەڕێوەی دەبرد دە ڕاستیدا زۆر شتی هاوبەشیان هەیە، ئەوان خەباتی هەرە پێشکەوتنخوازین لە هەرێمەکانی لە مەڕ خۆیان دا. ئەوان بە لێبڕاوانە سکولارن، بەڕێوەبردنی عەداڵەتی جینسییەتی لە ناویاندا زۆر لە پێشترە لە هەلو مەرجی هەرێمەکانیان، و هەر دووکیان دژایەتیان کراوە، سەرکوت کراون و پەیتا پەیتا پشتیان بەردراوە نەک هەر لە لایەن ووڵاتێکەوە ، بەڵکوو لە لایەن دامەزراوەکانی  کۆمەڵگەی  نێونەتەوەیش. کە وابوو، هاوپێوەندیی نێوان کوردەکان لە سەرتاسەری دنیا و تامیلەکان لە سەرتاسەری دنیا  پێویستە پەرە بستێنێ.
خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست  لە پێناو ڕزگاریی نەتەوەیی دا لە هەموو خەباتێکی دیکە زیاتر نوێنەرایەتی ویستی عاقڵانە، مۆدێرنیتی و یەکسانیخوازی دەکا و هەر وەها ساز کردنی کۆمەڵەیەکی عادڵانە، سکوولار و هەموو گرەوە. مرۆ دەتوانێ بە ڕەوایی بێژێ خەباتی کوردی تەنیا هیوایەکە بۆ گوڵکردنی ئەو جۆرە نرخانە  لە هەرێمەکە دا
پ.ک.ک. بە دروستی داوای کردووە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبێ ڕێ دەرکا بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستانیش. چەتە ئیسلامیستەکان و هاودەستە ئەمپریالیستەکانیان  ناتوانن خۆڕاگری ڕۆژئاوا لە پێناو  ئاشتی، دادپەروەری و مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆ دا بترسێنن.
دەبا بە سەدان، بە هەزاران ، بە سەدان هەزار ڕۆژئاوا چرۆ دەرکەن لە هەر جێیەک لەو جیهانە دا کە خەڵکی گیرۆدەی
دادپەروەری هەبن.

-کارتیک مانۆهاران  – نووسەر و شڕۆڤەکارێکی دانیشتووی بریتانیایە

وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی

سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ

سیاسەتی نەوت و نەبەردی کۆبانێ


سیاسەتی نەوت و نەبەردی کۆبانێ                                                                                   
نووسینی: میکا مینیو- بالولۆ  ٧ی نۆڤامبری٢٠١٤
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی

دوای بە دەیان ساڵ کۆلۆنیالیزمی ئەنێرژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئێستا تووشی بە تووشی سەروەبەرنەهێنانی "ڕۆژئاوا" وە هاتووە.

