Thursday, December 21, 2017

داهاتووی پێوەندیی یەکەتی ئوڕووپا - تورکیا، ووتاری یای ئانا گۆمێس لە ١٤هەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی یەکەتی ئورووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان


ووتاری بەڕێز یای ئانا گۆمێس، لە فڕاکسیۆنی ئیتیلافی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیستان و دێمۆکڕاتان لە پارڵمانی ئوڕووپا

بۆ چاردەهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ' یەکەتی ئوڕووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان'.
٦-٧ ی دیسامبری ٢٠١٧ ، پارڵمانی ئوڕووپا، بروکسێل، بێلژیک

داهاتووی پێوەندیی یەکەتی ئوڕووپا – تورکیا
زۆر سپاست دەکەم . وەک ووتاردەری پێشوو گوتی پارڵمانی ئوڕووپا داوای هەڵپەساردن و وەخرانی موزاکەراتی کردووە لە گەڵ تورکیا لە مەر مژاری لەگەڵ کەوتنی تورکیا دەگەڵ یەکەتی ئوڕووپا ئەوەش لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ئێمە کە تورکیا بەرعۆدەییەکانی خۆی بەجێ ناهێنێ.
لەو موزاکەراتە دا سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و حکوومەتی قانوون وا داندرابوو ڕێزیان لێ بگیرێ دەچوارچێوەی پێوانە کۆپێنهاگ دا. ئەمن پێم وایە ئەوە گرینگە جەختی لە سەر بکەمەوە ئێمە زۆر بە قووڵی بیرمان لە شێوەی گەڵاڵە کردنی دوایین بڕیارنامە کردەوە لە مانگی ژووییە دا کە تێیدا بانگەوازی هەڵپەساردن و وەخرانی ئەو موزاکەراتەمان کرد.
 زۆر لە ئێمە، من بۆخۆم؛ فراکسیۆنەکەمان ئیمە نامانەوێ وە دووی قسەی چەند دەنگی تیژپەڕی ڕاست ئاژۆ بکەوین لەم پارڵمانە دا، کە لە مێژ ساڵە دژی موزاکەرە بوون لەگەڵ تورکیا لە سەر بنەمای ئەوەی کە تورکیا ووڵاتێکی موسوڵمانە و ئەوان ئەوە بە پێچەوانەی یەکەتییەکی ئوڕووپا دەبینن کە لە چاو ئەواندا یانەیەکی مەسیحی یە. ئەوە تەسەوری زۆربەی ئێمەمانان نییە و بە دڵنیاییەوە ئەوە تەسەوری حکوومەتەکانی ئێمە نییە کاتێک ئەوان دەستیان کرد بە موزاکەرە لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئەندامەتی. جا بە ووردی لە بەر ئەوە بوو ئێمە بە  حەساسییەتەوە بیرمان لە گەڵاڵە کردنی زمانی بڕیارنامەکە کردەوە ، گوتمان ئێمە موزاکەراتەکە هەڵدەپەسێرین، ڕای دەگرین و ئێمە نامانەوێ کۆتایی بە موزاکەرات لەگەڵ تورکیا بێنین، ئێمە هیوادار بووین تورکیا بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی دێمۆکڕاتیک. باشە ئێمە بۆچی ئەو هیوایەمان هەبوو؟ چونکە ئێمە زۆر شتمان دیتووە هەر وەک هاوڕێمان ئاغای جاندار ئاماژەی پێکرد. ئێمە بە چاکی لەبیرمانە ئەو سەروبەندی کە تورکیا لە ژێر حوکمی عەسکەری دا بەڕێوە دەچوو، ئێمە گۆڕانێکمان لەو دۆخە دا بینی و بە ئاسۆیەکەوە بەرەو ئەندامەتی لە یەکەتی ئوڕووپا دا. ئەمن وەبیرم دێ لە ساڵی ٢٠٠٥ کە لێرە لە پارڵمان دەبوو بڕیار بدەین ئایا ئێمە چرای سەوز هەڵ دەکەین بۆ دەسپێکردنی موزاکەراتی ئەندامەتی؟ چەندە گرینگ بوو ئەو هەلومەرجەی کە بۆ ئەو دەسپێکردنە داندرا بە دەنگی ئەو پەڕ ئازایانەی کەسانێکی وەکوو لەیلا زانا کە لە ڕاستیدا دەستەوداوێنی ئێمە دەبوون ڕێگای ئەوەی کە تورکیا هان بدرێ ڕێزی زیاتر لە مافی مرۆڤ و دێمۆکڕاسی بگرێ ئەوەیە دەرگای لە سەر دانەخرێ و قسەی لەگەڵ بکرێ و لەیلا  لەم پارڵمانە بوو، زیندانی بەجێ هێشتبوو ، لێرە قسەی بۆ کردین، لەگەڵمان بوو . ئەگەر ئێوە دەتانەوێ تورکیا زیاتر دێمۆکڕات تر بێ، ئەگەر ئێوە دەتانەوێ تورکیا مافی مرۆڤی زیاتری تێدا بێ ، و ئەگەر ئێوە تورکیایەکتان دەوێ دۆزی کورد جێ بە جێ بکا ، چونکە هیچکات تورکیایەکی دێمۆکراتیک بوونی نابێ بە بێ جێ بەجێ کردنی دۆزی کورد.کە وابێ  دەست بە موزاکەرە بکەن لەگەڵی.  

و ئەوە بوو کە شوێنی کرد لە سەر بریاری زۆر لە ئێمە. ئەمن دەتوانم بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم ئەوەی کە بووە هۆی ئەوەی دەنگی ئەریی بدەم بە دەسپێکردنی موزاکەرە لەگەڵ تورکیا ئەو قسەیە بوو. ئەو دەمی بیرو را زۆر جیاواز بوو. بەڵێ کاتی ئاوا هەبوو کە ئێمە هیوابڕاو نەبووین، بەڵام ئێستا ئەوەمان لە کیس داوە، نەک هیوابڕاو بووبین  بەڵکوو هێندێک تەوەهوم مان لە دەست داوە لە مەڕ ڕێژیمی هەنووکەیی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان ، تەنانەت بەر لە گۆڕانکاری لە قانوونی بنچینەییش دا ، تەنانەت بەر حەولدان بۆ گۆیا کودەتاش، کاتێک ئێمە چاومان بە ستەم و زۆرداری کەوت کە بەڕێوە دەچوو . سەبارەت بە کوردان، لابردنی شارەداران ، ڕووخاندنی شارەکانمان دی و ئیدیعای لێڵی پشتیوانی لە ڕێکخستنە تێڕۆریستییەکان، لە داعش ، کە تورکیا بەرپەرچی دایەوە و بەڵام ڕۆژنامەنووسان بە جاوی خۆیان دیتبوویان و بۆیە لە تورکیا خرانە بەندیخانە، بە ووردی لەبەر لەقاو دان و مەحکووم کردنی ئەوە. و لە ڕاستیدا کاتێک ئێمە گیرانی ڕۆژنامەنووسانمان بینی ، زۆر لە ئێمە و ئەمن وەبیرم دێ زیاتر لە سەد لە هاوکارەکانمان لێرە لە ڕاستیدا نامەیەکیان ئاڕاستەی دەوڵەتی تورکیا کرد و تێیدا داوامان کرد موزاکەرات لەگەڵ پ.ک.ک بەردەوام ببێ ، ئەو موزاکەراتەی کە ئاغای ئەردۆغان دەستی پێ کرد بوو. کە ڕاگیرا،داوامان کرد ئەوە دەست پێ بکاتەوە و لە ڕاستیدا وەک بەشێک لە چاکەخوازی بە دۆزی کوردەوە بچاردرێ و پێواژۆیەکی دێمۆکڕاتیک دەست پێ بکاتەوە.
ئێمە دەزانین کە مۆری تێرۆریست بوونیان بە ئێمەشەوە نا، لەبەر ئەوەی وێراومانە باسی شتێک بکەین کە بە گرد بڕی گرینگە بۆ ئەوەی داهاتوویەکی دێمۆکڕاتیک بۆ تورکیا دەستەبەر بکرێ.
و هەڵبەت دوای دوای حەولدانی گۆیا کودەتا، و ئەمن یەکێک لەو ئەندامانەم  کە ئەو حەولدانەمان مەحکووم کرد.  ئێمە دەزانین لەو ڕووداوە دا زۆر کەس گیانیان لە دەست دا، بەڵام هەلىەت ئەمن ناتوانم چاو لەو ڕووداوانەش هەڵبوێرم کە بە دوای کودەتا دا هات و ئەو فکرەی لە زەینی مندا ساز کرد داخودا ئەوە بە ڕاستی حەولێک بوو بۆ کودەتا؟ یان لە ڕاستیدا شتێک بوو کە هەڵبەسترا؟ ئەو زۆرداری، ستەم و ڕاوەدوونانە بێ بەزەییانەی کە کران هەتا ئەمڕۆش دەبینین بەردەوامن. و ووتاردەرانی پێش من نموونەی هەرە دڵتاوین و بێ بەزەییانەی ئەو زوڵم و زۆرانەیان  باس کرد.
بە ڕاستی ئەوە تەواو دڵتەزینە کە هێندێک لە ئێمە خۆمان ڕێک خەین بۆ چاوەدیری و بەشداری لە دادگایان لە تورکیا. دیارە بە گردبڕی ئەمن پێم وایە ئێمە دەبێ خۆمان ئامادە بکەین و بە تایبەتی لە دادگای دەمیرتاش دا بەشداری بکەین. شتێکی تڕاژێدی یە بەڵام ، ڕەنگە ئەندامانی ئەم پاڕلمانە بۆ هەموو ژیانی خۆیان پێویست بکا خۆ ئامادە بکەن بۆ چوونە تورکیا و چاوەدێری دادگایان، نەک هەر ئی بەڕێز دەمیرتاش بەڵکوو دادگایی کردنی بەسەدان و هەزاران کەسی دیکەی کە ئێستا لە ژێر ڕاوەدوونان و زۆرداریی فاشیستی دان. با باسی ئەوانە بەلاوە بنێین کە کاتێک حەول دەدەن لە تورکیا ڕزگاریان بێ ژیانی خۆیان لە کیس دەدەن. ئێمە لەگەڵ کەسی ئاوا ڕووبەڕوون دێین لە دەریای ئێژە دا  کە تاوانبار کراون بە ئەندامەتی لە ' بزووتنەوەی فەتۆ ' لە دواییانە دا.
ئێمە لە پارڵمان دا . کاتێک ئەو بڕیارنامەیەمان لە مانگی ژووییە دا گەڵاڵە کرد، حەولمان دا پارسەنگ ڕابگرین. ئێمە حەولمان دا پەیامێکی هاوپێوەندیی بۆ خەڵکی تورکیا بنێرین ، چونکە ئێمە لە هاوپێوەندی داین لەگەڵیان و هیوای ئەوەمان هەیە کە دەمانەوێ کارێکی وا بکەین دەست بە موزاکەرە بکرێتەوە و ئەو ڕێژیمە هۆشێکی بێتەوە بەر خۆی ئەوە ئەو نوختەیە کە ئەمن پێم وانییە ئێمە تێیدا سەربکەوین. ئەو ڕێژیمە هۆشی نایەتەوە بەر خۆی، هەر بۆیەش پێوێستە ئێمە ئەوەی هەیە بیبینین و سەر لە خۆمان نەشێوێنین.
ئێمە دەبێ کۆتایی بهێنین بە  مێهرەوانی دیپڵۆماتیک کە دەبینین شووڕای وەزیران ئوڕووپا لە خۆیەوە دەنوێنێ ، لە ٢٥ ژووئییە نوێنەری بەرزی بەرپرسی کاروباری دەرەوەمان موگێرینی لە ڕاستیدا زۆر بە ڕاشکاوی بۆ جاری  یەکەم باسی ئەوەی کرد کە گیر و گرفتی ڕاوەدوونان و زۆرداری لەگەڵ تورکیا هاتووەتە گۆڕێ  بەڵام ئەوە بە نیسبەت ڕاستی ڕووداوەکان زۆر نەرم بوو. جا بۆیە ئەمن پێم وایە دەوری پارڵمان لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە زەق بکرێتەوە بۆ گوشار خستنە سەر شووڕای وەزیران ، گوشار خستنە سەر شووڕا بۆ تێگەیاندنی کە ئێمە نامانەوێ پێوەندی لەگەڵ تورکیا بگەڕێتەوە دۆخی پێشوو تا ئەو کاتەی ئەردۆغان لەوێ بێ ، و لە کاتێکدا رێژیمی ئەردۆغان کەمپەینێکی هەموو لایەنەی دەست پێ کردووە بۆ بەڕێوەبردنی دەستەڵاتێکی سەرەڕۆیانە بە پاڵپشتی ئەو گۆڕانانەی لە قانوونی بنچینەیی دا کردوویە. ئێمە نابێ چیدی ڕێگە بدەین کە یەکەتی ئوڕووپا چاوترسێن بکرێ و باجی لێ وەربگیرێ. بە بۆچوونی من بە داخەوە یەکەتی ئوڕووپا زۆر هەڵەی کردووە و خۆی كێشاوەتە زۆر چاکەکاری دیپڵۆماتیک و لە ڕاستیدا خۆی خستووەتە هەڵوێستی نکووڵی کردن لە تەبیعەتی رێژێمی ئێستا لە تورکیا. ئەوە هیچ بیانوویەک نییە لە بەر ئەوەی تورکیا دەتوانێ هاوپەیمانێک بێ بە دژی تێڕۆریزم ئیدی دەبێ چی پێی خۆش بێ بیکا و ئاوا قەبووڵی کەین. یەکەتی ئوڕووپا زۆر زۆر باش دەزانێ کە  تورکیا بەو سیاسەتە ناکۆک و دووفاقیانەی خۆیەوە لە ڕاستیدا پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان کردووە. ئەمن لەو باوەڕە دام یەکەتی ئوڕووپا نابێ خۆی بخاتە هەڵکەوت و هەڵوێستێکەوە  کە چاوترسین بکرێ و باجی لێ وەربگیرێ لەبەر ئەوەی ئێمە شەریکین لە ڕاپەڕاندن و چارەسەر دیتنەوە بۆ دۆخی موهاجەرەت لەگەڵ تورکیا، کاتێک ئێمە دەزانین تورکیا ئەوە بەکار دەهێنێ و ئەمن نکوولێ لە حەولی گرینگی تورکیا ناکەم  کە  لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی سوورییەیی کە تورکیا ئەوانی حاواندووەتەوە و ماڵخێوییان لێ دەکا ، بەڵام ئەوە بەکار دەهێنێ وەکوو ئامرزاێکی چاوترسێن کردن و باچ لێ وەرگرتن لە یەکەتی ئوڕووپا  و ئەمن لەو بارەیەوە  بە شێوەی سەرەکی خەتاکە بە ئی یەکەتی ئوڕووپا دەزانم کە ئەو ماملەیەی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە لە مەر پەنابەران، کە ئەمن بە کارێکی ناقانوونی، نائەخلاقی و ناکاریگەری ناو زەد دەکەم.
ئەمن هەر وەها باوەرم بەو بیانوویەش نییە کە تورکیا هاوپەیمانێکە لە ناتۆ دا و ئەو هاوپەیمانەتییە دەکرێ هەڵسووڕێ. بەر لە هەموو شت هاوپەیمانێکی ناتۆ کە بێ ئەوەی مێشی لێ میوان بێ بەرعۆدەییەکانی پێشێل دەکا وەک ووڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کە بە پێی ناوەرۆکی ئەو پەیمانە دەبێ ڕێز لە دێمۆکڕاسی بگرێ. ئەوەی کە بەرعۆدەییەکانی وەکوو ووڵاتێکی بەرئەندامی یەکەتی ئوڕووپا پێشێل دەکا و بەرعۆدەییەکانی وەک ئەندامێکی شووڕای ئوڕووپا پێشێل دەکا، هاوپەیمانێکی ناتۆ کە سارووخ ( مووشەک ) لە پووتین دەکڕێ، ئێمە کێ بە گەوج دەزانین؟ ئێمە کێ بە گەوج دەزانین؟ ئێمە ناکرێ خۆمان بە گەوج دابنێین. کە وابوو ئەمن پێم وایە ئەم کۆنفڕانسە زۆر بە کاتی خۆی بەڕێوە دەچێ . ئەمن ئەم دەرفەتە بەکار دەهێنم بڵێم ئێمە لە پارڵمانی ئوڕووپا دا جیاوازی خۆمان هەیە لە نێوان بنەماڵەی سیاسی جیاواز دا، بەڵام ئێمە لەوە دا سەرکەوتین هەلوێستێکی مەعقوول بدۆزینەوە کە بەئاشکرایی بە هەروای پشتیوانی لێ دەکرێ لە مەر تورکیا لەم پاڕڵمانە لە مانگی ژووئییە دا.