وا داندرابوو کۆبانێ بکەوێ. هەر بە پەلاماری داعش بۆ سەر شارەکە، ئەڕتەشی تورکییە لە لای باکوورەوە گەمارۆی
دا. پێشی بەوە گرت تەقوییەی بۆ بچێ و بەسەدان کەسیشی گرت کە لەوێوە ڕایان دەکرد. فڕۆکەکانی ئەمێریکا لە شوێنی دی هێزەکانی داعشیان بۆمباران دەکرد. ئەوانیان بەرەو ڕۆژئاوا دەڕەتاند. ڕۆژئاوا بە زێدەوە هەرێمێکی کوردی 
یە لە باکووری سوورییە و لە لایەن بزووتنەوەی کۆمەڵگەی دێمۆكراتیکەوە ( تەڤ – دەم)  وەک ناوچەیەکی خۆسەر  ئیدارە دەکرێ.ئەو بزووتنەوەیە لە ڕووی سیاسییەوە لە ژێر سەرۆکایەتی پەیەدە دایە و لە لایەن یەکێنەکانی پاراستنی  گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژنانەوە دەپارێزدرێ. دوای نیزیکەی مانگێک لە نەبەردی کۆبانێ، کێری ڕایگەیاند کە بەرگری کردن لە کۆبانی هێشتا لە لایەن ئەمێریکاوە سەرەتی پێ نادرێ ، سەڕەای گوشاری لە زیذە بۆ ئەوەی لە هەواوە یارمەتی بۆ کۆبانی بەر درێتەوە.
بەڵام کۆبانێ نەکەوت، تەواو بە پێچەوانەی ئەڕتەشی عێڕاق بە تانکەکان و هامڤییەکانییەوە، گریلاکانی پەپەگە و یەپەژە بە چەکە سووکەکانیانەوە بە توندی دەستیان کردەوە. تێکۆشەری کورد دلار دێڕک دەڵێ: " خەڵکی کۆبانی لە چاو هەمبەرەکەیان چەکێکی وایان نەبوو بەڵام ئیرادەیان بۆ دەست کردنەوە و کۆڵ نەدان کارێکی وای کرد خۆ ڕابگرن. ئەوان لە پێناو داهاتوویەکی تەواو جیاواز دا شەڕ دەکەن".
بۆچی دەوڵەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا پێی خۆش بوو ببینێ داعش ڕۆژئاوا تێک بشکێنێ؟ سیاسەتی جوگرافیایی نەوت هەتا بڵێی شوێنی لە سەر توند و تیژی و زەبرو زەنگی سەخت لە سوورییە داناوە. ئەوە تەواو جگە لەو سووتەمەنی تەواو نەپالێوراوی خاوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشەوە  لە دەیرزوورەوە بە قاچاغی ڕەوانەی تورکییە دەکرێ. بە دەیان ساڵە، کۆلۆمیالیزمی ووزە و ئەنێڕژی زەمینەی سەرکوت کردنی بزووتنەوە دێمۆکڕاتیکەکانی خۆش کردووە.
کۆلۆنیالیزمی ئەنێرژی
چاڵی گەورەی نەوەت و ڕێگای دەرکرانی توانایەکی ووزە بە کوردستان دا – کە بە نێو عێڕاق، ئێران، تورکییە و سوورییە دا بڵاوە بووەتەوە - کارێکی ئەوتۆی کردووە کە لە ژێر توندو تێژی چڕ و بی سنوور دابێ. زیاتر لە سەدەیەکە، ئەو بڕیارانەی سیاسەتی دەرەوەی کە لە واشنگتن ، لەندەن و پاریس دەگیرێن ئامانجیان ئەوە بووە کە پاشەکەوتە نەوتییەکان لە هەڕێمەکە دا کۆنتڕۆڵ بکەن  و بەرژەوەندی هاوبەشی خۆیان بپارێزن.
شەڕی ٢٠٠٣ بە دژی عێڕاق و سزاکانی ١٩٩٠کان  نموونەیەکی زۆر کۆنتریان بە دو داهات: ئەویش بریتی بوو لە گەشە سەندنی هێزەدێمۆکڕاتیکەکان و کاری ڕێکخراو، حکوومەتەکانی بریتانیا و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا و شەریکە گەورەکان و دەستە سەردەستە ناوچەییەکان ئەوانیان تێک شکاند. کاتێک لە ساڵی ١٩٤٨ کرێکارانی نەوت لە عێڕاق وێستگەیەکی هەڵکێشان و بۆڕی نەوتیان داگیر کرد، شەریکەکە ئەوانی بە موسەلسەل و ماشێنی زرێهی گەمارۆ دا و لە برسان بڕستی لێ بڕین. ساڵی دواتر، پارڵمانی سوورییە ساز گرتنی ڕێگای نەوتی  ئەو پەڕ- عەڕەبستانی پەسند نەکرد. شەریکە نەوتییەکان لە تەک سی ئای ئەی دا کودەتایەکیان ساز کرد و ئەو حکوومەتە نوێیە عەسکەرییەی  کە هێنرایە  سەر کار دەستبەجێ پەیماننامەکەی بۆ کێشانی ئەو ڕێگای نەوتییە تەواو کرد.
ئەو ڕێگا لوولەییانەی ئەمڕۆ بەرهەمی شەڕ و ملەی سیاسی، ژێرخانی بە خەرجی زۆر ساز کراو، جێگۆڕکێ پێکرانی بە کۆمەڵ و لۆبی کردنی چر و پڕی هاوبەش بوون. لەو بوارە دا کۆمەڵگە کوردییەکان وەک هەڕەشەیەک دیتراون، و کەوتوونەتە بەر تواندنەوەی کولتووری، موهاجەرەتی بەتۆبزی و سەرکوتی بێ بەزەییانە. هێڵی دوانە و مەزنی کەرکووک – جەیحان لە عێڕاقەوە بەرەو مدیتەرانە بە چیاکانی کوردستان دا پاپۆکە دەخوا، و هەموو ڕۆژی ٦. ١ میلیۆن بۆشکە نەوت ڕادەگوێزێ. ساز کردنی ئەو ڕێگا نەوتییە بە هەزاران عەسکەری تورکی هێنا تەنیشتی و بۆ ناو گوندە نیزیکەکانی هێڵەکە.
پاشەکەوتی نەوت هەم لە سوورییە و هەم لە تورکییە – لەگەڵ ئەوەشدا کە زۆر نییە – زیاتر لە ناوچە کوردییەکانە. لە سەدا شیستی نەوتی سوورییە لە" ڕۆژئاوا "  و دەوروبەرێتی ، لە کاتێکدا لە سەدا نەود و نۆی نەوتی خاوی کە لە تورکییە دەردەهێندرێ ئی هەرێمی باشووری ڕۆژهەڵاتە.  لەو دواییانە دا شەریکەی شێل دەستی کرد بە گاز دەرهێنان لە دەوروبەری دیار بەکر. ئەوەش هۆیەکی زیاترە بۆ ئەوەی کە بۆچی حکوومەتەکانی تورکی و سوورییە دژی هەموو جۆرە ئۆتۆنۆمییەکی کوردین.

حکوومەتی خۆپارێزی – ناسیۆنالیستی هەڕێمی کوردستان لە عێڕاق توانی بە هەڵسووڕانی سەرچاوە نەوتییەکانی خۆی ئۆتۆنۆمییەکی بەرچاو بە دەست بهێنێ، تا ڕادەیەکی زۆر لە بەر ئەوەی بوو بە هاوپەیمانێکی بەرژەوەندییە ئەنێرژییەکانی ڕۆژئاوا و دەستەڵانی نوێ لیبڕاڵ. بە پێچەوانە، بزووتنەوە کوردییەکان لە تورکییە و سوورییە ئامانجیان ئازادییەکی زیاتری کۆمەڵایەتییە.

کێ دەتوانێ ئەنێرژی لە ئیستعمار دابماڵێ؟
ئۆتۆنۆمی کوردی لە تورکییە یان سوورییە دەتوانێ هەڕەشە بکا لە بەرژەوەندە نەوتییەکانی ڕۆژئاوایی، بە تایبەتی بە لایەنگری کردنی  پ.ک.ک و پارتییە دەستەخوشکەکەی پەیەدە لە " کۆمەڵەیەکی دێمۆکڕاتیک، ئێکۆلۆژیست و ڕزگار بوو لە جیاوازی جینسییەتی " . پەیەدە هێزی پاڵپێوەنەرە لە "ڕۆژئاوا " ، کە تێیدا شووڕا گەلییەکان  " گەشانەوەیەکی تەواوی کولتووری دێمۆکڕاتیکیان بەخۆیانەوە دیوە کە ڕێگای بەشداریی جەماوەری خۆش دەکا و ڕزگاری کۆمەڵایەتی ، یەکسانی زایەندی، هەستیاری ئێکۆلۆژی، خۆ ڕێکخستنی خۆجێی و پلوورالیسمی ئێتنیکی و دینی بەرەو ژوور دەبا".
سیاسەتە ڕاوێژکارانەکانی "ڕۆژئاوا " کۆمەڵەیەکی ئێکۆلۆژیانەی ئاوا وێنا دەکا کە سەر بۆ نوێ لیبێڕالیسم شۆڕ ناکا و نابێ بە پاشکۆی. ئابوورییە سیاسییەکەی  لە سەر بنەمای بەرهەمی بەکۆمەڵ  و تەعاونی بەربڵاو داندراوە. "ڕۆژئاوا" یەکی ئازاد کەمتر کراوە دەبێ بۆ ئەوەی بکەوێتە بەر ڕووتاندنەوەی بەڕژەوەندییە بێگانەکانی، وەک گۆڵفساندس ، شەریکەیەکی نەوتی سزا – شکێن کە مەکۆی لە لەندەنە و لە ڕۆژئاوا  زەوی کۆڵی بۆ نەوتی خاو.
پ.ک.ک. و پەیەدە دێمۆکڕات ترین و ڕێک خراوترین هێزی سیاسیین لە هەرێم دا، و باشترین شانسیان هەیە بۆ ئەوەی دەست بکەن بە دێمۆکڕات کردن و لە ئیستیعمار کردنەوەی ئەنێرژی. دێمۆکڕاسیی ووزە/ئەنێرژی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا دەکرێ لە ئاستی جیهانی دا ئاڵوگۆڕ پێک بهێنێ. سەردەستە ڕۆژئاواییەکان بەئاسایی وایە کە لەوپەری دەریاکان نەوت کۆنتڕۆڵ دەکەن بۆ ئەوەی لە نێوخۆی ووڵاتەکانیان هێزە دێمۆکڕاتیکەکان لاواز بکەن بە ڕێگای ترس وخۆف بڵاو کردنەوە سەبارەت بە " پاراستنی هێمنی ئەنێرژی" و پێشێل کردنی هێزی کرێکارانی ئەنێرژی.