 ئەمن پێم وایە ئەوە کاردانەوەی هەبووە و تۆڵەی بیدەنگی و چاوهەڵبواردنی زۆر لە دەوڵەتە ئەندامەکانی یەکەتییەکەمانی کردووەتەوە و تەنانەت دامەزراوەکانی یەکەتی ئوڕووپا لە سەر ئەو بنەمایانەی کە ئەمن  ئاماژەم پێ کردن و بە هیچجۆر جێی قەبووڵ نین وەک بیانوو بۆ بەردەوام کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا وەک هیچ نەبووبێ . ناکرێ لە گەڵ تورکیا وەک هیچ نەبووبێ هەڵسوکەوت بکرێ . ئێمە نامانەوێ پێوەەندییەکانمان بپسێنین ، ئێمە شتی وامان ناوێ. بەڵام ئێمە دەمانەوێ شتەکان وەکوو خۆیان باس بکرێن. ئێمە ڕێژێمیکی دژی دێمۆکڕاتیک دەبین ، ئەو ڕێژیمەی کە لە تورکیا هەڵدەسووڕێ و ئێمە دەبێ ئەوە بڵێین .سەردێڕی ئەو دانیشتنەی کۆنفڕانس: "هەلومەرجە نوێیەکان ، گیروگرفتەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەمی دێمۆکراتیزە کردنە ". ئەمن بەداخەوەم بڵێم لەم نوختەیە لە تورکیا کە ئێستا ئێمەی لێین بە دەیان ساڵ بەرەودوا گەڕاوینەتەوە. دە ساڵی پێشوو هیوای ئەوەی پێوە بوو تورکیا ببێتە ئەندام لە یەکەتی ئوڕووپا دا و ئەوە جێی هیوا بوو بۆ خەڵکی تورک و خەڵکی ئوڕووپا لە سەر بنەمای پێوەندییەکی پتەو لە نێوان یەکەتی ئوڕووپا و تورکیا وەک بەشێک لە بنەماڵەی ئوڕووپایی. ئێستا سەردەمی دەردو ئازارێکی زۆرە بۆ گشتمان ، دەرد و ژانێکی کە تێچووەکەی بە ژیان دەدرێ ، لە لایەن ئەوانەوە کە دەوێرن ئازایانە لە تورکیا خەبات و بەربەرەکانی بکەن ، واتە گەلی کورد. ئەوە هەر وەها کاتی خۆیەتی کە هاوپێوەندیی خۆمان نیشان بدەین ، ئەمن بۆیە لێرەم لەم کۆنفڕانسە دا، کە ڕووبەڕووتان دانیشم، هەر وەها لەگەڵ هاوکار و هاوپیشەکانی دیکەم دا، ئەمن ئەوە لێرە ماری کریستین ڤێرژیا ، بوودیل ڤالێرۆ دەبینم ،جۆزێف وایدن هۆڵزر لێرە بوو و کەسانی دیکە. ئێمە ئامادەین خۆمان ساز کەین بچین بۆ تورکیا تا ئەوەندەی پێمان دەکرێ و لەوێ لە دادگاکان حازر بین و بە دەنگ ئەو کەسانەوە بێین کە ئاغای ئەردۆغان دەیەوێ بێدەنگیان کا.
سپاس بۆ ئێوە

وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی 





Tuesday, December 19, 2017

باوەڕی بە تورکیا کەمی دێنێ

 ووتاری پڕۆفێسۆر دەیڤید فیلیپس بۆ چاردەهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ' یەکەتی ئوڕووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان' ٦-٧ ی دیسامبری ٢٠١٧، پارڵمانی ئوڕووپا، برووکسێل
باوەڕی بە تورکیا کەمی دێنێ
سپاسی هەمووی لایەک دەکەم، بە لێرە بوونم شادم. ئەوە جاری سێهەمە لەو کۆنفرانسانە دا بەشداری دەکەم لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوو دا و  لە دیتنەوەی دۆستانی لە مێژینە خۆشحاڵم کە دەست لەو کۆنفرانسانە هەڵناگرن و هەموو جارێ دێنەوە. جێی شانازییە بۆ من لەگەڵتان بم و سپاس بۆ بانگهێشتنم.
بە ماوەی ساڵانە تورکیا وەک هاوپەیمانێکی گرینگی ناتۆ  دەخرێتە ڕوو و وەک شەریکێک دادەندرێ بۆ ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ ئیسلامی سیاسی تیژپەڕ . ووتارەکەی من هەر دووی ئەم وادانانە هەڵدەسەنگێنێ و هەر وەها پێوەندیی هەنووکەیی نێوان تورکیا – ئەمریکا لە ژێر ئیدارەی تڕامپ دا لێک دەداتەوە.
هاوپەیمانێکی ناتۆ
تورکیا لە ساڵی ١٩٥٢ بە لەگەڵ کەوتنی پەیمانی ناتۆ وەکوو ئەندامێک دەورێکی گرینگی گێڕا. بەڵام ناتۆ زۆر لە ئیتیلافێکی ئەمنی زیاترە. بریتییە لە ئیتیلافی ئەو ووڵاتانەی کە نرخی هاوبەشیان هەیە، ووڵاتی کە بە شێوەی دێمۆکڕاتیک ئیدارە دەکرێن و ڕێز لە مافی مرۆڤ دەگرن و پێشی دەخەن. ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا داوای ئەندامەتی کرد با لە ناتۆ دا داخوازی ئەندامەتییەکەی بە هیچجۆر وەرنەدەگیرا چونکە دژی دێمۆکڕاتیک ، دژی ڕۆژئاوایی ، و ئیسلامیستە.  دوای سەرکوت و زەبر و زەنگی گۆیا کوودەتا، وەزیری کارو باری دەرەوەی ئەمریکا جان کێری ڕایگەیاند: ناتۆ  پێویستە کردەوەکانی تورکیا " بپێوێ " . ئەو ئەگەری چاو خشاندنەوە بە ئەندامەتی تورکیای لە ناتۆ دا هێنا گۆڕێ و گوتی: " ناتۆ پێداویستییەکی هەیە لە پێوەندی لەگەڵ دێمۆکڕاسی دا".
پێوەندیی لەگەڵ تێڕۆر
دوای ئەوەی سووریا لە ( ٢١-ی ئووتی ٢٠١٣ ) لە قوتا بە دژی سەرهەڵداوان چەکی کیمیایی بەکار هێنا و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی تێوەرنەدا ، دەستگای هەواڵگری تورکیا (میت) دەرفەت و ژێرخانی دامەزراند بۆ  پشتیوانی کردنی لە ئەلنوسرە، ئەحرارولشام و جیهادییەکانی دیکەی کە لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی کەوتن. ئەو یارمەتییە لە هاوکاری نیزامییەوە بگرە تا چەک گواستنەوە، پشتیوانی لوجیستیکی، یارمەتی دارایی، و دانی یارمەتی و خزمەتی پزشکی دەگرتەوە.
کاربەدەستانی ئەمریکا زۆر بە تەواوی ئاگایان لە هاودەستی میت لەگەڵ ئیسلامیستەکان هەبوو. لە  ووتارێک دا لە زانکۆی هارڤارد ( ٥ – ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤)،جێگری سەرۆک کۆمار جۆ بایدن ئاماژەی پێ کرد:"هاوپەیمانەکانمان لە هەرێم دا گیروگرفتی هەرە گەورەمانن لە سووریا. تورکەکان، سەعوودییەکان ، ئیماراتییەکان... بڕیارێکی ئاوا توندیان داوە بۆ ڕووخاندنی ئەسەد و لە جێدا شەڕێکی بە وەکالەتی نێوان سوننی – شێعەیان ناوەتەوە ... ئەوان بە سەدان میلیۆن دۆڵاریان ڕشتووەتە ئەوێ و بە هەزاران تۆن چەک دەدەن بە هەر کەسێک کە بە دژی ئەسەد شەڕ بکا. ئەو خەڵکانەی چەکیان دراوەتێ بریتی بوون لە ئەلنوسرە و ئەلقاعیدە و تاکوتەرای تیژپەڕی جیهادی کە لە بەشەکانی دیکەی جیهانەوە هاتوونەتە وێندەرێ " ، بایدن بەردەوام بوو وگوتی، پرێزیدێنت ئەردۆغان کە دۆستێکی لە مێژینەیە پێی گوتم، ' ئەتۆ ڕاست دەکەێ . ئێمە هێشتمان زۆر خەڵک ئاودیوی سووریا بن"، ئەردۆغان ئەوەی بەرپەرچ داوە تورکیا پەژراندبێتی کە ئەو ووڵاتە پشتیوانی لە میلیتانتە ئیسلامیستەکان کرد بێ و داوای کرد باید ن بۆ ئەو داخویانییەی داویە داوای لێبوردن  بکا دەنا ئەگەر ئەوە نەکا بایدن " ئیدی بۆ من بوونی نییە" . بایدن داوای لێ بوردنی کرد بێتوو بە قسەکانی دڵی ئەردۆ‌غانی شکاندبێ ، بەڵام لە ناوەرۆکی سەرەکی قسەکانی پاشگەز نەبووەوە.
لە دیدارێک دا لە گەڵ شووڕای پێوەندییە لاوەییەکان لە نیۆیۆرک ( ٢٢ –ی سێپتامبری ٢٠١٤ ) ، ئەردۆغان ڕەخنەی گرت " لەو کەمپەینەی بۆ ناو زڕاندنی دەکرێ و ئەو حەولانەی بۆ ئاوەژوو کردنەوەی ئەو تەسەورەی لە مەڕ ئێمە هەیە دەدرێ." ئەو گوتی: ' هێرشێکی بەردەوام هەیە بۆ سەر ناو وناوبانگی ناونەتەوەیی تورکیا" و  " تورکیا بە شێوەیەکی  زۆر ناعادڵانە و بە مەبەستی خراپ بووە بە بابەتی دەنگوباسی دەستگا میدیاییەکان. داوخوازی من لە دۆستانمان لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوەیە لێکدانەوەکانیان سەبارەت بە تورکیا لە سەر بنەمای ئەو زانیارییانەوە بێ کە لە سەرچاوەی ئۆبجێکتیڤی خەبەرییەوە دێن."

زانکۆی کۆلۆمبیاش هەر بە تەواوی ئەوەی کرد. ئێمە تیمێکی لێقووڵبوونەوەمان دامەزراند لە ئەمریکا، ئوڕووپا ، و تورکیا. ئێمە ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی جیێ باوەڕمان دۆزییەوە کە بەڵگەی هاوکارییەکانی تورکیایان لەگەڵ گرووپە جیهادییەکان کۆ دەکردەوە. زانکۆی کۆلۆمبیا لە لێکۆڵینەوەکەی خۆی دا بەم ئاکامانەی خوارەوە گەیشت:
 *بە قەولی جەنگیز چاندار ، کە ڕۆژنامە نووسێکی بەڕێزی تورکە میت وەک " مامان" یارمەتی دەوڵەتی ئیسلامی دا. تەقریبەن پاسپۆرتی گشت ئەو جیهادییانەی کووژراون و لە سووریا دۆزراونەتەوە مۆری تورکیایان پێوەیە.
*ڕێگای سەرەکی جیهادییەکان لە شانلی ئورفاوە بەرەو ڕەقا، بە پشتیوانی و ئاگاداری میت هەڵدەسووڕڕا و ئەوان هاسانکاریان دەکرد بۆ گواستنەوەی جیهادییەکان. سنوورەکە ناو نرابوو " دەروازە بەرەو جیهاد". بە پێی قسەی فەرماندەیەکی داعش، " زۆربەی ئەو جەنگاوەرانەی کە لە سەرەتاوە لەگەڵ ئێمە کەوتن بە ڕێگای تورکیا دا هاتن هەر وەها کەلوپەل و پێداویستییەکانیشمان."
*زۆر لەو تەلەفۆنە مۆبایلانەی جیهادییەکان کە لە سووریا دەست کەوتوون سیم کارتەکانیان ئی تورکیایە. هەر وەها بەڵگەی ئەوە هەیە پارە ڕاگوێزراوە بە ڕێگای سیستمی حەواڵە لە غازی ئانتەپ و بازاڕی گەورەی ئەستەنبووڵەوە.
*ناردنی چەک بە پەسندی حکوومەتی تورکیا بووە. وەزیری کاروباری ناوخۆی تورکیا ئەمرییەیەکی دەر کردووە و تێیدا پشتیوانی کردن لە ئەلنوسرەی پەسند کردووە ( ١٣-ی ژووەنی ٢٠١٤).
* شۆفێرانی بارهەڵگرانی تورکی بەڵگەی بردنی چەکیان بۆ جەنگاوەران لە سووریا خستووەتە روو. کاربەدەستانی  میت لە سەر سنوور حەولیان دا پێشی ئەوە بگرن کاربەدەستانی گومرگ باری لۆرییەکان بپشکنن . ڕۆژنامەی جومهوورییەت بە دوور و درێژی خەبەری دەستێوەردانی میتی بڵاو کردەوە. جان دوندار، سەر ئێدیتۆری ڕۆژنامەکە، و ئەردەم گویل، بەرپرسی دەفتەری ئانکارای ڕۆژنامەکە، لە بەر ئەو ڕاپۆرتە یەکەمیان بە ٥ ساڵ و دەمانگ و دوەمیان بە ٥ ساڵ زیندان سزا دران. پارڵمانی تورکیا قانوونێکی پەسند کرد و لە میدیای قەدەغە کرد نابێ هیچ ڕاپۆرتێک لە سەر چالاکییەکانی میت بڵاو بکەنەوە.
*تورکیا لە ماوەی نەبەردی کۆبانێ دا لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی لە بنەو سازا. بە پێی قسەی ئەنوەر موسلیم، شارداری کۆبانێ، " بەڵگە بەدەستەوەیە، شاهید و فیلمی ڤیدێئۆیی ترێن نیشان دەدەن لە تورکیاوە دێن و پڕی گوللەنە..."
*هێزە تایبەتییەکانی پێشووی تورکیا پەروەردەی جیهادییەکانیان دا . داعش ڤێدێئۆی ئەوتۆی پەروەردەیی بە زمانی تورکی بڵاو کردووەتەوە. جەنگاوەران لە شارانی تورکیا وەک قۆنیا ، و هەر وەها لە ئەڵمانەوە خراونەتەوە بەر کار.
*بە تایبەتی لە غازی ئانتەپ و  شانلی ئورفا، تورکیا شوێنی حاواندنەوە و یارمەتی دەرمانی بۆ ئەو جیهادییانەی لە سووریا بریندار ببوون ڕێک خست، لە وانە بۆ ئەندامانی  ئاڵقەی نزیکی دەوروبەری ئەبووبەکر بەغدادی. ڕۆژنامەی تەڕەف لە زمان وەزیری لەشساغییەوە نووسی: " ئاگاداری کردن و تیماری برینی داعشییەکان. ئەرکێکی ئینسانییە."
*تورکیا کەلک وەرگری سەرەکی بوو لە تەجاڕەتی نەوتی داعش دا. نەوت بە کاروانی لۆرییان لە سنوورەوە ڕادەگوێزرا و ئەو کاروانانە  شەریکەی پاورترانس ڕێکی خستبوو. پاورترانس شەریکەیەکی تەجاڕەتی نەوتە کە بەرات ئاڵبایراک، زاوای ئەردۆغان کۆنتڕۆڵی دەکا. بە پێی داخویانی وەزاڕەتی دارایی داعش، بە ڕێگای تەجاڕەت لەگەڵ شەریکەی پاورتڕانس رۆژانە ٣.٥ میلۆن دۆڵار داهاتی بەرهەمی نەوتی بوو. نەوت و بەرهەمی پاڵێوراوی نەوت لە ئانکارا سەریان دەردێنا.  دەگوترێ گرووپی بی ئێم زێد ، کە خاوەنەکەی بیلال ئەرذۆغانە ، بە قیمەتی داشکاو نەوتی هەناردە کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٥ هاوکاری چالاکانەی تورکیا لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی کەم بووەوە. هەتا دەهات دەوڵەتی ئیسلامی  زیاتر لە ئەردۆغان ڕەخنەی دەگرت لە بەر ئەندامەتیی لە ناتۆ دا. ئەمریکا لە پێگەی ئینجیرلیکەوە دەستی کرد بە هێرشی هەوایی بۆ سەر داعش. بە تۆڵەی ئەوە، میدیای دەوڵەتی ئیسلامی تورکیایان بە "ڕێژیمێکی کافر " بە ناو کرد کە لەگەڵ " خاچ پەرستان " یەکی گرتووە.
لەوانەیە تورکیا بە شێوەی پڕاگماتیکی جووڵابێتەوە، بەڵام پارتیی داد و گەشەپێدان ( ئاکەپە) ئیدێئۆلۆژی بنچینەیی خۆی نەگۆڕیوە. ئاکەپە وەک لقێکی ئیخوانی موسڵمان هەڵدەسووڕێ، بۆ نموونە، جێگری پێشووی سەرۆکوەزیر بولەنت ئارنج، ئەو ژنانەی سەرکۆنە کرد کە  لە دەرەوە  پێ دەکەنن و  پێکەنین یان بزەی بە 'گەندەڵی ئەخلاقی' ناو زەد کرد.
بۆچوونی ئەمریکا
ئیدارەی ئۆباما لە ئەردۆغان نیگەران بوو. لەگەڵ ئەوەشدا، پرێزیدێنت دۆناڵد جەی. تڕامپ زیاتر ئامادەیە بە هێندی بگرێ و لەگەڵی بێتە ڕەدایێ. سەرەڕای بێ نەزمی لە ڕێفراندۆمی دەنگدان بۆ هەموار کردنی قانوونی بنچینەیی دا (١٥-ی ئاوریلی ٢٠١٧)، تڕامپ تەلەفۆنی کرد بۆ پیرۆزبایی کردن لە ئەردۆغان و بانگهێشتنی کرد بۆ سەردانێکی ڕەسمی لە کۆشکی سپی. ترامپ گوتی ، " شانازی و بەختەوەرییەکی گەورەیە – ئەو بووە بە دۆستێکی من – سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان تان پێ بناسێنم. ئەو بەشێکی زۆر دژواری جیهان ئیدارە دەکا. ئەو زۆر زۆر بە پتەوی تێوەگلاوە، و ڕاستتان بوێ نومرەی زۆر بەرز وەردەگرێ. و ئەو هەر وەها لەتەک دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا کار دەکا."
لە دیداری ٢٠ دەقیقەیی ئەردۆغان دا لەگەڵ تڕامپ ( ٢١ –ی سێپتامبری ٢٠١٧)، ئەردۆغان داوای ئەم شتانەی کرد لە ئەمریکا:
*بەردەوام نەکردنی پشتیوانی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل،پێکێشی لە سەر ئەوەی کە یەپەگە و پ.ک.ک یەکن و فەرقیان نییە.
*ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن بە تورکیا کە ئەردۆغان بە ڕێکخەری کودەتای ژووئییەی ٢٠١٦ ی دەزانێ.
*پوچەڵکردنەوەی ئەو تاوانانەی وەپاڵ ڕەزا سەڕاف دەدەڕین، شارومەندێکی دوولایەنەی ئێرانی- تورک، کە لە فڕۆکەخانەی میامی گیرا و تاوانی پارە سپی کردنەوەی وەپاڵ دەدرێ کە یارمەتی دا بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ خۆ دزینەوە لەو سزایانەی لە بەر پشتیوانی لە چالاکی ئەتۆمی لە سەریان داندراوە.
تاکوو ئێستا ، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ هەنگاوی هەڵنەهێناوەتەوە بۆ جێ بەجێ کردنی داواکانی ئەردۆغان. لەگەڵ ئەوەشدا، پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکا – تورکیا گرفتی تێکەوتووە. تورکیا ٤٠٠ میسیل(مووشەک)ی لە ڕووسیا کڕیوە بە ٢.٦ بیلیۆن دۆڵار. دەستخستنی ئەوانە ئاکامی ستراتێژیکی هەیە. کرێنی چەکی پێشکەوتوو لە ڕووسیا پرێنسیپی ناتۆ لەمەر هاوسیستمی چەکوچۆڵ پێشێل دەکا.
هەیئەت مونسیفەی بەرزی قەزایی ئەمریکا فەرمانی گرتنی نۆزدەکەس لە حەرەسەکانی ئەردۆغانی دەر کرد کە لە دەرەوەی سەفاڕتخانەی تورکیا لە واشنگتن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتخوازیان دابوو ( ١٧- ی مەی ٢٠١٧). کۆنگرەی ئەمریگا بە زۆربە دەنگی دا بۆ مەحکووم کردنی تورکیا، و فرۆشتنی چەک و کەلوپەلی قەدەغە کرد بە ئەندامانی حەرەسی پاراستنی ئەردۆغان.
تورکیا لە سێپتامبری ٢٠١٧ کاربەدەستانی کۆنسولخانەی ئەمریکای گرت ، و ئەوەش گەیشتە ئەوەی هەر دووک لا هەم تورکیا و هەم ئەمریکا دانی ڤیزایان ڕاگرت بۆ سەفەری هاووڵاتییانیان بۆ ووڵاتەکانیان. ئەمریکا وەکوو نیشانەیەک لە چاکەخوازی لە لایەن خۆیەوە ئەو قەدەغەیەی لابرد بەر لە دیداری بینالی ییلدرم سەرۆکوەزیری تورکیا بۆ واشنگتن ( ٨-٩ ی نۆڤامبری ٢٠١٧ ).
ییڵدرم زانیاری زیاتری بە دەستەوە دا بۆ پشتیوانی لە داوخوازی ڕادەستکردنەوەی گولەن، لەگەڵ ئەوەشدا، وێناچی ئەمریکا گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە. ئەگەر بییەوێ ئەوە بکا، ڕادەستکردنەوە پێویستی بە فەرمانی دادگە هەیە. گولەن مافی هەیە داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دادگە دا بکا. گولەن ئاگادارییەکی زۆری هەیە سەبارەت بە ڕابردووی چەپەڵی ئەردۆغان. لە دۆخێکی ئاوا دا زانیاری گولەن سەبارەت بە ئەردۆغان دێتە بەردەم دادگەیەکی قانوونی ئەمریکا.
ڕەزا زەڕابیش تێکەڵاوی و دانوستاندنێکی هەموو لایەنەی هەبووە لەگەڵ ئەردۆغان و بنەماڵەکەی. ئەو لەوانەیە هاوکاری دۆزگەر بکا لە بری سووک بوونی حوکمەکەی. دادگایەکەی بڕیارە ٢٧-ی نۆڤامبر دەست پێ بکا.