ئێمە حەوجێمان بە : ڕۆژئاوا" یە
ئەوە هۆیەکی دیکەیە کە بۆچی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا و تورکییە بێ خەمن لەو شەڕەی داعش بە دژی پەیەدە دەیکا. هیچ دەستەڵاتێکی سەردەست شۆڕشێکی پێشکەوتوو و دێمۆکڕاتیکی ناوێ کە بتوانێ ئەنێرژی دادێی ئێمە ئاڵوگۆڕ بکا. نە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا،نە ڕووسییە، نە تورکییە نە ئێران ، نە ئیسرائیلییەکان و نە عەڕەبستانی سعوودی.

بە وەدرەنگی خستنی پەلاماری هەوایی کاریگەر بۆ سەر سەنگەرەکانی داعش لە دەورو بەری کۆبانێ، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا ئەوەی دەستەبەر کرد کە پەیەدە پشت بە پشتیوانی ڕۆژئاوایی ببەستێ. یەپەگە حەوجێی بە چەکی قورسە – دانی چەک لە ڕێگای هەوایییەوە دەستی پێکردووە و ئەوە دەکرێ زیاتریش بێ. دەوڵەتە یەکگرتووەکان نێوی ئەوەی ناوە " یارمەتی" بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی بزووتنەوەکە بگۆرێ و بیکاتە ژێردەستەی خۆی. چەک ئەو گووریسانەیان تێوە پێچراوە کە ڕاوێژکارانی ئەمێریکایی دەبێ ڕایان کێشن، بەڵام پەیەد/ پ.ک.ک. ڕیشەی قووڵی ئێدیێئۆلۆژییان هەیە و هیوا ئەوەیە هەڵنەخەڵەتێن.

نەبەردی کۆبانی بە هەر شێوەیەک تەواو بێ، خەباتی دڕێژخایەنتری " ڕۆژئاوا" بەردەوام دەبێ. ئێمە هەموومان حەوجێمان بە : ڕۆژئاوا" یە، وەکوو مۆدێلێک بۆ ئەوەی ئیلهامی لێ وەربگرین و لاسایی بکەینەوە، و وەکوو هاوپەیمانێک بۆ تێکەوە پێچانی کۆلۆنیالیزمی ئەنێڕژی کە ئێمە هەموومانی بە لاوازی هێشتووەتەوە. " ڕۆژئاوا" حەوجێی بە ئێمەیە ، و ئێمە حەوجێمان بە "
ڕۆژئاوا" یە.

سەرچاوە : ناوەندی نوچە و شرۆڤەی ڕۆژ