هیچ پێش بینی لە سەر تڕامپ ناکرێ . ئەگەرچی یەپەگە دەورێکی گرینگی لە ئازاد کردنی ڕەقا دا گێڕا، لەوانەیە  تڕامپ سەر لەبەر داوخوازی تورکیا شۆڕ کا و یەپەگە بە ڕێکخستنێکی بێگانەی تێڕۆریستی دابنێ. دوای ئەوەی لە کەرکووک ڕوویدا، یەپەگە دەکرێ ئامانجێکی دیکە بێ بۆ خیانەت پێ کردن و پشت تێ کردن لە لایەن ئیدارەی تڕامپەوە.
بۆچوونی تڕامپ لە مەڕ سیاسەت و پێوەندییە ناونەتەوەییەکان سەودا کارانەیە. تڕامپ دەتوانێ هەنگاوی ئاوا هەڵبهێنێتەوە  کە چارەنووسی کوردەکانی سووریا خراپ کا یان چاو لە بارودۆخی کوردەکان لە تورکیا هەڵبوێرێ. "ئەمریکا یەکەم "  بە شێوەیەکی لە زێدە هاوکاری لەگەڵ کوردەکان لە هەرێم دا بە هێند ناگرێ. بە بێ پاراستنی ئەمریکا، کوردەکان تووشی سەردەمێکی تاریک دێن.
یەکەتی ئوڕووپا و دەوڵەتە ئەندامەکانی دەبێ زۆر بە پرێنسیپتر لە ئیدارەی تڕامپ بجووڵێنەوە. ئوڕووپاییەکان دەبێ هەنگاوی ئاشکرا هەڵبهێننەوە کە پێویستن بۆ دەستپێکردنەوەی موزاکەرە لە مەر ئەندامەتی تورکیا. تورکیا ئێستا دێمۆکڕاسییەکەی کەم دێنێ و باوەری پێ کردنیشی قەڵشتی تێکەوتووە. هاوپەیمانێکی ڕارا و بێ سەباتە بۆ ئەوەی لە دامەزراوەکانی ئوڕووپایی – ئاتڵانتیک دا یەکانگیر بکرێ.
دەیڤید ل. فیلیپس بەڕێوەبەری ئاشتی چێکردن و مافانە لە ئەنیستیتووی لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ لە زانکۆ کۆلۆمبیا. وەک ڕاوێژکاری ئەڕشەد و پسپۆڕی کاروباری دەرەوە لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا دا کاری کردووە لە سەردەمی سەرۆکایەتی کلینتن، بووش، و ئۆباما دا. ناوی کتێبە تازەکەی ئاوایە هاوپەیمانێکی ڕاڕا: تورکیا لە ژێر دیکتاتۆری ئەردۆغان دا
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی




Saturday, December 16, 2017

ووتاری داگ نیکۆلس سکرتێری گشتی فێدراسیۆنی گشتی سەندیکا کریکارییەکانی بریتانیا و سایمن دابینس بەڕێوەبەری دیپارتمانی ناونەتەوەیی و لێکۆڵینەوەی سەندیکای ' یوونایت ' لە بریتانیا بۆ چاردەهەمین کۆنفڕانسی یەکێتیی ئوڕووپا، تورکیا، کۆمیسیۆنی مەدەنی




 ووتاری بەڕێز داگ نیکۆلس، سێکرێتێری گشتی فێدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی کرێکاری لە بریتانیا

 بۆ چاردەهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ' یەکەتی ئوڕووپا، تورکیا،ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان' - بەدیلی دێمۆکڕاتیک بۆ دیکتاتۆری و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا – ڤیزیۆن و ستڕاتێژی کوردی -
٦و ٧ ی دیسامبری ٢٠١٧ ، برووکسێل

سپاس کاریانا،  ئێمە لە بزووتنەوەی کرێکاری لە ئینگلیستان  وەک خوشک و برا یەکتری بانگ دەکەین. بۆیە خوشک و برایانی بەڕێز بۆمن جێی شانازییە لەم سوای نیوەڕۆیە دا لەم کۆنفڕانسە لەگەڵتانم بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکەم و کەمپەینی ئازادیی بۆ  ئوێجاڵان. خەبەرێکی خۆشم پێێە لە  دنیایەک دا کە پڕە لە ناخۆشی و خەبەری خراپ،  سەبارەت بە پشتیوانی لە کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان ە  کە ئێستا بزووتنەوەی سەندیکایی کرێکاری لە بریتانیا بە ڕەسمی  پشتیوانی لەو کەمپەینە دەکا.


 لە سەرەتاوە هێنذێک باسی تەبیعەتی جیاوازی  سەندیکاکان لە بریتانیا و لە شوێنەکانی دیکە دەکەم . سەندیکاکان  لە  بریتانیا تائیفی نین، ئێوە لە بەر بیروباوەڕی سیاسی یان ئایینی خۆتان  لەگەڵ سەندیکایەک ناکەون  بەڵکوو لە سەر بنەمای پیشە و کاری خۆتان تێیدا دەبنە ئەندام. ئەگەر ئێوە  موهەندیس بن  لەگەڵ سەندیکای موهەندیسان  دەکەون و ئەگەر یاریزانی فوتباڵ بن لە گەڵ سەندیکای فوتبالیستان دەکەون و هتاد.  چەپ ئاژۆ بوون یان ڕاست ئاژۆ بوون یان باوەڕی بە ئیدێئۆلۆژییەکی سیاسی یان ڕێبازێک گرینگ نییە، ئەوەی گرینگە ناسێنەی چینایەتی ئێوەیە لەگەڵ هەمان کڕێکاران لە پیشەیەکی وەکوو یەک دا و هاو پێوەندیتان لەگەڵ یەکێتییەکانی دیکە. و سەندیکاکانی ئێمە قەوارەی هەرێمی ، جێیی و سەرتاسەریان هەیە. جیاوازییەکی دیکە  کە ڕەنگە لەگەڵ سەندیکاکانی هێندێک ووڵاتانی دیکە دا هەبێ ئەوەیە  کەمتازۆر گشت سەندیکاکانمان بێ لەبەرچاو گرتنی کە نوێنەرایەتی چ کرێکارانێک دەکەن  و خاوەنکارانی سەرەکییان کێنە  سەربەخۆن ، ئەوان هیچ دەوری ڕەسمییان نییە  لە پێشخستنی ڕێبازی هیچ پارتییەکی سیاسی  یان ئی دەوڵەت. ئەوان بەر لە هەمووشت  نوێنەری ئەندامەکانیانن . لە  ٥٠ و قسوور سەندیکای بریتانیا تەنێ ١٥ یان سەر بە پارتیی کرێکارن. پارتیی کرێکار ئێستا گەورەترین پارتیی سیاسییە لە ئوڕووپا و پڕە لە ژیانی تازە و ڕێبەرێکی ئاشقە ئاشتی بەڕێوەی دەبا کە زانیارییەکی زۆری سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. گرینگە جەخت لە سەر ئەو کارە بکرێ کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو  لە بزووتنەوەی سەندیکایی ئێمە دا کراوە  هەر وەها بەوەش بزاندرێ کە بزووتنەوەی سەندیکایی کڕێکاریی بریتانیا سەرچاوەی هەرە پتەوە لە بواری هاوپێوەندیی ناونەتەوەیی لە بریتانیا دا. هەر بزووتنەوەیەکی هاوپێوەندیی ناونەتەوەیی کە ئێوە بیرتان بۆی دەچێ تا ڕادەیەکی زۆر لە لایەن بزووتنەوە  سەندیکاکانەوە لە بریتانیا  ڕێک خراون و باری داراییان دابین کراوە.  زۆر لە سەندیکاکان ئۆفیسی ناونەتەوەییان هەیە  بۆ نموونە لە ڕێکخراوەکەی من دا  مەسەلە ناونەتەوەییەکان لە هەموو ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری دا هەیە.  
 ڕوحییەی ئەنترناسیۆنالیسمی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی  سەرەتای دامەزارانی سەندیکاکان لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەهەم دا کاتێک ئەوان دژایەتی  کۆیلە دارییان کرد و پشتیوانیان کرد لە شۆڕشی فەڕانسە و شۆڕشی ئەمریکا و ئەو شۆڕشانەی کە بەدوایان دا هات بۆ دامەزرانی دەوڵەت – نەتەوان  لە ئوڕووپا. بە دەم بەخۆداهاتنی سەندیکان ، ڕووحیەی هاوپێوەندی ئێمەش پەرەگر بوو . بیر لە دروشمی  سەد ساڵ لەوە پێش بکەنەوە ' دەست لە ڕووسیا وەرمەدەن '  ،   بیر  لە پشتیوانی سەندیکان بکەنەوە  لە خەباتە نەتەوەییەکان بە دژی کۆلۆنیالیزمی بریتانیا.  کاتێک ڤییەتنامییەکان  دەستیان برد بۆ چەک لە ئاست پەلامار دەرانی هەرە دڕندە  داوایان کرد بزووتنەوەی سەندیکایی کرێکاری بریتانیا پشتیوانی لە حەولەکانی شەڕیان بکا  بە ئەوەی کە دووچەرخە و خوێنیان بۆ بنێرێ.  و ئێمە ئەوەمان کرد و هێشتا پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ڤییەتنام  بەردەوامە و ئەوان حەوتووی داهاتوو دێن بۆ سەردانی ئێمە. کەمپەینەکانی  دژی ئاپارتاید و ئازاد کردنی ماندێلا تا  ڕادەیەکی زۆر لە سەر سەرچاوەی سەندیکاکان بەڕێوە چوو. لەو ساڵانەی دواییدا ئەوە سەندیکاکان بوون کە بە دژی قەسابییەکانی کۆلۆمبیا لە ئەندامانی یەکێتییەکڕیکارییەکان و تێکۆشەرانی مافی مرۆڤ هەڵوێستیان دەربڕی.ئەو سەندیکایانەی کە پشتیوانی دەکەن لە کەمپەینەکانی هاوپێوەندیی لەگەڵ  کووبا، فەلەستین ، ڤێنێزوێلا و بۆلیویا.  و هەڵبەت سەندیکا کرێکارییەکانی بریتانیا دەورێکی سەرەکیان گێڕا  بۆ نموونە بۆ ئازادیی  پێنجەکانی میامەی. ماندێلا گەشتێکی بە بریتانیا دا کرد بۆ سپاس کردنی سەندیکا کرێکارییەکان کاتێک لە زیندان ئازاد بوو.  ئەمن باسی ئەو  پێشینەیە  دەکەم بۆ جەخت کردنەوەی ئەو خاڵە سادەیە کە ئەگەر ئێمە بمانەوێ دەسکەوتی گرینگمان هەبێ  و گوڕمان هەبێ لە کەمپەینەکانی هاوپێوەندیی ناونەتەوەییدا  دەبێ پشتیوانی بزووتنەوەی سەندیدیکایی کرێکاری بریتانیا وە دەست بخەین. و خەبەری خۆش ئەوەیە ئەوە کراوە و ئەو پشتیوانییە وەدەست هاتووە.  ئێستا بزووتنەوەی سەندیکایی کرێکاریی بریتانیا بە ڕەسمی پشتیوانی دەکا لە کەمپەینی ئازادیی ئوێجاڵان. لە ناو سێ سەندیکای گەورە دا دوویان کە مەزنترین سەندیکای بریتانیان و هەر دووکیان کاربەدەستی ناو نەتەوەییان هەیە. سەندیکای  ' یوونایت '  گەورەترین  سەندیکا  و سەندیکای جی ئێم بی  سێهەم سەندیکای گەورە دەستپیشخەرییەکی سەرەکیان دەست پێکرد و کاربەدەستی ناونەتەوەیی ' یوونایت ' لێرەیە لەو کۆنفڕانسە دا و سبەینێ قسە دەکا. ئەو دوو سەندیکایە دەستپێشخەرییەکی سەرەکیان کرد  لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەستپێکردنی  ئەو  کەمپەینە. و هەر لەو ساڵە دا  پێشنیار بڕیارێکی هەموولایەنە لە ناوەندی ئێمە دا پەسند کرا  و تی یوو سی پشتیوانی لە وەزعەکە دەکا.  و بە دوای ئەوە دا ڕێکخراوەی ئێمە؛ جی ئێف تی یوو ،  کە دەورێکی پسپۆڕانەی هەیە بانگهێشتنی ووتار دەرانی کرد  ڕاستەوخۆ لە کوردستانەوە بۆ شی کردنەوەی بارو دۆخ.  ئێمەش پشتیوانی تەواوی خۆمان ڕاگەیاند.  و  پارلمانتارانی هەدەپە لە تورکیاوە  هاتن بۆ کۆنفڕانسی ئێمە لە مانگی مەی دا کە ئەوە زۆر بە هەست و سۆز بوو و دۆستایەتی ڕاستەقینەی  قووڵ لە نێوانمان دا ساز بوو . بە بۆچوونی من  کاتێک باوەش بۆ خەباتی کوردان  و ئوێجاڵان دەکرێتەوە، کاتێک ئەوان بە ڕەسمی دەناسرێن لە سەندیکاکانی ئێمە دا ئەوە بە دڵپاکی و هەستی قووڵەوەکراون.
ئێمە فیستیواڵێکی کولتووریمان ڕێک خست بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کورد لە بریتانیا  لە مانگی ژووییەی ئەمساڵ دا و ئەو بۆنەیە  سەرنجێکی هەروای ڕاکێشا بەرەو ئەو خەباتە لە ئاستی سەرتاسەری دا. ئەوە کارێکی زۆر گرینگ بوو و ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە خەڵک لە فێستیواڵەکەماندا توانیان بە زمانی کوردی قسە بکەن. لە ماوەی کەمپەینەکە دا ئەمن دەمەوێ یارمەتیەکی شەخسی بکەم  بۆ کۆ کردنەوەی پشتیوانی ماڵی لە کەمپەینەکە بە خوێندنەوەی نووسینە بە ناوەرۆک و هێزاکانی ئوێجاڵان  سەبارەت بە شارستانییەتی سومەری لە نێوان چۆمی دەجلە و فورات دا   شتێکی چاوڕاکێشم بۆ دەرکەوت و تەماشای هێندێک لە شێعرە کۆنینەکانم کردن  و شێعرێکی تێدا بوو کە ئی ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرە  کە وەرگێڕدراوەتە سەر ئینگلیسی و ئەمن ڤێزیۆنێکی دیکەم لێ هۆندەوە:  چونکە پێم وایە بە زمانی ئەمڕۆ قسەمان لەگەڵ دەکا و گەلی کورد و ئوێجاڵان دەیناسنەوە [ کتێبەکە نیشان دەدا ]،  لێرە بۆ فرۆش هەیە ناوی ' لوگۆل باندا ' یە.  سەبارەت بە  قارەمانی کولتوورێک ٥٠٠٠ ساڵ  لەمەو پێش کە ئاشتی هێنا بۆ ذەوڵەت شارەکانی کە لە شەڕ دا 
بوون

ئەمساڵ لە تی یوو سی دوای فێستیواڵەکەمان زۆر کاری باشی زیاتر  لە لایەن ' یوونایت ' و ' جی ئێم بی ' ڕا کران.  بە پپێشنیار بڕیارێکی پتەو و هەموولایەنە کەمپەینەکە سەقامگیرتر کرا.  ئێستا ئەوە ئێمە خەریکین گەشتێکی سەرتاسەری  قسەکردن  وەگەڕ خەین بۆ هەموو سەندیکا و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگەیەکەمان لە سەرتاسەری ووڵات دا. جا لە ماوەیەکی کورتی زەمانی دا کەمترلە ساڵێک  پشتیوانی گرینگ پێش خراوە  بۆ ئەوەی ئوێجالان و بەڕێگای ئەوەوە گەلی کورد  و گەلی هەرێم لە زیندانی تاییفی و ئەمپریالیزم  ودیکتاتۆری ڕزگار بکرێن. ئازادیی ئوێجاڵان بە مانای ڕزگاریی هەرێم  گورزێکە لە سەر جەستەی کۆنەپەرستان لە هەموو شوێنێک. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی بە بێ ڕوانگەیەکی پتەوی ئەنترناسیۆنالیستی قەت ناتوانی بە سەرکەوتن بگا. ئەویش لە بەر ئەوەیە کە پێشکەوتنی نەتەوەیەک نوێنەرایەتی پێشکەوتن دەکا بۆ هەموو نەتەوان. ئازادیی ئوێجاڵان بە مانای  ئازادیی زیاترە بۆ خەڵکی فەلەستین  و خەڵکی ئوڕووپا کە ئێستا ڕۆژەڤی نوێ لیبراڵ و کۆئۆپڕاسیۆن و بانکەکان بە سەریاندا سەپاوە.
خەباتی دوور و درێژ کراوە لە لایەن کۆنەپەرستانەوە بە دژی هێزە پێشکەوتنخوازەکان. دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی دنیای پڕی ترس و تۆقین کرد  لە شەڕی ناپێرۆزی دا بۆ نەوت و بەدژی هەموو هێزێکی پێشکەوتنخواز  چ کوبا بێ، چ ڤێنێزوئێلا و ئەمڕۆ چین. بەڵام هیچ ئیمپراتۆرییەک هەتا هەتایە نامێنێ، ئەوان وەکوو  حەیوانی دەمی ئاویلکەدان لەدەور و بەری خۆیان دەدەن و ئەو شەڕانەی دوایی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا وەڕێ خراون  بە دژی ئەو ووڵاتانەی کە بە دوای ڕێبازێکی بەدیل دا دەگەڕێن  لە دەرەوەی پەنجەی مەرگ هێنەری  دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بنچینەگری ( فاندێمێنتالیسم)، فەلەستین، لیبی، سووریا ،  عێڕاق و کوردەکان.  و ئەمن شانازی دەکەم نوێنەرایەتی سەندیکاکەی خۆمانم دەکرد بۆ دژایەتی لەگەڵ شەڕی عێڕاق ، دەستێوەردان لە سووریا. لە دنیایەک دا کە هێزەکانی کۆنەپەرستی تۆوی جودایی و خورافاتیان لەناو گەلان دا چاندووە؛ سپی بە دژی ڕەش، کاتۆلیک بە دژی پڕۆتێستان،  ژن لە دژی پیاو، بەساڵ بە دژی منداڵان ،  شیعە لە دژی سوننی، جوولەکە  لە دژی عەڕەب ئێمە دەبێ  قەدری هەر جۆرە ڕۆناکییەک بگرین و ڕوونتری کەینەوە   کە  پێزانی نیشان دەدا لە ئاست مرۆڤایەتی هاوبەش ، ژیان لە هاوپێوەندی و هارمۆنی و ئاشتی دا و بەش کردنی سەرچاوەکانی جیهان  یارمەتی دەکا بە ئەوەی نرخ بۆ هەموو دەنگەکان دابندرێ و  کۆنتڕۆڵی کۆمەڵ دەبێ لە شوێنی کار و کۆمەڵگەوە ساز بدرێ،  و ئەوە ئوێجاڵان و گەلی کوردن بە دووی چارەسەری نوێ وەن هەر وەک لە ' ڕۆژئاوا ' دەبینین  و ئەوان کلیلی دنیایەکی ئاشتییان بەدەستەوەیە  و  ئەمپریالیستەکان و سنعاتی چەک و چۆڵیان  بە ڕاستی قێزو بێزیان لەوە دەبێتەوە.  جا بۆیە ئوێجاڵان و کوردەکان بە تایبەتی گرینگن و لە حاڵی حازر دا ئەو ڕووناکییەن لە مێژووی جیهان دا و ئێمە دەبێ  یارمەتیان بدەین زۆر ڕوونتر بدرەوشێنەوە. ددان پێداهێنانێکی جیهانی  کە ئەوە بە باشترین شێوە ڕوودەدا بریتی یە لە بەر درانی دەستبەجێی ئوێجاڵان بۆ ئەوەی وتووێژی تازەی ئاشتی بەڕێوە بەرێ  کە پێداویستی پێ هەیە.  ئەمپریالیستەکان و سەربازە پیادەکانیان لە سەر زەوی  هێندێک ناوچەی جیهانیان کە لانکی  شارستانی بوون  کردووە بە خۆڵەمێش. ئێمە دەبێ دەستەبەر بین جوانی و شارستانییەت جارێکی دیکە سەرهەڵدەهێننەوە. و دێمۆکڕاسی و هاوپێوەندیی لەگەڵ کوردا گرینگن لەو پێواژۆیە دا.
زۆر سپاستان دەکەم


 ووتاری بەڕێز سایمن دابینس ، بەڕێوەبەری بەشی ناونەتەوەیی و لێکۆڵینەوەی سەندیکای یوونایت
خەباتی بزووتنەوەی کرێکاری و مۆدێلی کۆنفێدڕاڵی دێمۆکڕاتیک

بۆ چاردەهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ' یەکەتی ئوڕووپا، تورکیا،ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان' - بەدیلی دێمۆکڕاتیک بۆ دیکتاتۆری و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا – ڤیزیۆن و ستڕاتێژی کوردی -
٦و ٧ ی دیسامبری ٢٠١٧ ، برووکسێل
زۆر سپاس، داوای لێ بوردن دەکەم لە دیلمانجەکان، دەبوو هێندێک یادداشتتان لە سەر قسەکانم  لە بەردەست دابووبایە، بە داخەوە نەکرا بەڵام بەڵێن دەدەم لە سەرەخۆ قسە بکەم. جا بۆیە لە سەرەتاوە داوای لێ بوردن دەکەم.
ڕێگام بدەن لە پێشدا سپاسێکی زۆری ڕێکخەرانی ئەم کۆنفڕانسە بکەم. هەمیشە بۆم جێی شانازی بووە لەو کۆنفڕانسانە دا بەشداری بکەم و لە پلاتفۆرمێکی هاوبەش دابم لەگەڵ پێشکێشکارانی ئەو ووتارە هێژایانەی لەم کۆنفڕانسە دا بیستمانن و زۆر خۆشحاڵم ئەمڕۆ ئەو دەرفەتەم  بۆ هەڵکەوت گوێ بدەمە ناوەرۆکی ووتارەکان بۆیە سپاسی گشت لایەک دەکەم.
هاوکاری من ، داگ نیکۆلس سکرتێری گشتی فێدراسیۆنی گشتی سەندیکای کڕێکاران لە بریتانیا دوێنێ باسی ئەوەی بۆ کردن کە بزووتنەوەی سەندیکای کرێکاریی بریتانیا چی کردووە و چ دەکا لە پێوەندیی لەگەڵ هاوپێوەندی لەگەڵ خەباتی سیاسی گەلی کورد و بەتایبەتی لە پێوەندیی لەگەڵ کەمپەین بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئوێجاڵان.  پێم وایە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا ئێمە لەو بارەیەوە دەسکەوت و پێشکەوتی زۆر باشمان بووە، بەڵام کارێکی زۆر ماوە دەبێ بکرێ، هەرچۆنێک بێ هەتا ئێستا توانیومانە فێدراسیۆنەکەمان پێمل کەین هەڵوێست دەرببڕێ بۆ پشتیوانی لە ئازادیی ئوێجاڵان. پێمل کردنی گەورەترین سەندیکای کرێکاری لە ووڵات دا کە ناوی خۆی بخاتە پاڵ  داوخوازێکی ئاوا ، دەست بکا بە ساز کردنی قەوارەیەک بۆ ساز کردنی کۆبوونەوەی لا تەنیشت لە کۆنگرەی پارتیی کرێکار دا یان لە کۆنگرەکانی ساڵانەی فێدراسیۆن دا و ڕاکێشانی سەندیکا کرێکارییەکان بە تاکی سەری خۆیان ، لقە کانیان ؛ یەکێتییەکان و هەڕێمەکان  ئەوانە بەرەوپێش چوونی زۆر گەورەن. دیارە بەو خێراییە نەبووە کە ئێمە ویستوومانە ، بەڵام هیچ گۆمان لەوە دانییە دەستمان کردووە بە گەیاندنی پەیامەکەمان سەرەڕای دژوارییەکان.



کاتێک ئەمن تەماشای سەردێرێ بابەتەکەی خۆمم دەکرد: ' خەباتی بزووتنەوەی کرێکاری و مۆدێلی کۆنفێدڕاڵی دێمۆکڕاتیک ' بە خۆم گوت خودای بانی سەر ئەمن لە کوێوە دەست پێ بکەم و بەو حەوت دەقیقە کاتەی کە هەمە چۆن ئەوە شی کەمەوە؟ بەڵام پێم وایە ئەو نوختە جووڵەیەکی هاسانە، و ئەوە نوختە جووڵەیەکی هاسانە بۆ گشت بزووتنەوەی کرێکاری و ڕابردووی پێشکەوتوو، ڕابردووی بزووتنەوەی کرێکاری و پارتییە سیاسییە هاوپەیمانەکانمان. ئێمە لە هاوپێوەندی زاوین، ئێمە لە خەبات زاوین. ڕیشەی بزووتنەوەی ئێمە لە خەبات و هاوپێوەندی ئاو دەخواتەوە و بۆمن زۆر جێگای شانازییە بڵێم بزووتنەوەی سەندیکای کڕێکاریی بریتانیایی لە زۆرێک لە کەمپەینە ناونەتەوییەکانی سەردەمی ئێمە دا دەورێکی کاریگەری گێڕاوە. ئێمە لە ئەفریقای خواروو شانبەشانی خوشک و برایانمان لە هەوەلەوە تا کۆتایی خەبات بە دژی ئاپارتاید  جێمان گرت. و ڕەنگە ڕاستتربێ بڵێین کە شاری لەندەن ناوەندی ئەو خەباتە بوو. ئێمە هاوپێوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی کووبا دەربڕی سەرەڕای ٥٠ ساڵ گەمارۆ درانی و حەولدان بۆ تێکڕووخاندنی. ئێمە خەباتێکی زۆری هاوپێوەندیمان کردووە لەگەڵ خوشک و برایانمان لە کۆلۆمبیا ، سەرەڕای ئەو هێرشە جێنۆسایدییانە و کوشتارانەی ئەوان ڕەنجیان لێیان کێشاوە بە دەستی چەتە نیزامییەکان و حکوومەتی خۆیان، بە شێوەیەک کە مرۆڤ شەرم دای دەگرێ بە پشتیوانی حکوومەتانی بریتانیا و ئەمریکاش. زۆر بزووتنەوەی تر بە تایبەتی فەلەستین یش لە حاڵی حازر دا. جا بۆیە ئەوە مێژووی ئێمەیە، ئەوە بنچەکەی ئێمەیە. لە ڕاستیدا ئەوە ئاشکرایە کە ئێمە دەمانەوێ هاوپێوەندی موتلەق و بێ ئەملاو ئەولای خۆمان دەرببڕین لەگەڵ خەباتی کوردان و هەموو ‌هێزی پێشکەوتنخوازی سیاسی لە تورکیا و هەرێمی هەراوتر دا. ئەوە شتێکە ئێمە پێی دەڵێن سێ و دووی لێ ناکرێ، واتە ئاشکرایە ئێمە دەبێ ئەو کارە بکەین. بەڵام لەمەڕ خەباتی کورد زۆر زۆر لەوە زیاترە. و ئەوەی کە ئێمە دەبێ ئەندامەکانی خۆمانی لێ ئاگادار کەین ئەوەیە ئەوە هەر تەنێ دەربڕینی هەستی هاوپێوەندیی نییە لەگەڵ گەلێکی ماف پێشێل کراو و زوڵم لێکراو، گرینگییەکەی لەوە زۆر هەراوترە.
خۆڕاگری سیاسی کورد نەک هەر بۆ گەڵانی کە لە ووڵاتانی تورکیا، عێڕاق ، سووریا و ئێران دەژین گرینگە بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی هەرێمەکە گرینگە و ئەمن پێم وایە تۆماس ئەتۆ پێشتر ئاماژەت پێکرد ئەوە لە ئاستی جیهانیش دا گرینگە. پێویستە لەوە تێ بگەین و لە چوارچێوەی لەباری خۆیدا پێوەی بچارێین. ئێمە چاو لە هەرێمێک و باسی هەرێمێک دەکەین کە بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێشانە زۆردارە و بەشێوەیەکی چاوڕاکێشانە پیاو بەسەری دا زاڵە و ئێمە لە چەقی ئەو هەرێمە دا بزووتنەوەیەکی سیاسیمان هەیە کە مل لەو وەزعە دەسوێ و بە گردبڕی ئاوەژووی دەکاتەوە. ئەمن پێم وایە هەر کەس لە بزووتنەوەی پێشکەوتووی کرێکاری دا گرینگی ئەوەی لە 'ڕۆژئاوا ' دەقەومێ تێ نەگا و لە گرینگی پڕۆژەی سیاسی کوردەکان تێ نەگا شتێک لە کیس دەدا کە گرینگییەکی مێژوویی هەیە لە حاڵی حازر دا و بەرەو پێش دەچێ. ئێمە بزووتنەوەیەکی سیاسی دەبینین کە لە پێناوی هەموو شت دا خەبات دەکا. هەر ئەو ئیدەئالانەی بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی سەندیکایی خەباتی بۆ دەکەن. باسی مافی ژنان دەکا لە چەق و ناوەندی خەباتی دا. نەک هەر وەکوو باوە بە دەرکردنی داخویانی لە سەر مافی ژنان بەڵکوو لە ژیانی واقع دا حەول دەدەن جێ بەجێی کەن و ئەو دۆزە لە چەقی خەباتیان دابێ. ئەگەر بێینە سەر بابەتی یەکسانی ، دەربردن ، وەبەر گرتن و عەداڵەت  گشت ئەو شتانەی کە سەندیکای ئێمە و بزووتنەوەی کرێکاری لێ زاوەتەوە، ئەو نرخانەی کە بە گردبڕی ڕەگی حەیاتمانن و دیسان هەر وەک ئەوەی تۆ گوتت توماس، ئەمن لەو باوەڕەدام خەڵکێکی زۆر زیاتر پێویستە لەو چوارچێوەیە دا بیبینن.
 جۆششی ناسیۆنالیسم کە ئێستا ئێمە لە بەرچاومان دەیبینین و ئەمن برێگزیت ( دەرکەوتنی بریتانیا لە یەکێتیی ئوڕووپا) لەو بوارە دا دەبینم، ئەوە لە ناخی خۆیدا پڕۆژەیەکی ناسیۆنالیستی دەستە ڕاستییە. ئێمە ئەوە لە ئوتریش لە هەڵبژاردندا دەبینین، ئەوە لە ئەڵمان دەبینین، ئەوە دیاردەی تڕامپ دەبینین . خۆڕاگری کوردان بە گردبڕی گرینگە، بۆ شەڕی ئەوە لە ئاستی جیهانی دا. هەر وەک کردەوەکانی سەندیکای ئێمە و بزووتنەوەی کرێکاری ئێمە لە ئاستی جیهانی دا. و ئێمە دەبێ تێکەڵاوی و بەیەکەوە گرێدراوی بزووتنەوەکانمان زەق کەینەوە و سەرنجی بەرەو ڕابکێشین و دەستە بەر بین لە داهاتوو دا بە هارمونییەکی زیاتر ، هاو کردەوەییەکی زیاتر و هاو ئاهەنگییەکی زیاترەوە هەڵسووڕێین.
ئەمن پێم وایە لە ڕووی ئیدێئۆلۆژییەوە ئەو پڕۆژەیەی کە بزووتنەوەی سیاسی کورد و ئەو ئێدەئۆلۆژییەی کە ئوێجاڵان گەڵاڵەی کردووە لە زۆر ڕووەوە بۆ بزووتنەوە چەپ بەنرخە. ڕەنگە من زیادەڕۆیی نەبێ بڵێم لەوەتا هەڵوەشانی یەکێتیی شووڕەوی بزووتنەوەی چەپ بە تەواوی بەرتەسک بووە، ئێمە زۆر خەباتمان کردووە بۆ ئەوەی حەول بدەین بزانین لە کوێ ڕاوەستاوین و ئوێجاڵان، یارمەتییەکانی و شیکردنەوەکانی ئەمن پێم وایە تا ڕادەیەک ئێمەی ئازاد کردووە و ڕێبازێکی پێشان داوین بەرەو پێشەوە کە زۆر دڵخۆشکەرە و دەبێ بۆ هەموو ئەوانە دڵخۆشکەر بێ کە  ڕێز لەو نرخانە دەگرن، ڕێز لە پرێنسیپەکانمان دەگرن لە ڕێگایەک دەگەڕێن بەرەو پێشەوە لە سەردەمێکی دژوار و پڕ لە ئالنگاری دا.


ئەمن بۆچوون سەبارەت بە چەمکی دەوڵەت هاسان نابینم ، ئێمە هەمیشە پەنامان بۆ لێنین بردووە لەمەڕ مافی نەتەوان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان. و هەر وەها بیری کلاسێکی دەوڵەت – نەتەوە. بەڵام پێم وایە گشت ئیدەی لەمەر کۆنفێدرالیسمی دێمۆکڕاتیک لە دەوڵەت- نەتەوە دەربازمان دەکا. ئەوە بە دڵپاکانە بڵێم ئەوە پرسیارمان لە بەر دەم قوت دەکاتەوە  ئایا دەکرێ ئێمە کۆمەلێکی بێ دەوڵەتمان هەبێ کە تەنێ لە ئاکتۆرانی نادەوڵەتی پێک هاتبێ؟ دامەزراوە فرە نەتەوەییەکان لە کوێی ئەو سیستمە دا جێیان دەبێتەوە؟ بە سەدان هەزارلە ئەندامانی ئێمە لە دەستگا فرە نەتەوەییەکاندا کار دەکەن، ئەمن هەمیشە وام بیر کردووەتەوە کە بە قەوارەی یەکێتیی ئوڕووپا دەرفەتی ئەوەمان دەبێ  بە جۆرێک چاومان بە سەر دەستگا فرە نەتەوەییەکانەوە بێ، ئەگەرچی ئێستا یەکێتیی ئوڕووپا بەرەو ئاراستەیەکی  نوێ ڵێبێراڵی هەڵە دا دەڕوا. ئێمە پێویستیمان بە ئاراستە و قەوارەی ئەو دیو نەتەوەییەکانە. ئەوانە گشت ئەو پرسیارانەن کە دێنە گۆڕێ. ئەمن پێم وا نییە ئەوە کێشە بێ، ئێمە پێویستیمان بەوەیە ئاڵنگاریمان بێتە سەر ڕێ و بە ڕێگای دۆستانم لە بزووتنەوەی کورد دا دەزانم ئەوان دەیانەوێ بەو کاردانەوانەوە بچارن، دەیانەوێ قسە لە سەر کردن و گەنگەشە لەمەڕ ئەو چەمکانە بەرەو پێش بەرن و ئەمن قسەکانم ئاوا تەواو دەکەم پێم وایە عەبدوڵا ئوێجاڵان، هیچ گومانم نییە بەوەی لە کارەکانیم خوێندووەتەوە و حەولم داوە لێیان تێ بگەم . ئەمن بە هیچجۆر هیچ گومانم نییە ئوێجاڵان بیرکەرەوەیەکی سیاسی مەزنە و پێم وایە ئێمە لەوە تێدەگەین، هێندێکمان ئێستا لەوە تێ گەیشتووین و لە داهاتوو دا خەڵک بێ گومان لەوە تێ دەگەن. ئەگەر ئێوە کارەکانیتان نەخوێندووەتەوە، پێداگریتان لەگەڵ دەکەم یارمەتی خۆتان بدەن و بیانخوێننەوە.
قسە ئەوەیە و ئەمن بەو گوتنە دوایی بە قسەکانم دەهێنم ئەوەی ئێمە دەبێ بیکەین ساز کردنی هاوپشتی و هاوپێوەنیی واقعی و دیارییە بە هەموو ئەو ڕێگایانەیدا کە من باسم کردن و ئێمە لەو ڕێبازە دا زۆر کار هەیە بیکەین. لە سەندیکاکانم دا لە هەر ووڵاتێکی کە ئێوەی لێ بن ، ئێوە دەبێ پاڵەپەستۆی یەکێتییەکەی خۆتان بدەن بۆ وەخۆ کردنی  داوخوازی ئازادیی ئوێجاڵان و لە ڕاستییدا ئەو حەولە بکەن بە شتێکی کۆنکرێت لەگەڵ ئەندامەکانتان، چالاکوانەکانتان کە لە سەر ئەرزی واقع کار دەکەن . لەلای دیکەشەوە کۆمەڵگەی کوردیش دەبێ زیاتر لە سەندیکا کانی ئێمە نزیک ببێتەوە و دەنگی خۆیان بهێننە ناو سەندیکاکان و ئەمن بێ ئەملاو ئەولا دڵنیام  ئەگەر ئێمە باشترین حەولی خۆمان بدەین وەک لە ڕابردوو دەیانگوت کووبا ئازاد نابێ، ماندێدلا لە زیندان بەر نابێ، ئاپارتاید قەت ناڕووخێ، لە کۆلۆمبیا و جێگای دیکە قەت گۆڕان ڕوو نادا. ئێمە ئەوانەمان کرد و ئێمە دەبێ سەرمان بەرز ڕاگرین و شان بدەینە بەر هاوپێوەندی لەگەڵ برایان و خوشکانی کوردمان بۆ ئەوەی دنیا بگۆڕین و بیکەینە شوێنێکی باشتر. 

وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی    
    



















Thursday, December 14, 2017

کردستان ، علیرضا نابدل اوختای



از شاعر بخون خفتەء خلق، علیرضا اوختای
ترجمەء: مفتون

کردستان

آنک، کوههای  سر بر افراختە
بر مناعت این قلەها، چکمەهای خونین راهی نتوانند گشود
و آهوان این دامنەها
تیر صید افکنان بیگانە را آماجی نخواهند بود
چونانکە انسان کت بستەء اسیر
در غروبگاهان دلگیر
نە تبسمی بر لب خواهد داشت
و نە سرشکی بر دیدە.
*
درەهای عمیق، با آبهای جوشناک
بدانسان ژرف و پرجوش
کە انسان شاعری چون  " هژار " توانند پرورد
و آبهای " قزل اوزن " همیشە جاری این درەها
شیرین و آتشین
بدانگاە کە بە دیار ما فرا میرسند
سوزدل سالیان رفتە را بە ارمغان می آرند.
*
در سینەکش ها، بیشەزاران بلوط
بە گاە غروب، هر مرغی هزار دستان می سراید
و با این لالائی شیرین ، آهستە، آهستە
کردستان زیبا ، در خواب فرو میرود
*
همانند زنبقستانی کبود و انبوە
بوتەزاران توتون، از دامنەها بە دشتها گستردە میشوند
و در این پهنە، جوانگان و دوشیزگان
از برخاستن تا نشستن خورشید، تلاش میورزند،
*
این کوهساران دیرینە روز
این ایل و تبار مباهات اندوز
با همە همدرد، با ما همراە
ای سوختە در بسی آتش ، با هم بسوزیم ایدوست .
*
در کوهپایە، چراگاە خرم
در چراگاە، چوپان دژم
و بر لب چپان ، آن نی، کە غم جوانمردان را سر میدهد
آن غم کە، در بیستون فرهاد را بخون می آلاید
و زیبای زمان، گل دیارم، شیرین را ملول از جان میسازد
*
آنک، کوهساران سربرافراختە
بر این بلندیها ، چکمەهای خونین ، راهی نتوانند جست
گشتاوران آن، ڕاست بالایان خمیدە چشم اند
در دلهاشان عشقی بزرگ
عشقی از آندست کە در سینەء " صلاح الدین" بوتەء
آتش نهاد
و در افسانەهای رزم انسان ، بر کمر او شال همت بست .
*
تا آنگاە کە " قزل اوزن " چون سالاری محتشم روانە است
تا آنگاە کە ستارگان را بر خاک ، نگرشی شبانە است
بادا هر بار ، پالیزی کە خلق من کاشتە است
و پایدار، برادر ما؛ کردستان .

ماخذ :  پیغام امروز ، شمارە ١٩ ، چهارشنبە ٨ فروردین  ١٣٥٨ /  ٢٩ مارس ١٩٧٩
صفحە ٥

Wednesday, December 13, 2017

ووتاری بەڕێز یای فۆزا یۆسف هاوسەرۆکی شووڕای بەڕێوەبەری فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیکی باکووری سووریا، بە ڕێگای سکایپ

ووتاری بەڕێز فۆزا یۆسف هاوسەرۆکی شووڕای بەڕێوەبەری فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیکی باکووری سووریا، بە ڕێگای سکایپ دا

بۆ 
چاردەهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ' یەکەتی ئوڕووپا، تورکیا،ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان' بەدیلی دێمۆکڕاتیک بۆ دیکتاتۆری و ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا – ڤیزیۆن و ستڕاتێژی کوردی – ٦و ٧ ی دیسامبری ٢٠١٧ برووکسێل، بێلژیک

لە سەرەتاوە بە ناوی هەموو ژنانی ئازادیخواز ، ژنانی تێکۆشەر لە ڕۆژئاوا، لە باکووری سووریا بە گەرمی سڵاو دەکەم لە هەموو بەشدارانی ئەو کۆنفڕانسە. هەر وەها بە ناوی ئەو ژنە تێکۆشەرانەی کە هەتا ئێستا تێکۆشانێکی دژوار دەکەن بە دژی داعش لە دەیرەزۆر کە ڕەنگە نوێنەرایەتی بابمەزنی لە ئاستێکی هەر بڵیند دا بکا. ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا، لە باکووری سووریا ژنانی کورد، ژنانی عەڕەب و هەر وەها ژنانی سوریانی دەستان داوەتە دەستی یەکتر و لە هەمبەر زۆرداریی داعش  کە لە هەرێمی ئێمە دا کۆیلە کردنی ژنان و کڕین و فرۆشتنی ژنانی بە شێوەیەکی دڕندانە پێش خست ئەمڕۆ تێکۆشانێکی دژوار دەکەن، هەر بۆیە بە ناوی هەموو ئەو ژنە تێکۆشەرانە سڵاوتان لێ دەکەم ، و هەر وەها دەستخۆشی دەکەم لە ڕێک خەرانی ئەو کۆنفڕانسە بۆ ساز کردنی ئەو دەرفەتە.
سەبارەت بە وەزعی ژنان، مرۆڤ دەکرێ بڵێ قەتڵی عامێک لە ژنان دەکرێ لە ئاستی جیهانی دا هەرچەند ناویشی لێ نەندرابێ بەڵام وەزع زۆر خراپە. ئاڵۆزی سیستمی بابمەزنی بە شێوەیەکی هەرە خراپ شوێن لە سەر ژن دادەنێ و ئەمڕۆ ئەو پارادیگمەی کە هەم ژنان، و هەم هەموو گەلانی بن دەستی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆی ئەوە ئاڵۆزییەکی گەورەی لە هەموو جیهان دا هێناوەتە گۆڕێ و ئەو بارودۆخە لە هەموان زیاتر تەئسیر دەکا لە سەر منداڵان و ژنان. پارادیگمی ڕەگەزپەرستی، دین پەرەستی ، مەزهەب پەرستی و زایەند پەرەستی و ئەو چوار پارادیگمانە تەئسیرێکی زۆر خراپیان لە سەر ژیانی مرۆڤایەتی کردووە و شتێکی زۆر دەستبەجێ کە ئەرک دەخاتە سەر ئەستۆی ئێمە ئەوەیە کە لە بەرانبەر ئەو پارادیگمانە دا پارادیگمێکی نوێ پێش بخەین و لەو بارەیەوە ڕێبەر ئوێجاڵان بە ڕاستی هەنگاوی زۆر بوێرانە و هەنگاوی زۆر ئازایانەی پێش خستووە لە بەرانبەر ڕەگەز پەرستی دا پارادیگمی نەتەوەی دێمۆکڕاتیک، لە هەمبەر زایەند پەرەستیش پارادیگمی ئازادیی ژن و ژنناسی پێش خست. مرۆڤ دەتوانێ بڵێ لە سەدەی بیستەم دا نەتەوە – دەوڵەت  و ڕەگەز پەرستی و لە هەمان کاتدا زایەند پەرستی زۆر خۆی دەرخست،  ڕێبەر ئوێجاڵان لە بەرانبەر ئەوە دا هەنگاوی گرینگی هەڵیناوە، ئەویش هەنگاوی نەتەوەی دێمۆکڕاتیک و ژنناسی بوو .
ئێمەش وەکوو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و هەر وەها ژنانی باکووری سووریا لە دوای تێکۆشانێکی بیست ساڵە و کاردانەوەی پارادیگمی ڕێبەر ئوێجاڵان مرۆڤ دەتوانێ بڵێ لە ئاڵۆزی سووریا دا هێزی هەرە ئامادە و ڕێکخراو لە ناو ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دا بوو ، هەر بۆیەش  شۆڕشی ژن و شۆڕشی نەتەوەیی و هەر وەها شۆڕش لە پێناوی دێمۆکڕاسی کە لە سووریا پێش کەوت مرۆڤ دەتوانێ بڵێ هەموویان بەیەکەوە هەڵسووڕان . جیاوازییەکی گەلێک مەزن لە ڕۆژئاوای کوردستان دا ئەوە بوو کە تەنێ بە کێشەی نەتەوەیییەوە نەچاردرا، لە تەنیشت پرسی نەتەوەیی دا ، لە تەنیشت چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوەیی، گیروگرفت و کێشەی دێمۆکڕاسی هەر وەها پرسی ئازادیی ژنیش وەکوو پرسێکی بنەڕەتی هاتە گۆڕێ و لە پێناوی دا خەبات پێش خرا. لەگەڵ کەوتن و هاتنی ژنان بۆ ناو هەموو بوارەکانی ژیان ، لایەنی سیاسی، لایەنی عەسکەری ، لایەنی ئابووری، کولتووری هەر وەها کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەتوانێ بڵێ تەئسیرێکی زۆر گەورەی هەبوو بۆ ئەوەی سیستمی بابمەزنی لاواز بێ و بەو شێوەیە ژن ئەو باوەڕییەی کە لە هەزار ساڵی ڕابردوو دا وونی کرد بوو، بە ڕاستی مرۆڤ دەتوانێ بڵێ جارێکی دیکە بە دەستی هێناوە ، خۆ باوەڕی وەرگرتەوە و ئەوەش بووە هۆکارێکی گەورە لە سەر باوەڕی ژن بە هێزی خۆی.
ئەمن دەتوانم بڵێم لەو شەش ساڵی ڕابردوو دا کە ڕیشەی دەگاتەوە چل ساڵ لە خەباتی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بە ڕاستی لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە هەموو سووریا دا ڕۆنێسانسێکی ژنان لە ژیان دا خۆی نواند، ئێمە زۆر و زەحمەتییەکی زۆرمان بە سەر هات بەڵام هەنگاوی زۆر گەورەش هەڵگیرانەوە .ئەمن بە کورتی دەتوانم ئەوانە بڵێم. چەند کەس لە ئاخاوتوانانیش باسی ئەو بابەتەیان کرد بۆیە من قسەکان دووپاتە ناکەمەوە، بە تایبەتی ئەو قانوونەی لە مەڕ ژنان کە لێرە دەرکەوت تەئسیرێکی زۆر گەورەی کرد لە سەر کۆمەڵ، هەر وەها سیستمی هاوسەرۆکایەتی تەئسیرێکی زۆر گەورەی هەبوو لە سەر ژیانی سیاسی، لە دێمۆکڕاتیزە کردنی ژیانی سیاسی دا دەورێکی زۆر مەزنی گێڕا ئەو سیستمەی هاوسەرۆکایەتی کە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدەسووڕێ و ئێستاش  لە باکووری سووریا بڵاو دەبێتەوە. هەر وەها مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئەمڕۆ لە سیستمێک دا کە ئێمە پێشی دەخەین سیستمی فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیکی باکووری سووریا ؛ ئێمە لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی دا گەلێک بابەتی بنەڕەتیمان سەبارەت بە ژنان گونجاندووە. لە سیستمی ئێمە دا لە هەموو کاروبارێک دا ژنان بەڕێژەی لە سەدی پەنجا جێ دەگرن و لە ڕیگای ئەو کۆنفڕانسەوە دەمەوێ مزگێنی بدەم بە هەموو ژنان کە ئەمڕۆ لە سیستمی ئێمە دا لە کۆمۆنەوە بگرە هەتا مەجلیسی گەڕەکان ، مەجلیسی شاران و مەجلیسی کانتۆنان ژنان بەڕێژەی پەنجا لە سەد بەشدارن و لە هەڵبژاردنەکانیشدا ئەو ڕێژەیە سەرکەوت. هەر وەها دیسان لە پەیماننامە کۆمەڵایەتی ئێمە دا مادەیەکی ئاوا گونجاوە کە بو نموونە سیستمی ئێمە هەتا کۆنگرەی گەلان لە سەر سیستمی هاوسەرۆکایەتی خۆی دادەمەزرێنێ. لە هەموو کۆمیتەکاندا، لە هەموو میکانیزمەکانی بەڕێوەبەری دا یەکسانی ژن و پیاو بە ئەساس دادەندرێ و ژن و پیاو بە ڕێژەیەکی یەکسان جێ دەگرن. ئەوە مژاری بنەرەتین کە هەر دوو لا جێی تێدا دەگرن. بە پێی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ژنان مافیان هەیە پارتی سیاسی دامەزرێنن، مافیان هەیە  ڕێکخستنی خۆسەری خۆیان دامەزرێنن، مافیان هەیە مەجلیسی خۆیان ساز کەن و مافیان هەیە لە ناو سیستمی فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیک دا سیستمی خۆسەری خۆیان دامەزرێنن. ئەو بابەتە لە ڕووی عەداڵەت و لە ڕووی ئابوورییەوە، لە رووی سیاسی و لە ڕووی کولتوورییەوە یانی مافی ژنان هەیە کە لە هەموو بوارەکانی ژیان دا بە شێوەیەکی خۆسەر و سەربەخۆ کاروباری خۆیان ڕێک بخەن. ئەو هەنگاوانەی کە ئێستا هەڵدەگیرێنەوە هەنگاو بەهەنگاون، ئێمە دەمانەوێ سیستمی فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیکی خۆمان لە سەر بنەمای ئازادیی ژن دابمەزرێنین و ئێمە دەتوانین بڵێین لە پڕێنسیپە سەرەکییەکانی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی فێدراسیۆنی دێمۆکڕاتیکی باکووری سووریا دا ئازادیی ژن پرێنستپێکی بنەڕەتییە و ئێمە سیستمی خۆسەر دادەمەزرێنین و ئەوە بنەمای ئازادیی کۆمەڵ و بنیچەی عەداڵەتیشە. ئێمە لە پەیماننامەی کۆمەڵایەتی خۆمان دا  بەو شێوەیە ئەو بابەتەمان پێناسە کردووە.


لێرە دا دەمەوێ زۆر بە کورتی باسی ئەو هەڵبژاردنانەی دوایی بکەم. ئێمە لەو سێ مانگەی دواییدا دوو هەڵبژاردنمان بەڕێوە برد. هەڵبژاردنی کۆمۆنان، یانی هەڵبژاردنی مەجلیسی گەڕەکان و گوندان و هەر وەها شەش ڕۆژ لەمەوبەریش  لە یەکی مانگی دیسامبر ئێمە هەڵبژاردنی مەجلیسانمان کرد. بە ڕاستی ڕێژەی بەشداری ژنان هەم لە ڕووی خۆ پاڵاوتن و هەم لە ڕووی دەنگدانەوە هەژمارێکی زۆر گرینگ بوو و ئەوەش هێزێکی گەورەی دا بە ئێمە کە ژنان پشتی ئەو سیستمە دەگرن واتە سیستمی فێدراسیۆن، بە سیستمی خۆیانی دەزانن و مرۆڤ دەتوانێ بڵێ بەو شێوەیە لەو هەڵبژاردنانەش دا دەرکەوت کە سیستمی فێدراسیۆنی دێمۆكراتیکی باکووری سووریا نەک هەر سیستمی دەستەبەرکردنی مافی گەلانە، دەستەبەری مافی باوەڕییانە بەڵکوو  هەر وەها سیستمی دێمۆکڕاتیکی باکووری سووریا سیستمی ژنانیشە. بەو شێوەیە ئێمە نەک هەر تەئسیر دەکەین لە سەر شاری خۆمان، کۆمەڵی خۆمان . ئێستا لە ڕەقاش گەنگەشەیەکی بەگوڕ هەیە کە قانوونی لەمەڕ ژنان چۆن پێش بخرێ. لە مەنبج باسێکی ئاوا هاتووەتە گۆڕێ و من دەتوانم بڵێم ئەو گۆڕانانەی لە هەرێمی ئێمە دا کراون شوێنێکی گەورەی کردووە لە سەر کۆمەڵی عەڕەب . مرۆڤ ڕۆژ بە ڕۆژ ئەوە دەبینێ، لە سەر ژنانی عەڕەب تەئسیرێکی گەورەی کردووە. لە هەڵبژاردنی کۆمۆنان دا ، لەهەموو ئەو گوندانەی کە پێکهاتەی عەڕەب تێیاندا دەژین هاوسەرۆکایەتی ژن ساز بوو. لە ڕەقا ئەمڕۆ سیستمی هاوسەرۆکایەتی پێش کەوتووە، لە مەجلیسی دێرەزۆرێ پێش خرا، لە منبج پێش خرا. یانی ئەو شەپۆلی شۆڕشی ژنان کە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە باکووری سووریا دەستی پێکرد ئەو شەپۆلە ڕۆژ بە ڕۆژ بە شوێنی دیکەی سووریاش دا بڵاو دەبێتەوە و ئەوە هێزێکی مەزن دەدا بە هەموو بزووتنەوەی ژنانی سووریا. یانی لەو دواییانە دا  زۆر مەجلیسی  ژنانی سووریا لە ناوچەی دیکەش پێک هاتوون . دیسان مرۆڤ دەتوانێ بڵێ کە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا تەئسیرێکی گەورەی کردووە. ئەو قانوونەی کە لە سەر خۆسەری دێمۆکڕاتیکی ژنان  دەرچوو شوێنی هەبووە لە سەر باشووری کوردستان، تەنانەت لە سەر بزووتنەوەی ئازادیی تورکیا تەئسیرێکی گەورەی کردووە مرۆڤ دەتوانێ بڵێ بەڕاستی ئەمڕۆ شۆڕشێکی ژنان پێش دەکەوێ . لە ٢٥-ی مانگی نۆڤامبر ژنان لە هەموو باکووری سووریا دا ، لە تەواوی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانی زۆر گەورەیان کرد . لە کۆبانێ پیاوان لە دژی زەبروزنگ بە دژی ژنان خۆ پیشاندانێکی گەورەیان کرد، یانی نەتەنێ ژن ئازاد دەبن بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ لە زێهنییەتی پیاوانیش دا گۆڕان دروست دەبێ. هەر وەها ئیدی ئێمە ئەمڕۆ دەتوانین بڵێین ئەو هەواڵی پیاوی ئێمە کە باوەڕییان بە دێمۆکڕاسی هەیە ، باوەڕیان بە ئازادیی ژنان هەیە ئێمە دەبینین لە سەر جادان و لە هەموو شوێنێک ئەوانیش خۆیان دە چالاکی دان چونکە ئەو سیستمی بابمەزنی یە نەک هەر ژنان دەکاتە کۆیلە، پیاوانیش دەکاتە کۆیلە، سیستمی زەبروزەنگ تەنیا هەر بە دژی ژنان نییە بەڵکوو لە سەر هەموو کەسی بندەست بەڕێوە دەچێ و بووە بە پارادیگمێک و هەموو جیهانی خستووەتە ژێر تەئسیری خۆی، بۆیە پێویستە ئازادیی ژن و پیاو بەیەکەوە ساز بکرێ. ئەگەر ئێمە کۆمەڵی خۆمان وەکوو باڵندەیەک پێناسە بکەین ژن و پیاو وەکوو باڵەکانی ئەو باڵندەیەن و بۆ ئەوەی ئەو تەیرە بە شێوەی ئازاد بفڕێ پێویستە هەر دوو لاباڵەکانی ئازاد بن.



ئێمە بە پێی ئەو پڕێنسیپە دەجووڵێینەوە ، و بۆ ئەو مەبەستە ئاکادێمیمان هەیە، لەو ئاکادێمییانە دا پیاویش پەروەردە دەکەین ، ژنانیش پەروەردە دەکەین بۆ ئەوەی ئەو قانوونانەی کە پەسند کراون لە مەڕ گۆڕان و خۆ تازەکردنەوە نەک هەر لە سەر کاغەز بمێننەوە بەڵکوو ببێ بە کۆلتوورێک لە کۆمەڵ دا و وەکوو ڕێبازێک لە کۆمەڵ دا ، بە ڕاستیش ئەو سیستمە گەلێک تەئسیری هەیە و ئێمە لەو باوەڕە داین ئەو شوێنانە بە ساڵێک دوو ساڵ تێ ناپەڕن و بۆ ئەوە تێکۆشانێکی نەدیتراو پێویستە، تێکۆشانێکی فکری پێویستە، تێکۆشانێکی زانستی پێویستە و هەر وەها تێکۆشانێکی بەردەوام پێویستە. ئێمە ئێستا حەول دەدەین بەرنامەی پەروەردە کردنیش لە سەر بنەمای زێهنییەتێکی ئازادیخوازانە ئامادە بکەین و بە شێوەیە دەمانەوێ ئیدی سیستمی ئازادی ژن بکەینە سیستمێکی کۆمەڵایەتی کە هەموو لایەنەکانی ژیان بخاتە ژێر تەئسیری خۆی.




گونەی ییڵدز، بەڕێوەبەری دانیشتن: زۆر سپاس پێنج دەقیقەمان کات ماوە. ئێوە باسی تەئسیری ئەو سیستمەتان لە سەر ژنانی عەڕەبیش کرد. پرسێکی کورتم هەیە. ڕێژەی بەشداریی ژنی عەڕەب لە هێزی عەسکەری و هێزی مەدەنی دا چەندەیە؟ لەو بارەیەوە چ دەکرێ بڵێن؟

فۆزا یووسف: دیارە جێ لەگەڵ جێ دەگۆڕێ، زۆر جێگا هەن کە ماوەیەکی درێژە ڕزگار بوون وەک حەسەکێ، شەدادێ، تەل ئەبیەز یانی گرێ سپی ئەوانە ماوەیەکی درێژە ڕزگار کراون بۆیە لەواندا ڕێژەی بەشداری ژنان زۆر بەرزە، بۆ وێنە لە کۆمۆنان دا ئەوانیش جێی خۆیان گرتووە.  لەو جێیانەی باسم کرد لە هەموویاندا ڕێژەی بەشداری ژنان لە سەد دا پەنجایە. چ لە مەجلیسان و چ لە کۆمۆنان دا جێیان گرتووە، و ئەوەش ئاستی گۆڕان و گۆڕین کە لە  کۆمەڵی عەڕەبیش دا دروست بووە نیشان دەدا،  بەڵام بۆ نموونە لە  ڕەقا و دێرەزۆر و تەبقا و منبج گٶڕان کەم دەکرێ و مڕۆڤ دەکرێ بڵێ لەو شوێنانە هەڵبژاردنیش نەکراون، واتە لەوێ سیستمی هاوسەرۆکایەتی چووەتە پێشەوە بەڵام لە ڕووی بە کۆمەڵی بوونەوە لە ئاستی دەسپێکی خۆی دایە چونکە ئەو ناوچانە تازە ڕزگار کراون، بەڵام لەو شوێنانەی لە مێژە ڕزگار کراون مرۆڤ دەتوانێ بڵێ لە سەدی شێست، حەفتای ژنان دێنە ناو بزووتنەوە و لە ناو مێکانیزمی فێدراسیۆن دا بواری کورد و عەڕەب وەک یەک وان. ئێستا ڕێژەی ژنان لە سەدی پەنجایە.

گونەی ییڵدز: باشە، ئێوە باوەڕیتان هەیە بە ئیتیلافی ژێر سەرۆکایەتی ئەمریکا؟ ئێوە پێتان وایە ئەو ئیتیلافە بەردەوام بێ لەسەر هاوکاری لەگەڵ ئێوە دا؟

فۆزا یووسف: ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەر لە هاتنی کۆوالیسیۆن دەست پێ کردووە. ئێمە بەر لەوەی کە کووالیسیۆن بکەوێتە ناو باکووری سووریا شۆڕشی خۆمان دەستمان پێ کرد بوو. هەر بۆیەیە باوەڕمان بە هێزی خۆمانە، بە پارادیگمی خۆمان و باوەڕیمان بەو تێکۆشانەیە کە هەتا ئێستا هێناومانە . بێگومان ئیتیفاقی ناونەتەوەیی، ئیتیفاقی سیاسی گرینگن بۆ پێش کەوتن، بەڵام ئەگەر ئێمە هێزی خۆسەری خۆمان، هێزی ناوخۆی خۆمان بە شێوەیەکی باش ڕێک نەخەین و ئێمە بەشی خۆمان نەکەین، ئەگەر کووالیسیۆن بشمێنێتەوە ئێمە چ پێشەڕۆژێکمان نییە. بۆیە هیزی ئەساسی ئێمە، هێزی گەلانە، هێزی کۆمەڵی ئێمەیە، هێزی ژنانە و ئێمە پاڵپشتمان دینامیکی ناوخۆییە و لە سەر ئەو باوەڕەین ئەگەر خۆمان باش ڕێک بخەین و تێکۆشانێکی پتەو بکەین هەر وەک لە مەڕ کۆبانێ هەموو کەس خۆی ناچار دی دەنگی خۆی یەک بخا، بە هێزی ناوخۆیی خۆمان ئێمە دەتوانین دۆستی خۆشمان ساز کەین و دەتوانین ئیتیفاقی باشیش پێش خەین.

گونەی ییڵدز: زۆر سپاس بەڕێز یووسف. بە داخەوە کاتمان کەمە، ئەگەر لە ناو ئامادەبووان  دا پرسیارێکی کورت هەبێ دەکرێ ئەویش وەربگرین.ئەگەر پرسیارێکتان هەبێ ئەمن حەولی خۆم دەدەم وەری گێڕم. فەرموو ئاخر پرسیار.


تۆماس شمێدینگر: پرسیارێکی زۆر کورت. زۆر خەڵک لەوە نیگەرانن  کە بۆچی ناوی ' ڕۆژئاوا '  لە  فێدراسیۆنی باکووری سووریا دەرهاوێژرا ؟ ئێوە دەکرێ شی بکەنەوە کە بۆ چی ئەو ناوە گۆڕدرا و ئەوە مانای چییە؟

فۆزا یووسف: لە سەرەتاوە ناو ڕۆژئاوا – باکووری سووریا بوو کاتێک کە سیستمی فێدراسیۆن دا مەزرا، دوایە ئێمە گەنگەشەمان کرد و بەڕاستی دمەتەقەیەکی زۆر کرا کە ئەو سیستمی فێدراسیۆنی ئێمە نەک هەر بۆ گەلی کوردە، نەک هەر بۆ نەتەوەیەکە ، ئێمە ئەوە بۆ هەموو سووریا وەکوو ڕێگای چارەسەرییەک دەبینین و لە حاڵەتێکی ئاوا دا پێویستە ناوێکی گشتی بەکار بهێندرێ کە هەر کەس خۆی تێدا ببینێ. ئێمە لە پێشدا ئەو پڕۆژەیەمان لە مەنتیقەی کوردانەوە دەست پێ کرد، بەڵام دوای ئەوە گەلێک ناوچەی عەڕەبان ڕزگار کران، بەو شێوەیە پێویست بوو ناویش وەکوو ناوەرۆکی خۆی هەموو کەس وەبەر بگرێ و هەموو کەس بکاتە بەردەنگی خۆی بۆیە ئێمە ئەوەمان بە دروستتر زانی کە باکووری سووریا بێ، چونکە لە باکوری سووریا، هەم کورد هەن، هەم عەڕەب هەن و هەم سوریانی هەن و خەڵکی دیکەش. و ئەگەر مرۆڤ ناوی  ڕۆژئاوای کوردستان بەکار بهێنێ ئەو دەمی دەبێ ناوی هەموو هەرێمەکانی دیکەش بەکار بهێندرێ و ئەوە هێندێک زەحمەت بوو بۆیە ئێمە بە باشمان زانی بۆچوونی دروست ئەوەیە ناوێک هەڵبژێرین کە هەموو گەل، هەموو پێکهاتەکان خۆیانی تێدا ببینن و ئەویش بە تەوافوقی  هەموو لایەک لە سەر ناوی ' باکووری سووریا '  ساخ بووینەوە و پەژراندمان. بەڵام ناوی ' ڕۆژئاوای کوردستان' دە پەیماننامە کۆمەڵایەتی دا هەیە و مافی گەلی کورد لە هەموو پەیماننامەی کۆمەڵایەتی دا دەستەبەر کراوە. ئێمە ویستمان ناو و ناوەرۆک لەگەڵ یەک بێنەوە، یانی بەردەنگی هەموو گەلان بێ.

گونەی ییڵدز: پرسیارێکی دیکە هەیە.


ئادەم ئوزوون: بەڵێ، وەزعی تورکیا چۆنە، تورکیا ئێستا دەیەوێ هێرش بکاتە سەر عەفرین. لەوێ ئاڵۆزی پێک بهێنێ، لەگەڵ ئەسەد دانیشێ. وەزعی ئەوان چۆنە؟ ئامادەکاری ئێوە هەیە بۆ دۆخێکی ئەوتۆ؟

فۆزا یووسف: یانی بێگومان تورکیا لە سووریا لە ڕووی ستڕاتێژییەوە دۆڕاندوویە، چونکە تورکیا لە دەسپێکەوە هەتا ئێستا بۆ ئەوەی سووریا بخاتە ناو ئاڵۆزی و ئاوری شەر لە سووریا بگەشێنێتەوە حەولێکی زۆری داوە . لە سەرەتاوە پشتیوانی کرد لە ' جەبهەتولنوسرە' ، پاشان پشتیوانی کرد لە ' جەیشی ئازاد ' و یارمەتییەکی زۆر گەورەی کرد بە ' داعش ' . و ئێستاش لە ئیدلیب ئەوان و جەبهەتولنوسرە کە بەردەوامی ئەلقاعیدەیە ڕێک کەوتوون و ئیدلیبی خستە بن چێژیی کۆلۆنیالی خۆی و ئێستا ڕووی خۆی لە عەفرین کردووە . تورکیا نایەوێ لە سووریا سەبات و ئارامی دامەزرێ، تورکیا نایەوێ چارەسەری  لە سوریا پێک بێ، چونکە  نایەوێ ئەو چارەسەرییانە تەئسیر بکەن لە سەر تورکیاش. ئەمن دەتوانم ئەوە بلێم، ئەوە ساڵێکە گەلەکەمان لە عەفرین لە بن هەڕەشەی تورکیا دایە کە هێرشی بکاتە سەری . گەل لەوێ خەریکی ئامادەکارییەکی گەورەیە و بۆ ئەوەی خۆشی بپارێزێ حازرێتی کراوە و ئێمە دەڵێین ئەگەر لە عەفرین شەڕ بێتە گۆڕێ ئەوە تەنێ بە عەفرینەوە سنووردار نابێ و هەموو سنوورەکانی تورکیا دەخاتە ژێر مەترسی و شەڕ هەموو جێیەک دەگرێتەوە. چونکە ئەگەر بۆمب لە عەفرین بتەقن ، قامشلۆ بێدەنگ نابێ، تل ئەبیەز بێدەنگ نابێ، حەسەکە بێدەنگ نابێ. ئەو کوردانەی لە شام دەژین ، ئەو کوردانەی کە لە حەڵەب دەژین بێدەنگ نابن ، ئەوە مانای ئەوەیە ئەو ئاڵۆزییە بە هەموو سووریا دا بڵاو دەبێتەوە و ئێمە دەمانەوێ بە ڕێگای ئەم کۆنفڕانسەی ئێوە دا وشدارییەکیش بدەین کە ئەگەر بەڕاستی کۆمەڵی ناونەتەوەیی دەیەوێ چارەسەرییەک بۆ دۆخی سووریا بدۆزێتەوە و قەیرانی سووریا بە ڕێگایەکی سیاسی دا چارەسەر بکرێ ئەو دەمی پێویستە هەڵوێستێک لە بەرانبەر تورکیا دا بگرن ، چونکە ئەگەر لە عەفرین شەڕ بقەومێ هەموو ئەو کۆبوونەوانەی کە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ قەیرانی سووریا دەکرێن تێک دەچن، هەموو هەوڵدانەکان لە ناو دەچن و ئەگەر لە عەفرین شەڕ هەبێ ئاشتی لە سووریا دانامەزرێ، دەبێ هەموو کەس بەو نزیکبوونەوەیەوە هەڵوێست دەرببڕێ و ئەوە هەڵوێستێکی دروستە. ئێمە دەڵێین عەفرینیش هەر وەک کۆبانێ کە تێیدا بەرخوەدانێکی گەورە کرا، لەوێش بەرخوەدانی سەدە دەکرێ و ئێمە بە هیچجۆر ناهێڵین عەفرین بە دەستی داگیرکەری تورک بکرێتە کۆلۆنی.

گونەی ییڵدز: گەلێک سپاس بەڕێز یووسف بۆ بەشداریتان  




سازاندن لە کورمانجییەوە بۆ سۆرانی: حەسەن قازی